سەرە...

پشکۆ ناکام​
  2025-08-28   

[ئەگەر حاکمێکی عەسکەریت خستە سەرووی دەسەڵاتێک بۆ ئەوەی حوکمی بیابانێکی گەورە بکا ئەوە لە چەن ساڵێکا بە زەحمەت " لم " ئەدۆزیتەوە.

میلتن فریدمان]

 

نە زەعیم ێدیق مردوە و نە تراجیدیای شەست و سێ تەواو بوە ، شەست و سێ زەعیم سدیق لە حامییەی سلێمانی و بە فەرمانی بەعس دەیان کورد لەبەر ئەوەی دژی دەسەڵات بوون گوللە باران کران ، لە ئابی ئەمساڵیش [ ئابی پڕ لە نەھامەتی ھەر لە شانزەوە تا سی و یەک..] بە دەیان گەنجی کورد  نەک ھەر گوللەباران  بەڵکو بە  دەبابە و تۆپ و ھاوەن و درۆین و ..ھتد.. ئاگرباران کران ، شەست و سێ بەعس کردی و ئەمساڵیش سوسیال دیموکراتەکانی کوردستان.. زەعیم ێدیق چەن دبابەیەکی خستە باو شارەوە بەڵام ھیچ شوێنێکیان بۆردومان نەکرد ، بەڵام دەبابەکانی ئاب لە یەک گەڕەک بە تەواوەتی دەست پارێزیان نەکرد ، زەعیم سدیق " نەیار"ەکانی خۆی و بەعسی بردە حامیە و لەوێ گوللە باران کران بەڵام سوپا و زەعیمەکەی ئاب " لالە زار "یان  گۆڕی بە حامیە و وێرانیان کرد!! تەنانەت سوپاکەی ئاب ھەر ھەمان جل و بەرگی مەغاویریان  لەبەرابوو وەک زۆربەی سوپاکەی زەعیم سدیق کە خەڵکی سلێمانی تاڵترین یادەوەرییان لە گەڵیا ھەیە ھەر لە شەست و سێوە تا ئابی ئەمساڵ و فیلمەکەش ھەر بەردەوام ئەبێت..
لە زیندوو بوونەوەی زەعیم سدیق  دوو کۆپیمان بینی کە سەلماندنە بۆ  زیدوو بوونی کولتوری بەعس لای ھەر جلی مەغاویر لەبەرێک : 
یەکەمیان لە ڤیدیۆیەکی " حسن علی مجید " کە بە شەق بەربۆتە چەن دێلێکی شیعەی نیوە ڕووت و جوێنیان پێ ئەیا  لەگەڵ ڤیدیۆیەکی " قارەمان"!!ێکی سوپاکەی ئاب کە بەشەق لە کەللەی کۆمەڵێک دیلی نیوە ڕووتی سەر بە لالەزار ئەیا لەگەڵ چەن جوێنێک کە دیارە دەرسێکی گرنگی پەورەردەیانە...
دووەمیان بەعس و زەعیم سدیقەکان بە نەیارەکانی خۆیان ئەووت تیرۆریست ،سوپاکەی ئابیش لە ژێر ناوی دژە تیرۆر بە زیاتر لە دە ھەزار چەکدار پەلاماری لالەزاریان یاوە، واتا قوربانیەکانی شەست و سێ  و  ئەوەی ئەمساڵ لەدیدی ھەردوو دەسەڵاتی ئەوساو ئێستای سلێمانی یەکێکە کە ئەگەر لەگەڵما نەبیت تیرۆریستی و ئەتەوێ لەناوم بەریت !!... ڕەنگە جگە لە زیانی ئەخلاقی و ئینسانی و ویژدانی کە لە سوپاکەی ئاب کەوتبێ زیانێکی ئابووریش بەر زەعامەتەکەیان کەوتبێ ئەویش ئەوەیە کە ئەبێ بەشێک لە داھاتەکەی " باشماخ " دانێن بۆ چاکردنەوی ماڵ و موڵکی ئەو خەڵکانەی زەرەریان پێگەیشتوە، بەڵام لەوانەیە دروستکردنی پرۆژەیەکی [شوققە] نیشتەجێ بوون لەسەر ئەرزەکەی لالەزار ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکا، ئەم بەراورد کردنە بۆ ئایندەش ئەبێ چونکە لیستی زەعیم ناوی تری  تیایەو لالەزاری تریشی تیایە کە ھەریەکەیان لە " سەرەیا " وەستاون...

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×