جەنگ و کاریگەریەکانی  لەسەر پەروەردە

ره‌وف محه‌مه‌د ئالانی‌
  2026-03-26   

جەنگ واتە ململانێی دوو لایەن، یان دوو بەرەی دژبەیەک لەپێناو سەرخستنی ئامانجی دیاریکراوی ھەر لایەک  لەوانە لە بەرژەوەندی خۆی.
دیارە لە ناساندن و پێناسە کردنی ڕاستیدا بۆ جەنگ، زۆر ئەستەمە بگەیینە پەیامی ڕاستی، چونکە ھەر لایەک لەوانە خۆیان بەخاوەنی پەیامی ڕاستی و ھەق دەزانن، لەڕوانگەی تێڕوانینی بیری خۆیان بۆ ئامانجەکانیان.
بەڵام بۆ پرۆسەی پەروەردە ھۆکارەکانی جەنگ دەتوانین، فاکتەرەکانی و کاریگەری جەنگ لەسەری ئاماژەی  پێبدەین و کاریگەرییە نەرێنیەکانی دیاری بکەین کە ئەمانەن:

١-داخستنی قوتابخانەکان: لە کاتی جەنگدا زۆرجار قوتابخانەکان بەھۆی بوونی مەترسی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دادەخرێن،  یان دەبن بە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک، ئەمەش دەبێتە ھۆی وەستانی خوێندن.

٢-تێکچوونی سیستەمی پەروەردە:
جەنگ دەبێتە ھۆکاری تێکچوونی سیستەمی پەروەردە، چونکە زۆر مامۆستایان  و فەرمانبەران  ناتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن.

٣-کەمبوونی مامۆستا و کەسانی پەروەردەیی و شارەزایان:
ھەندێک لە مامۆستایان و شارەزایان بەھۆی جەنگەوە کۆچ دەکەن یان لە جەنگدا زیان دەبینن، یان بەھۆی مەترسی لەسەر گیانیان  وەک پێویست نوتوانن لە سەر کارەکانیان بەردەوامبن، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبوونی کادری پەروەردەیی.

٤-کاریگەری دەروونی لەسەر قوتابیان و خوێندکاران:
جەنگ ترس و فشار و کێشەی دەروونی دروست دەکات، ئەوانەش کاریگەری نەرێنی لەسەر فێربوون و سەرنجی قوتابیان و خوێندکاران جێدەھێڵن. کە ھۆلارێکە بۆ دابڕان و دواکەوتن لە فێربوون.

٥-کەمبونەوەی دەرفەتی خوێندن و فێربوون:
زۆر لە منداڵان ناچار دەبن خوێندن جێبھێڵن بۆ کارکردن یان یارمەتیدانی خێزانەکانیان.

٦-تێکچوونی شوێن و  بیناکانی قوتابخانە و خوێندنگەکان:
بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بەرشاڵاوی بۆردومانی جەنگ دەکەون و وێران دەبن یان زیانێکی گەورەیان پێدەگات بۆیە پرۆسەی خوێندن تیایاندا ڕادەگیرێت.

٧-کەمبوونەوە و  سەرچاوە و کەرەستەی خوێندن:
ئەو پێداویستیانە و کەرەستانە بەردەست نابن وەک: کتێب و  کەرەستەی فێرکاری و ئامرازەکانی فێرکاری وھۆیەکانی فێربوون و  پەروەردەییەکان کەم دەبن یان بەردەست ناکەون.

٨-دواکەوتنی ئاراستەی پێشکەوتنی کۆمەڵگە:
کاتێک پەروەردە زیان دەبینێت، پێشکەوتنی زانستی و کۆمەڵایەتی وڵاتیش دوا دەکەوێت.
زۆرجار وتراوە پەروەردە چەکێکی کاریگەرە بۆ ئاراستەکردنی گۆڕانکاری ژیان و جیھان، وەک چۆن (نێڵسۆن ماندێلا) دەڵێ:(پەروەردە بەھێزترین چەکە کە دەتوانیت بەکاری بھێنیت بۆ گۆڕینی جیھان). بەڵام لەکاتی ڕوودانی جەنگدا ئەم وتەیە، ناتوانێت ئامانج بپێکێت و ڕۆڵ ببینێت، بەڵکو ڕادەوەستێت. چونکە پەروەردە لەکاتی ئاشتی و ئاساییدا دەبێتە فاکتەری بەدیھێنانی ئامانجە بەرزو باڵاکانی کۆمەڵگە، کە گەیشتنە بە شارستانی وخۆشنوودی وو پێشکەوتن.
کاتێ زەنگی جەنگ لەھەر ووڵاتێک لێدەدرێت، گوێھەڵخستن و چاوەڕوانی لە ژیانی ئاسایی کۆتایی دێت و نیشانەی ھەواڵی ناخۆش و تاسان و چاوەڕوانی ئایندەی نادیار دەبێتە، یەکەم وێستگەی بەرکەوتنی ھەستی مرۆڤەکان لە شوێنی ڕوودانی جەنگەکە.
وتارەکەم بە وتەیەکی زانای ناوداری جیھان (ئەلێرت ئەنیشتاین)کۆتای دێنم کە لەسەر جەنگ وتوێتی:(ئاشتی بە ھێز ناپارێزرێت، بەڵکو تەنھا بە تێگەیشتن و زانست بەدەست دەھێنرێت).
خۆزگە دەوڵەتان و ئەوانەی ئاگری  جەنگ  دادەگیرسێنن جوانتر بیریان لە مەترسییەکانی جەنگ دەکردەوە و بە وتەکەی ئەنیشتاین کاریان دەکرد، تێگەیشتنیان دەکردە سەرچاوەی بەدیھێنانی ئاشتی، تا پەروەردەش بیتوانیایە جیھانێکی پڕ لە شارستانی و ئارامی بەدیبێنێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×