ڕۆڵی پەروەردە لە ھۆشیاریی ژینگەییدا

ره‌وف محه‌مه‌د ئالانی‌
  2024-09-24   

 ژینگە و جۆرەکانی ھەموو ئەو مەرج و ھۆکارە دەرەکییەکان دەگرێتەوە کە زیندەوەرانی زیندوو تێیدا دەژین و کاریگەری لەسەر دەکەن و کاریگەریان لەسەریان ھەیە.
 ژینگە ئەو چوارچێوەیەیە کە تێیدا ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری ڕۆژانە و کار و پیشەکانیانی تیادا ئەنجام ئەدەن،  کارلێک لەگەڵ پێکھاتە جیاوازەکانی و جۆرەکانی دەکەن لە ژێر سیستەم و پلان و  ژینگەپارێزی دیاریکراودا بەپیی  بڕیار و ڕاسپاردە و یاساکانی  ئەو شوێنە، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر کار بە یاسا و ڕێکارەکان بکرێت، جوانی و گەشانەوە بۆ ژینگەی  ژیانی زیندەوەران دابین دەکریت.
بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر پەیڕەوەوی ڕێزگرتن و پاراستنی ژینگە نەکرا، ژینگەی ژیان  دەبێتە وێرانەیەک، لە جیاتی  خۆشی و جوانی  ناشیرینی نەخۆشی و ناخۆشی شوێنی  دەگرێتەوە.
ئەبێ ئاماژە بە ڕۆڵی پەروەردە بکەین لە پاراستن و جوانکردنی ژینگە  چونکە ئەتوانین بڵێین ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوە ئەبینێت بە ھەردوو لایەنەکەیەوە، بە گەشەپێدان و پەراوێزخستن.
ئەمەوێ بە کورتی ئاماژە بەھەردوو لایەنەکە (ئەرێنی، نەرێنی)بکەم کە پەروەردە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەسەر ژینگە دروستی ئەکات.
لە بواری ڕاستەوخۆدا پەروەردە ڕۆڵ و کاریگەری گەورە و گرنگی لە ھۆشیاری و ئاراستەی باش بۆ ژینگەدۆستی، لە پێناو ژیانێکی خۆش و جوان و گەشانەوەی ژینگەی ژیان  دەگێڕێت، لە شێوازی ناڕاستەوخۆشدا ھەمان ڕۆڵ دەبینێت بۆ دوور مەودای ژیان.
دەکرێ بەگرنگیەوە لە کاریگەری و ڕۆڵی پەروەردە بۆ ھەموو جۆرەکانی ژینگە بڕوانین کە ئەمانەن( ئاو، ھەوا، وشکانی).
بۆ ھەر یەکێک لەو شێواز و جۆرانەی ژینگە پەروەردە دەتوانێ کاریگەری لەسەری ھەبێت، ئەویش بە ئاماژە پێکردن و نمونە ھێنانەوە و دیاریکردنی لەناو پڕۆگرامی خوێندن، ئەکرێ مامۆستایانیش لەکاتی وانە وتنەوەدا زیاتر ڕۆچنە ناو بابەتەکە و پەیامەکە ووردتر بکەنەوە، بەھەردوو شێوازی (گوتنەکی و کردارەکی) تا پەیامەکە بە باشی و جوانی بگات.
گرنگیپێدان بە ژینگە ئەچێتە بۆتەی بایەخدان و خۆشویستنی سروشت و مرۆڤ، بۆیە وەک پێویستیەکی ژیانی لێی دەڕوانرێت، ئەوەتا(دەیڤید ئاتێنبۆرۆ)دەڵێ(سروشت تەنھا شتێکە کە پێویستمان پێیەتی).
ئەوەی لەم بابەتەدا جێدەگرێت، بایەخ و ڕۆڵی پەروەردەیە کە چەند لایەن و بەشێکی کارای کارپێکراو و کارلێک، ڕەنگدانەوەی تەواوی ھەیە بۆسەر ژیان و ژینگە، بە ڕەچاوکردن و ئاراستەکردن و پابەندیەکانی بەرنامە و  پلان و نەخشەی پەروەردەیی، ئەوانیش لە چوارچێوەی بوونیان لە ناو پڕۆگرامەکانی خوێندن و ڕۆڵی مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاراندا خۆی دەبینێتەوە، لەو کاتەی ھەماھەنگی و ھاوکاری و پشتیوانی و دەستگیرۆیی ھەبێت تا پاڵنەری پاراستنی ژینگە بکرێتە ئامانجی پەروەردە لە پێناو ژیانێکی شایستە بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
دەکرێ پەروەردە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە بەم چەند خاڵە دیاری بکەین:
١-ھۆشیاری: پەروەردە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھۆشیاری خەڵک سەبارەت بە کێشەکانی ژینگە و گرنگی پاراستنی.
٢- ڕەفتار: فێرکردن دەتوانێت ڕەفتاری خەڵک بگۆڕێت بۆ بەکارھێنانی سەرچاوەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانەتر.
٣-چارەسەر: پەروەردەکردن وفێربوون وخوێندن یارمەتی خەڵک دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ کێشە ژینگەییەکان.
٤- بەشداری پێکردن: پەروەردە ھانی خەڵک دەدات بۆ بەشداریکردن لە چالاکی پاراستنی ژینگە.
٥-سیاسەتی ژینگەیی: کەسانی پەروەردەکراو زیاتر پشتگیری سیاسەتە دۆستانەکانی ژینگە دەکەن.
وەکو ڕوون و دیارە ھەموو ئەو ووڵاتانەی ژیانیان خۆش و ئارامە و ڕێژەی تەمەن تیایاندا بەرزە، ھۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدان بە ژینگەی ژیانیان و بەرزی ئاستی وشیاری ژینگەیی و پابەند بوونیان بە ڕێکارەکانی ژینگەدۆستی، بەپێێ سەرچاوەی مەڵپەڕی 
https://www.argaam.com/ar/article/articledetail/id/١٤١١٩٨١
کە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامیداوە بۆ ڕیزبەندی ئەو ووڵاتانەی ئاستی پاراستنی ژینگە تیایاندا بەرزە بەم جۆرە ڕیزیکردوون:
١-فینلەندا
٢-سوید    
٣- نەرویج
٤- نەمسا
٥-سویسرا
٦-دانیمارک
٧-نویزلەندا
٨-ئەڵمانیا
٩-کەنەدا
١٠-لۆکسەمبۆرگ
 لەم وتارەدا ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئاستی گەشەکردن و پێشکەوتنی بوارەکابی ژیان لەو ووڵاتانەدا کە  دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدان بە فەلسەفەی پەروەردە، لەناو پەروەردەشدا بایەخدان بە پرسی ژینگە.
بەھیوام ئەمە دەرفەتێک بێت بۆ ھەنگاونان و بایەخدان بە پرسی ژینگە لە ناو پرۆسەی پەروەردەدا. وتارەکەم بە وتەیەکی (ئەلگۆر)کۆتایی بێنم کە دەڵێت:(ژینگەی سەلامەت و ئابووری بەھێز دوو ڕووی یەک دراون).
 

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×