ئەو میللەتەی ھەلپەرست و گەندەڵ و ساختەچی و دز ھەڵبژرێرێ ناکرێ بەقوربانی دابنرێ، بەڵکو ھاوبەش و شەریکی تاوانەکەیە....
“جۆرج ئۆرۆویل“
“’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’
ئەگێڕنەوە لە جەنگەڵا حکومەتێک ھەبوە بۆ بەڕێوە بردنی کاروباری دارستان ، جارێکیان شێر و ڕێوی و کەر گیر ئەخۆن بە دەست مەعامەلەیەوە ل یەکێ لە وەزارەتەکانا و کەسیێکیش شک نابەن ب تەنگیانەوە بچێ و کار ئاسانیان بۆ بکا ...ڕۆژیکیان ھەرسێکیان بەوپەڕی بێ تاقەتییەوە یەکتر ئەبنن و دوای بۆڵەبۆڵ و توڕەبوونێکی زۆرەوە ڕێوی ئەڵێ: تەواو من قەرارم یاوە خۆم ئەچم بۆ وەزارەت و بە دوای مەعامەلەکەنا ئەچم ، شێر ئەڵێ نەگبەت سوودی نیە ، ڕێوی ئەڵێ ئەی نەتان بیستوە یەکێ زۆڵ و ساختەچی بێ پێی ئەڵێن ئەڵێی ڕێویە ! کەر بەدەم پێکەنینەوە ئەڵێ : نەگبەت ئەوە کاتی خۆی بوو ،ئێستا بە ھی وا ئەڵێن ڕێوی بەندە لە چاویا دال نوقتەیە ، بۆ بەیانییەکەی ڕێوی ئەڕوا و بۆ سەبینیەکەی ئەگەڕێتەوە و دەم چاوی بەیکا یاوە و ئەڵێ : ھیچ ..ھەرخەریک تێشم ھەڵەن تەنانەت مودیر عامێ ووتی لەوە ئەچێ تۆ جەنگەڵێکی ئیقایمی ناردبێتیانی !!منیش پێش ئەوەی مەسەکە بگاتە شتی تر بە پەلە ھاتمەوە..!!شێر ئەڵێ : دۆزیمەوە ، خۆم ئەچم ، ڕێوی ئەڵێ ئەی جارێک نەچووی ؟ شێر ئەڵێ ئەوە دەورەی پێشوو بوو ، ئەی شێر یانی چی ؟ ئەچم و ھەر بە نەڕەنەڕ ھەر مەپرسە چی ئەکەم لەوانەیە ھەر بۆ سوعبەت دوو سێ گازێکیش بگرم ، ڕێوی ئەڵێ ئەی بێ عەقڵ ئێستا گەجەر و گوجەری وا پەیا بوە بە فیکەیەک بە دە پانزە کەس تێتھەڵئەیەن ، تۆ جاران شێر بووی ، دەی وەختم نیە ..خوایە پشت بە تۆ ..بە دوعا...شێر ئەڕوا و بۆ ڕۆژی دوایی مات و مەلوول ئەگەڕێتەوە و ئەڵێ: ھەر لە ئیستعلاماتەوە خەریک بوو سواری ھەمبەرێکم بکەن منیش لە تاوا ھەر ھەنگاوێکم کرد بە بیست و خۆم قووتار کرد ..فایدەی نیە ئەبێ واز لەو مەعامەلەیە بێنین...کەر سەیرێکی ھەردووکیان ئەکا و ئەپرسێ ئەڵێن چی منیش خۆم تاقی بکەمەوە < شێر ئەیاتە قرمەی پێکەنین و پێی ئەڵێ ئەوە بەڕاستە ؟ بە شێر و ڕێوی نەکرێ بە کەر ئەرێ؟ ئاخر بۆیە پێت ئەڵێن کەر ..کەر خۆی قیت ئەکاتەوە و بۆینباخەکەی تونگ ئەکات وئەڵێ : با وەخت نەکوژم نەبادا جومعەی بێ بەسەرا......دوعای خێرم بۆ بکەن من خواحافیز....کەر ئەڕوات و بەیانییەکەی بەدەم پێکەنین و ھەلھەلەوە یەتەوە لای شێر و ڕێوی و لە خۆشیانا قاچی ئەرز ناگرێ، شێر ئەڵێ ئەوە چیە ؟ سەیرەبێ جێبەجێت کردبێ؟ ڕێوی ئەڵێ : دیارە لە خەفەتا تێک چوویت ...کەر ئەڵێ : تەواو بوو ..کرا و مەعامەلەکەمان موافەقەتی لەسەر کرا ھەردووکتان بڵێن بژی کەر ...بەسەری ھەرسێکمان ئەمجارە کە چووم بۆ وەزارەت سەیرم کرد ئەوانەی جاری پێشوو نین ،ھەموو خزم و قەوم و خیشی خۆمن لەوێ ئیش ئەکەن ، یەک ئیحترامیان گرتم ھەر مەپرسە..خۆم لەسەر کورسی دانیشتن و مەعامەلەکەش ژوور بە ژووری کرد ، ئەونە چام خواردەوە بووم بە سەماوەر ..ووتیان تۆ بۆ عەزێتت کێشا ھاتیت !!بە یەکێ لە حیمایەکانت بتناردایە..کە ووتم حیمایەم نیە ووتیان چۆن ؟ ئەوە ناعەدالەتیەکی گەورەیە ..تۆیەکی ماندوونەناس لەم جەنگەڵەیا بێ حیمایەیت ! ئەبێ چاو پخشێنینەوە بە ھەندێ یاسا و ڕاسا کەلەگەڵ واقیعی ئەمڕۆی جەنگەڵا یەک ناگرێتەوە.....کە شێر و ڕێوی بەسەرھاتەکەی کەریان گوێ لێبوو ووتیان: بژی تەشەبووز...
“’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’
بیرۆکەی ئەم بابەتەم لە فەیسبووک بە زمانی عەرەبی وەرگیراوە