(کۆمپانیای "سامسۆنگ"ی کۆری و مەرجەعییەتی "قوم"ی شیعی و " ئەزهەر"ی سوننی)

پشکۆ ناکام​
  2022-12-19   

@  لە بەشەکانی بەدواچوون و پەرەپێیان و داهێنانی کۆمپانیای "سامسۆنگ" 70/حەفتا هەزار ئەندازیار کار ئەکات  و لە "قوم" و "ئەزهەر" حەفتا هەزار  بانگخواز "داعی" ی شیعە و سوننە کار ئەکەن و هانی خەڵک ئەیەن ڕقیان لە یەکتر بێ و یەکتر بکەن بە كافر...!!

@  ئەندازیارەکانی"سامسۆنگ"7300 حەوت هەزار و سێ سەد داهێنانیان لە خزمەت كردنی هەموو بەشەرییەتا کردوە..،.. بانگخوازەکانی "قوم" و "ئەزهەر" تەنیا لە یەک ساڵا 650 شەش سەد و پەنجا هەزار جار خوتبەی جومعەیەیان یاوە کە داوای تەفر و تونا بوون و ئەشکەنجە یانی نەیارەکانی خۆیانیان تیا کردوە لەگەڵ 3360000 سێ ملیۆن و سێ سەد و شەست هەزار دەرس ووتنەوە بە ڕێژەی هەفتەی دەرسێک دەربارەی" عادەی مانگانەی ئافرەت" و "بەر تاشین" و "چونە ژوورەوەی حەمام لای ڕاستەوە" ووتراوەتەوە..!!

لە سەر پەیامبەرەکەشیان" دوو ملیار و پێنج سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن جار" نوێژیان کردوە، واتا  بەڕێژەی100    سەد جار نوێژ کردن لە ڕۆژێکا جگە لە  زیکر و حەمد و سەنا و خەتم  و پاڕانەوە و  لاڵانەوە  بە بێ ئەوەی لەم  هەموو خزمەت گوزاریانە  نە موسكمانێک و نە غەیرە موسكمانێک یەک زەڕە سوودی لێتان وەرگرتبێ...!!

@  کۆمپانیای"سامسۆنگ" چوار سەد و سی و پێنج مليۆن دۆلاری لە هاوکاری کردنی بوارەکانی (پەروەردە و تەندروستی) لە دەرەوەی کاری کۆمپانیەکە سەرف کردوە،،،، 

"قوم و "ئەزهەر" یش بە ملیاردەها دۆلاریان سەرف کردوە بۆ داڕشتنی مەنارە و گومەز و دەروازەی مەزارەکان بە "ئاڵتون"!! جگە لە  تازە کردنەوەی مزگەوت و تەکێ و مەرقەیەکانی  فڵان و فیسار ، خەڵکی ووڵاتی ئیسلامی واش هەیە لەبرسا  مردوون و بەدەست خراپی خزمەت گوزارییە تەندەروستییەکانەوە  ئەتلێنەوە...

@  ئەزانم هەیە بەم بەراورد کردنە پێئەکنێ و هەیە توڕە ئەبێ  ، هەشە گوێ ی نایاتێ و پشتگیری ئەکا و هەیشە لایەنگری ناکا..بەڵام ئەوەی باسی لێوە کراوە  ڕاستییەکە و هەڵبەستراو نیە ، ڕاستییەک کە زۆر لە ئێمە دانی پیا نانێ ، تەنانەت نایەوێ بیبیستێ یان ڕوو  بە ڕووی بێتەوە ، بەڵکو وەک ئەو "خوو" وەی بە میراتی لەسەری پەروەردە بوە لێ ی ڕا  ئەکا...!!

ئامان لە نەتەوانەی  لە نەزانین و جەهلا بونەتە مایەی پێکەنینی ئەوانی تر...........

فەرموون  ئەوە شمشێر و تیژی کەنەوە  و لەسەر ملی یەکتر تاقی کەنەوە ، چونکە ئێوە هەر لەوەیا داهێنان ئەکەن و با "سامسۆنگ"ی مەزنیش دوا شێواز و دۆزینەوە  و داهێنانی ئەندازیارە "غەیرە موسڵمانە" لێهاتوەکانی لە دونیای تەلەفۆن و حاسیبەکانمان پێشکەش کەن....

ئەوە کورتەی بەراوردێکی نێوان داهێنانەکانی ئیسلام و کافرەکان بوو ، تەنها وەک بەراورد.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×