بۆ کوێ ئەچیت؟

پشکۆ ناکام​
  2025-06-12   

(هەر کەس باس لە ئیحتیاجی خۆی ئەکا، برسی باس لە خواردن ئەکا، لات باس لە پارە ئەکا، دەسەڵات باس لە ئەخلاق وكەرامەت ئەکا..)

" فرۆید "

قسەی وا هەیە ئەتوانین بەراوردی بکەین بە دیاردەیەکی سروشتیی و بیبەستینەوە بە ئینسانەوە، لەم دواییەدا لەگەڵ نەبونی موچە زۆر باس لە " كەرامەت" ئەکرێ وەک بەدیلێک یان ئەڵتارناتیڤێک بۆ موچەو بژێوی خەڵک، هەر بۆیە لەوانەیە لەپڕ دو سەعاتێ لە جیاتی باران کەرامەت ببارێ و برسییەک لە کوردستان نەمێنێ، بەڵام ئاخۆ چ جۆرە کەرامەتێک ئەبارێ و گوزارش لە كام مێژو ئەکات؟ لەوانەیە کەرامەتێک ببارێ تێکەڵ بە تەرزەی "ئاش بە تاڵ" بو بێ و هەورەکەش لە کۆشکی "نیاوران"ی شای ئێرانەوە هاتبێ و میوانە کوردەکانیش چەتریان لەبیرچوبێ...و وشکەساڵی چواردە ساڵییان پێ تەڕکرد!! یان دور نییە سی و شەش سەعات کەرامەت ببارێ وەک شانازییەک بۆ سی و یەکی ئاب و لەگەڵ گەڕانەوەی حەرەسی بۆ بەغا کەرامەتی ئەو بارانە خرابێتە مۆزەخانەی "ناچەمینەوە"!! 

داهێنەرانی نوکتەی کەرامەت باش لەوە تێ(نە)یشتون کە دەسەڵات ئەبێ باس لە شتێک بکا کە مەعلوماتی لەسەر هەبێ و هیچ نەبێ گەر لە مەکتەبی و بە زمانی "تورکی"يش بێ شتێکی لەسەر خوێندبێ، هەرچەنە دە جار ئیمتیحان بەن هەر"ڕاسیب" ئەبن... كەی خیانەت بو بە نیشتمانپەروەری ئەوا کەرامەتیش سور ئەکرێتەوەو ئەبێ بە ناوساجی... یان لیستی موچە بە سپێتی بنێرنە بەغاو بە خوشکە طەیف"سێبەر" بڵێن کەرامەتی خۆمان بۆ خۆمان و موچەی خۆتان بۆ خۆتان!! و بڕيارێک دەرچێ هەمو بەیانییەک بە گیرفانی بەتاڵەوە بە یەکتر بڵێن: كەرامەتت باش.

هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارنی هەرێم بە حیوارەکەی چەخماخە جواب ئەدرێتەوە کە ئەڵێ:

"...ئەوا تەقانیشت بۆ کوێ ئەچیت..."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×