مانەوە..

پشکۆ ناکام​
  2025-02-08   

(( نامەی ئیسلامییەک بۆ داواکاری پەناھەندەیی لە بەریتانیا…..))
“بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکان “ی بەڕێز… 
ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم و تکاتان لێ ئەکەم ، تکای موسڵمانێکی لێ قەوماوی ماڵ تیا چوو ، من بە ھەزاران دۆلارم سەرف کردوە تا گەشتومەتە ئێرە ، گەر بمنێرنەوە وڵاتەکەی خۆم لە خەفەت و بێ پاشەڕۆژیا ئەمرم ، تکایە با ئێوەی وڵاتی “عیلمانی-کافر” موسڵمانێکی وەک بەندە لە خۆ بگرن چونکە بە ھەزاران کێلۆ مەترم بڕیوە و ھەزاران جار حەمد و سەنای خوای تەعالام کردوە کە بە پشت و پەنای ئەو گەشتومەتە ئێرە، ئەم وڵاتەی ئێوە کلیلی بەختەوەرییە بۆ من و بۆ ھەزاران موسڵمانی تر کە بە ناچاری و لە نەبوونیا وڵاتەکەی خۆمان بە جێھێشتوە و چاومان لە ڕەحمەت و میھرەبانی ئێوەی عیلمانی-کافرە کە قبوڵمان بکەن وەک پەناھەندەیەک لە مەملەکەتی شاژن نشین بژێین….تکاتان لێ دەکەم، لە نەھامەتی وڵاتەکەی خۆم ڕزگارم کەن و جێم بکەنەوە…ئەمەوێ لە خێر و بەرەکەتی وڵاتەکەتان بخۆم. حەبی گەچ” ی وڵاتەکەی خۆم ھەراسانی کردووم. با لە خەستەخانەکانتانا چارەسەر وەرگرم. لە جیاتی”میزی حوشتر” دەرمانی پزیشکیی عیملانی- کافر دەردم تیمار کات، سەرەڕای ئەوەی موسڵمانم ئەمەوێ لە سایەی خێر و بێری عیلمانیە کافرەکان بحەسێمەوە، ئەمەوێ لە پارەی باجی مەشروب و کەباریا و مەلھا و قومارخانەکانتان مزوگەوتێ دروست کەم بۆ ستایشی خوای تەعالا کە منی گەیانە ئێرە، لە ھەمان کاتدا دوعا بکەم ماڵ وێران و بەھەلاکەت چن چونکە دووا جار ئێوە مولحید و کافرن.. استغفراللە…… موسڵمانی ڕاستەقینە لە ھەر شوێنێ بێ نابێ ئەرکەکانی خۆی لە بیر بچێ کە گرنگترینیان دژایەتی عیلمانییەتە..
تکاتان لێ ئەکەم کە دڵ ڕەق نەبن بەرامبەرم، با لە وڵاتەکەتانا بمێنمەوە، ئەزانم ئێوە بەراز خۆرن، بەڵام من خۆم نایخۆم، ئەزانم لای ئێوە “ھۆمۆ” ئاساییە بەڵام بۆ مانەوەم چاوپۆشی لێ ئەکەم، بۆ ئەوەی توڕە نەبن بەلای باسی “جێندەر” ھەر ناچم و خۆم لە لێپرسینەوەی یاسایی بە دوور ئەگرم، ئێوە ئافرەتتان کردوە بە کەڵەگا بەسەر پیاوەوە، بێ دەنگ دەبم و پێویست بکا دەڵێم ” ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە” گەر حەز ئەکەن سێ روبعێتی، ئەزانم کە لێرە بمێنمەوە بۆم نیە دوو ژنم ھەبێ ، بۆشم نیە مناڵەکانم حەسیر مەیان کەم ناشتوانم بە زۆر کچەکەم موحەجەبە پۆش کەم، خۆ تەقیننەوە ھەر زۆر قورسە ، ھەموو ئەوانەم قبوڵە ، گەرچی لە ناخما شتێکی ترە و لە مناڵییەوە لەسەرییان ڕا ھاتووم، با لە پاداشتی ئەو قبوڵ کردنە لە وڵاتەکەتاندا بمێنمەوە، منی موسڵمان لەم وڵاتە عیلمانی – کافرە گوێ ڕایەڵی ھەموو شتێکتانم ، بەس قبوڵم کەن ، پەنام بۆ ھێناوون.
ڕاستە لە دینەکەی ئێمەیا نووسراوە بە شمشێر سەرتان بپەڕێنین و تەفر و توناتان کەین، بەڵام لەکاتی پێویست و تەنگانەیشا ووتراوە “لکم دینکم و لنا دیننا” ئێوە دینی خۆتان ھەیە و ئێمەش ھی خۆمان ،،بۆیە مەرجەکانتان قبوڵ ئەکەم بۆ: مانەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×