تەراویح 

پشکۆ ناکام​
  2025-03-25   

کورد کۆنترین میللەتی ئەم کەونەیە، مەعلومیش نیە  ئێمە لە پێش  دیناسۆڕەوەین یان دوای ئەوان ! زمانی کوردی دەوڵەمەنترین ترین  زمانە و لە دەوڵەمەنیا بەشێکی بە سوود “فائدە” دراوە  بە  زمانەکانی تر وەکە چینی و ئاسکیمۆیی ...و ھتد ..مێژووی کورد ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان ، بەڵام  ساغ نەبۆتەوە پێش ئەوەی “ جگەرەی سۆمەر” بکێشین یان دوا تر ..ھیچ میللەتێ  وەکو کورد نە لە مۆسیقا ئەزانێ نە حەزی لێیەتی و مۆسیقارە جیھانییەکان بە ڕەگەز کوردن بەڵام   لە تاو عەسکەری کوردستانیان جێ ھێشتوە ..کورد لە سێ ھۆز پێک ھاتوە لە  دەروازەی ھورمز    سەروو  قەتەرەوە تا سنووری جۆرجیا  نەخشەکەیەتی !! کورد یەکەم میللەت بوە کە بەرازی ماڵیی کردوە و پاشان لەبەر لەش خورانن خوی یاوەتە مەڕ  و قەل...زمانەکەمان تاکە زمانە کە ئەوەنە شیرینە کاتی خۆی بە “ پاقلاوە”یان ووتوە “ کوردیلاوە”..ھیچ زمانێ وەکو کوردی  یەکگرتوونیە کە لە ناوچەیەکەوە بۆ یەکێکی تر پێویستت بە موتەرجیم نەبێ ، کورد ئەوەنە بە بەزییە جاش ئەکا بە موستەشار ، تاکی کورد لە ئاقڵێتیا  بێ ئەقڵ بوە  و بڕوای وایە ھەزار ساڵ و کسور لەمەوبەر  کەسێک بە سواری کەرێکەوە فڕیوە بۆ حەوتەم  تەبەقەی ئاسمان و چەن ھەزار  ساڵێکی پێچوە و کە گەڕاوەتەوە چۆتەوە  نا جێگەکەی و ژێر لێفەکەی ھەر گەرم بوە !! زیاتر لە حەفتا ساڵە کورد یەکتری ئەکوژن و ھەر پێی ئەڵێن “ شەڕی برا کوژی “  جا  ئاخۆ ئەگەر“زڕ” برا  یان دراوسێ بونایە ئاخۆ چییان لە یەکتر بکردایە..؟ ئەڵێن تەنانەت ئادەم کە یەکەجار قسەی لەگەڵ حەوا کردوە بە کوردی پێی ووتوە: چۆنی دڵ و ھەناوم ، بەڵام کە سەیری کردوە خوا خێسەی لێ ئەکا ئیتر ببڕای ببڕای بە کوردی قسەی نەکردوە.. کورد ھەرگیز بۆ ھیچ کەس نەچەمیوەتەوە  تەنانەت کە پێنج کوڕە  ئازاکە  بۆ مووچە ئەچن بۆ بەغا ھەر بە پێوە ئەوەستن و لە تەوقە کردنیسشا ھەر سەیری سەقفەکە ئەکەن  تا بۆ بەرامبەرەکەیان مل دانەوێنن.

گەر سەیرێکی دوێنێ و ئەمڕۆمان بکەین ئەگەینە قەناعەت   کە  چیتر درۆ لەگەڵ خۆمانا نەکەین و بە درۆ و  بە فشە  مێژوو بۆ خۆمان نەنووسینەوە ، بە زۆر و کەڵەکەتێی و فەنتازیا نابین بەو میللەتەی خۆمان ئەمانەوێ ، پێویستمان  بە جیا کردنەوەی ئەسڵ و علوجە ، ڕۆژی یەک  ملیۆن جار باسی کوردبوون کوردایەتی بە قەد ئەوە سوودی نیە کە  یەک  دەقیقە  بە ئەقڵ بیرکەیتەوە  کە تۆ چیت وئەتوانی چی بکەیت و چیت  دەستکەوێ     تا نەکەوینە داوی علوج بوون نەک کوردبوون.

کە ئەقڵت نەبوو نەک ڕووبارێ  دەیان دەریای خوێنت لێ ڕژا بێ لە شوێنی خۆت ھەر تەراویح ئەکەی...

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×