پەروەردەو خولەکانی هاوینە

ره‌وف محه‌مه‌د ئالانی‌
  2023-05-08   

دۆخی ژیان بەگشتی  ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە، کە جێی هیچ مشتومڕو باس وخواسێک نیە، چونکە گۆڕانکاری پێویستیەکی  گرنگە بۆ ژیان، کاتیش لەسەر کەس ناوەستێ بۆیە مرۆڤ ناچارە لەگەڵ گۆڕینی کات خۆی بگونجێنیت.
یەکێک لەوفاکتەرانەی رۆڵی کارا دەگێڕن بۆ گۆڕانکاری، پەروەردە پشکی شێری بەردەکەوێت، ئەوەیە نەهێنی  پشت پێشکەوتنی ووڵاتان، کە خۆیان بۆ گۆڕانکاری وپێشخستنی  ژیان ئامادە دەکەن لەڕێی پەروەردەوە، پێش ئەوەی جیهان بەتەواوەتی بکرێتەوە بەڕوی زانست بە گشتی وتۆڕەکۆمەڵایەتیە بەرفراوانەکان بەتایبەتی ، وک دەڵێن ئەمڕۆ جیهان لە گوندەوە بچووک بۆتەوە بۆ شاشەی مۆبایلێک،  ئەوکاتانە خولی مەشق و ڕاهێنانەکان باشترین ڕۆڵیان دەگێڕا بۆ ڕاهێنان وئاراستەکردنی مامۆستایان بەتایبەت لەوەرزی هاویندا، کاتێ ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێدەکردەوە مامۆستایان بە گووڕوهێزو تینێکی پڕلەووزەوە پێشوازیان لە خوێندکاران و قوتابیان دەکردەوە، پەیامەکەیان کە ئاراستەکردنی پەروەردەیەکی دروست  وفێربوون بوو، کاریان لەسەردەکرد.
ئەوسەردەمە خولیاوویستە تایبەتەکان وەک هونەرەکانی نیگارکێشان وموزیک و وەرزش، بەهۆی خولی تایبەت ولەدەرەوەی خولە پەروەردەییەکان مناڵان دەیانتوانی بەشداری بکەن، هەچەندە لە یەکەی مەشق وڕاهێنان بۆ ئەووانانەش مامۆستاکان بەشداری خولەلانیان پێدەکرا، ئەگەربەراوردێک لەنێوان خولەکانی هاوینەی ئەوسا وئێستا بکەین، تووشی شۆک وسەرسوڕمان دەبین، ئەوسا خولەکان پەروەردە لەڕێگەی یەکەی مەشق وڕاهێنان سەرپەرشتی دەکردن وناوی مامۆستایان بەلیستێک دەنێردرا بۆ خوێندنگەکەیان وبەپێی پسپۆڕیەکەیان خولەکان دیاری دەکران، لەگەڵ ئەوەی کەسانی شارەزاو خاوەن ئەزموون وانەکانی خولەکانیان دەوتەوە، بڕێکی باشیش پارە بۆ ئەو مامۆستایانە دیاری دەکرا کە بەشداریان دەکرد.
ئەوە دەبووە هاندەرێکی باش تا هەوڵ وکۆشش و بابەتەکان جوانتروباشتربگەیەنرێن.
ئامانج لە کردنەوەی خول وڕاهێنان، باشتر کردن وئاراستە کردنێکی دیاریکراوە، وەک (لۆرن فلیشمان)پرسیار دەکات ودەڵێ:( هەر کەسێک دەتوانێت بەباشی ڕاهێنان ئەنجام بدات، ئایا پلان هەیە بۆ باشترکردن؟)وەڵامی ئەو پرسیارە ئەکەوێتە سەر چۆنیەتی پلان وبەرنامەی ئەو خولەی کاری لەسەر دەکرێت لەلەیەن ئەنجامدەرانی.
بەڵام ئێستا خول زۆر بەکەمی دەکرێنەوە، ئەوەی دەشکرێتەوە هەندێ کەسی نزیک لەحیزب و کەسەکان نەبێ هەرکەس ئاگای لێ نیە، یان لەئێستادا کۆمەڵێ پەیمانگەی بازرگانی بەبڕێک پارەی زۆر خول بۆ هەموو وانەکان دەکەنەوە، سەیرەکە ئەوەیە هەر ئەومامۆستایانەی لەخوێندنگەکان وانە دەڵێنەوە بەشداری ئەو خولانە دەکەن ودەبنەوە مامۆستا، واتە لەئێستادا خول وبەشداریکردنی ئەوخولانە بۆتە بازرگانیەکی ڕێپێدراو،کەئەمە کارێکی خراپ وناڕەوایە، کاتێ پەروەردە لەڕێگەی یەکەی مەشق وڕاهێنان خولەکان پەرە پێدەدات گرنگی زۆروبایەخی تایبەتی هەیە، دەکرێ گرنگی خولی هاوینە لەم خاڵانەدا کرت بکەمەوە، کەئەمانەن:
١-دانانی ئامانج و پلانێکی ڕوون بۆ خولەکە
٢-بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بەشداربوان
٣-وەرگرتنی زانیاری نوێی بابەتەکە
٤-گۆڕانکاری و نوێبوونەوە
٥-خوێندنەوەوزانینی کەموکورتیەکان
٦-لەخولەکاندا تێگەیشتن وسەرنج وتێبینیەکان بەکورتی وپوختی دەدرێن وگفتوگۆیان لەسەردەکرێت
٧-کەسانی بەشداربووی خولەکان هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی خولەکە دەنوسن
٨- نابێت کەسانی ناپیشەیی یان ناداهێنەر خولەکە پێشکەش بکەن، چونکە ئەنجامەکەی لاواز دەبێت و دەگۆڕێت بۆ ڕۆتین
٩- دەبێت لە خولەکەدا باسی ئەو کاتە بکات کە پێویستە بۆ تەواوکردنی. بڕی ئەو کاتەی کە بۆ ڕاهێنانی هەر بڕگەیەکی خولەکە تەرخان کراوە
١٠- باشترە لە کۆتایی خولەکەدا نوسراوێکی ڕاپرسی  بەسەربەشداربوان دابەش بکرێت وبۆچوونی ڕاست لەسەر خولەکە بنوسن 
١١- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی (ڕاستگۆیانە) لە کۆتایی خولەکەدا و زانینی جیاوازی مەعریفی و کردەیی. تاقیکردنەوەی ڕاستگۆیانە ئەو تاقیکردنەوەیە کە بەڕاستی ئاستی سودمەندی خولەکە دەپێوێت
١٢- بڕوانامەیەک لە کۆتایی خولەکەدا پێشکەش  بە بەشداربوان دەکرێت، ئاستەکان دیاری دەکرێت
هیوادارم وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پلان دابنێت بۆ کردنەوەوئەنجامدانی خولی هاوینە بۆ مامۆستایان، چونکە تاقە هۆکاری پیشخستن وئاراستەکردنێکی دروستی هاوچەرخە بۆ پرۆسەی پەروەردە بەرەو باشترکردن وڕاگرتنی ئەوبازرگانیە ناشیرینەی بەخولەکانی هاوینانەوە دەکرێن، لەلایەن چەند کەس وپەیمانگەیەکەوە، دڵنیام ئەگەر خواست هەبیت و خەمی پەروەردە بۆ چاککردن بکەینە ئامانج بەسەر هەموو ئەو بازرگان وگرفتانەدا زاڵدەبین کە لەمپەری بەردەمی پەروەردەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×