چالاک

پشکۆ ناکام​
  2025-01-08   

چۆن سروشت و ڕەنگ و ڕووی کۆمەڵگایەکی  دۆڕاو و داتەپیو ئەناسینەوە..؟....    

لە وەڵامی ئەم  پرسیارەیا  نووسەری بە ناوبانگی  ڕووسی “ ئەنتوان تشیخەف” ئەڵێ : 

لە کۆمەڵگا داڕوخاوەکانا  ھەزاران  ئەقڵی گەمژە و نەزان بەرامبەر  بە یەک  ئەقڵی جێی بڕوا ھەیە  ، بەرامبەر بە  ھەر ووشەیەکی ووشیاریی  ھەزاران  ووشەی ووشک ھەڵگەراو ھەیە ، ھەردەم  ئەحمەقەکان  زۆرینەن  و  ئاقڵەکان ئەبەزێنرێن ،  گەر بینیت  بابەتە ھیچ  و پووچەکان لە  کۆمەڵگایا “ باو”  بوو  و ھیچ و پووچەکانیش لە پێشەوەی خەڵکەوە بوون  ئەوە  تۆ  کۆمەڵگایەکی یەگجار لەبەر یەک ھەڵوەشاو  ئەبینی ، بۆ نموونە  ئەو  گۆرانی و شیعرانەی  ھەرچی  مانایا نیانە خەڵک ئەیڵێنەوە و  سەرچۆپی بۆ ئەگرن و شایەری گۆرانییەکە  ناوبانگ دەرئەکا  و  خۆشەویست  و  ناسراوی لێدەرئچێ  ،  تەنانەت خەڵک  دەربارەی کۆمەڵگا ومێژوو  و  ژیان  و  گوزەران بۆچوونیان  وەرئەگرن ،  بەڵام نووسەرە بەتوانا  و ئەکادیمییەکان کەس حسابیان بۆ ناکا ،  زۆربەی خەڵک  حەزیان لە “ سڕ” بوون  و ھیچ و  پووچیە ....خەڵکانێک بەنج “ مان  ئەکەن تا ئەقڵ لە دەست  بەین  و خەڵکانێکیش  بە تەھریج و  گاڵتەبازاڕی  ئەمانھێننە  پێکەنین  لە پێشەوەی ئەوانەوەن  بەرامبەر  بە واقیع  بەخەبەرمان ئەھێنن و بۆ ووتنی “ حەقیقەتەکان “ ئەتلێنەوە  ،  لەبەر ئەوە  دیموکراتی  بۆ کۆمەڵگا  نەفامەکان ناشێ ، چونکە  دواجار  زۆرینەیەکی نەزان  بڕیار لەسەر چارەنووسمان  ئەیا... 

... 

ئەمەی باسمان لێکرد  نموونەیەکی  بچووک کراوەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای   کوردییە  کە  

  تشیخەف “ باسی لێوە کردوە ، ئەمڕۆ ئەبینین  تەراتێنی سیاسیە  ئەحمەقەکان وەک [ تۆم و جێڕی ] لەزرم و کوتانان  بەڵام  لە دواجارا  ھەردووکیان ھەر یەک بابەتن و بۆ بەنج کردنی خەڵک لەبەردەمی شاشەکانا  یەکتر ڕاوئەنێن  ،،، ژنێک سێ کوڕی خۆی بەخشیوە بەو میللەتە  و تا   تەقاعودیەکی  مەمرە مەژی  بە دوو سێ  مانگ جارێک وەر ئەگرێ  کەنەفت  ئەبێ  لەبەرامبەری  ئەم  [ کچە مۆدێلێک]!!!  سەیارەیەکی بیست و پێنج دەفتەری  بە دیاری  وەرئەگرێ ، ئەکتەرێکی بە توانای دێرین کرێچیە  و موھەڕیجێکی کۆمێدی!! بە دەفتەر مامەڵەی بازاڕ ئەکا ، شایەر و لۆتیەک ئەبێ سەرە  بگری  بۆ  ڕەسم گرتن  لەگەڵیا و دوو سێ    حیمایەشی  ھەیە ..کۆڕی نووسەرێکی ئەکادیمی بیست کەسی لێیە و لە جومعیەکا  دوو  ھەزار کەس  گوێ لە مەلایەکی   شەرواڵ سێ ڕوبعی ئەگرێ  ، قاچاخچیەک ئە بێ بە [ بیسنزمان]  و باسی نیشتمان پەروەری و ناوگەڵ پاک  ببورن ئەستۆپاکی ئەکا ، فیتەرێک  ئەبێ بە حاکمی ھەمووگەراجەکان و لە سایتەکانا ھەواڵ و قسەکانی ئەچێتە گۆشەی [ بە پەلە ]... بازی بەخت لەو ھەموو عەشاماتا لەسەر سەری کۆتر بازێک ئەنیشێتەوە و ئەبێ  بە  [ وەزیر]!!  و تەحەکوم بە دەغیلەی ئەو خەڵکەوە ئەکا ، قەشمەرێکی نەخوێنەواری گەعدەکان ئەبێ بە موحەلیلی سیاسی ھەر سەگەکەی بایی شەش حەوت دەفتەرە،  ڕاکردوەکانی دوێنێ باسی کەرامەتی خاک ئەکەن ،  بەھانە بۆ جاش و فایلدار ئەھێنرێتەوە کە ئەوە زەمانی گەنجێتی بوو !! تێزی  دکتۆرایەک  لەسەر [ووتەکانی سەرۆک]ە و قوتابییەکەش ئەبێ بە دال نوقتە ، خاوەن بەکالۆریۆس و  دکتۆرایەکی ئەوروپایش بۆ ساڵانی خزمەت و خانە نشین بوونەکەی  ئەبێ بیسەلمێنێ وەک کوردێک بۆ حیزب چالاک بوە......

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×