کاتی خۆی

پشکۆ ناکام​
  2024-10-25   

موسڵمانەکان لە مێژووی خۆیانا دوو جار ڕوویان کردۆتە ئەوروپا ، جاری یەکەم لە زەمانی فتوحاتی ئیسلامی بۆ داگیرکردنی ئەوروپا و بە شەق وەکو ناوچە عەرەبییەکان ئەوروپییەکان بخەنە ناو ڕەعییەتی ئیسلامییەوە کە خۆشبەختانە بۆیان نەلوا ، جاری دووەم موسڵمانەکان وەک پەناھەندە ڕوویان کردۆتە ئەوروپا بۆ دابین کردنی مەعیشەت و سەلامەتیان ، واتا وێڵی ئازادی و نانن، موعادەلەکە ھەڵگەڕاوەتەوە : جارێک داگیرکردنی کافرستان و جارێک سواڵکردن لە کافرەکان...
زۆر جار گروپە ئیسلامییەکان{ داعش، ئیخوان ، سەلەفی ، قاعیدە} بێ منەتی خۆیان لە خێر و بەرەکەتی کافر و مولحیدەکان دەرئەبڕن و ھەموو خۆشگوزەرانی ژیانیان بە نیعمەتی خوا ئەزانن!!
ئەگەر ڕۆژێ وەک گریمانەیەک ئەوروپییەکان فەزڵی خۆیان لە ئیسلامییەکان سەننەوە ئەبێ چی ڕووبات.؟ بە بێ شک قوڕ ئەکرێ بەسەری ھەموویانا ھەر وەک چۆن خۆیان قوڕیان کردوە بەسەر خەڵکی ووڵاتەکەیانا ، وەک نمونەیەک گەر مولحیدێکی ئەھلی جەھەنەمی وەک "ئەدیسۆن " نەبوایە تا ئێستاش موسڵمانەکان ئەبوایە بە چرا و مۆمەوە بە چواردەوری کەعبەکەیان بسوڕانەوە ، ئەوروپی و بەرازخۆرەکان سەیارەیان دروست نەکردایە تا ئەمڕۆش ئەبوایە موسڵمانەکان بە حووشتر یان ووڵاخ ھات و چۆیان بکردایە ، ئەوھەموو داھێنان و دۆزینەوە پزیشکیانەی ئەوروپییە مونافیقەکان نەبوایە موسڵمانەکان وەک ھەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوپێش بە ھەزارانیان لێ ئەمرد و لەوانەیە ھەڵامەتیش بەس بوایە بۆ قەرەبااڵغ کردنی سەرقەبرانەکانیان ..دروست کردنی تەیارە لە لایەن مولحیدەکانەوە نەبوایە ئەمڕۆ ھیچ موسڵمانێکی دەوڵەمەنی قۆڵبڕ نەیئەتوانی بە ئاسانی بچێ بۆ ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پزیشکیی چونکە بە دوعا و مەولو بوایە نابێ ھیچ موسڵمانێ " قەبز"یش بێ ، کەواتە لێرەیا کاکی موسڵمان بە خۆی و بەرماڵێکە دوو جار خێری لە بەرەکەتی کافرەکان بینی و بە مەمنونییەوە بینی جارێک  بە وەرگرتنی تەیارە و جارێکیش بە وەرگرتنی عیلاج ، نوکتەش ئەوەیە کە چاک بۆوە مەولویەک ئەکا لەبەر ئەوەی خوا شیفای کرد !!! لە خۆی ناپرسێ بۆ پێش ئەوەی ئەو ھەموو پارەیەی کە بە ساختەچێتی دەستی کەوتوە سەرف بکا لە سەفەر و عیلاجی ژێر دەستی  دکتۆرێکی مونافیقا ھەر کە نەخۆش کەوت مەولویەکی بکردایە تا خوا شیفایەکی بۆ بناردایە .....گەر یەکسانی ئافرەت وپیاو وەک بنەمایەکی فەلسەفەی ژیان لە ئەوروپاوە نەگەشتایە ووڵاتە ئیسلامییەکان و ژنیش نەبوایە بە دکتۆر ئەوا مەلا ژنەکان ھەر بەدەم نەخۆشییەوە ئەتلانەوە ، بوونی سەدان ژنە دکتۆری بەتوانا و سەربەرز وای لە مەلا مێشک بەستوەکان نەئەکرد بڕۆن شەرحی پڕ و پووچ بھێننەوە بۆ ئەو حەدیس و ئایەتانەی ئافرەت بە " ناقێ العقل" لە قەڵەم ئەیا... گەر عیلمی کافرەکان نەبوایە تا ئەمڕۆش خەڵک وای ئەزانی ڕۆژ بە چواردەوری ئەرزا ئەخولێتەوە  چونکە پێغەمەری ئیسلامییەکان وای ووت بوو....کاتی خۆی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×