مانەوە...

پشکۆ ناکام​
  2023-02-06   

(( نامەی ئیسلامییەکی داواکاری

پەناهەندەیی لە بەریتانیا.....))

"بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکان "ی بەڕێز... home office

ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم و تکاتان لێ ئەکەم ، تکای موسڵمانێکی لێ قەوماوی ماڵ تیا چوو ، من بە هەزاران دۆلارم سەرف کردوە تا گەشتومەتە ئێرە ، گەر بمنێرنەوە ووڵاتەکەی خۆم لە خەفەت و بێ پاشەڕۆژیا ئەمرم ، تکایە با ئێوەی ووڵاتی "عیلمانی-کافر" موسڵمانێکی وەک بەندە لە خۆ بگرن چونکە بە هەزاران کێلۆ مەترم بڕیوە و هەزاران جار حەمد و سەنای خوای تەعالا کردوە کە پشت و پەنای ئەو گەشتومەتە ئێرە ، ئەم ووڵاتەی ئێوە کلیلی بەختەوەرییە بۆ من و بۆ  بەهەزاران موسڵمانی تر کە بە ناچاری و لە نەبوونیا ووڵاتەکەی خۆمان جێهێشتوە و چاومان لە ڕەحمەت و میهرەبانی ئێوەی عیلمانی-کافرە کە قبوڵمان بکەن وەک پەناهەندەیەک لە مەملەکەتی شاژن نشین بژین....

تکاتان لێ ئەکەم، لە نەهامەتی ووڵاتەکەی خۆم ڕزگارم کەن و جێم کەنەوە...ئەمەوێ لە خێر و بەرەکەتی ووڵاتەکەتان بخۆم ، حەبی گەج" ی ووڵاتەکەی خۆم هەراسانی کردووم با  لە خەستەخانەکانتا چارەسەر وەرگرم ، لە جیاتی"میزی حوشتر" دەرمانی پزیشکیی عیملانی- کافر دەردم تیمار کات ، سەرەڕای ئەوەی موسڵمانم ئەمەوێ لە سایەی خێر و بێری عیلمانیە کافرەکان بحەسێمەوە ، ئەمەوێ لە پارەی باجی مەشروب و کەباریا و مەلها و قومارخانەکانتان مزوگەوتێ دروست کەم بۆ ستایشی خوای تەعالا کە منی گەیانە ئێرە ، لە هەمان کاتا دوعا بکەم ماڵ وێران و بەهەلاکەت چن چونکە دوا جار ئێوە مولحید و کافرن..استغفر اللە......موسڵمانی ڕاستەقینە لە هەر شوێنێ بێ نابێ ئەرکەکانی خۆی لە بیر بچێ کە گرنگترینیان

دژایەتی عیلمانییەتە..،

تکاتان لێ ئەکەم کە دڵ ڕەق نەبن بەرامبەرم ، با لە ووڵاتەکەتانا بمێنمەوە ، ئەزانم ئێوە بەراز خۆرن بەڵام من خۆم نایخۆم ، ئەزانم لای ئێوە "هۆمۆ" ئاساییە بەڵام بۆ مانەوەم چاوپۆشی لێ ئەکەم ، بۆ ئەوەی توڕە نەبن بەلای باسی "جێندەر" هەر ناچم و خۆم لە لێپرسینەوەی یاسایی بە دوور ئەگرم ، ئێوە ئافرەتان کردوە بە کەڵەگا بەسەر پیاوەوە ، بێ دەنگ ئەبم و پێویست کا ئەڵێم" ئافرەت نیوەی کۆمەڵگایە" گەر حەز ئەکەن سێ روبعێتی ، ئەزانم کە لێرە بمێنمەوە بۆم نیە دوو ژنم هەبێ ، بۆشم نیە مناڵەکانم حەسیر مەیان کەم ناشتوانم بە زۆر کچەکەم موحەجەبە پۆش کەم ، خۆ تەقیننەوە هەر زۆر قورسە ، هەموو ئەوانەم قبوڵە ، گەرچی لە ناخما شتێکی ترە و لە مناڵییەوە لەسەرییان ڕا هاتووم ، با لە پاداشتی ئەو قبوڵ کردنە لە ووڵاتەکەتانا بمێنمەوە ، منی موسڵمان لەم ووڵاتە عیلمانی - کافرە گوێ ڕایەڵی هەموو شتێکتانم ، بەس قبوڵم کەن ، پەنام بۆ هێناوون ،

ڕاستە لە دینەکەی ئێمەیا نووسراوە بە شمشێر سەرتان بپەڕێنین و تەفر و توناتان کەین ،بەڵام لەکاتی پێویست و تەنگانەیشا ووتراوە "لکم دینکم و لنا دیننا" ئێوە دینی خۆتان هەیە و ئێمەش هی خۆمان ،،بۆیە مەرجەکانتان قبوڵ ئەکەم بۆ: مانەوە..

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×