قەیرانی  ئەدەبی  منداڵان، ھۆکار و چارەسەر

ره‌وف محه‌مه‌د ئالانی‌
  2026-06-06   

(خەیاڵی منداڵان ئەو بناغەیەیە  کە داھاتووی  گەشی  لەسەری بونیاد دەنرێت،  ئەدەبی منداڵانیش  ئەو کلیلەیە  کە  دەرگای ھیوا و داھێنانیان بۆ دەکاتەوە – عەبدول تەواب یوسف)

لە کۆمەڵگەیەکدا کە سیستمی  کارگێڕی و دارایی  لە قەیراندا بێت، ھیچ  پلان و ستراتیژێک  بەدی نەکرێت  بۆ چارەسەر، بەبێ ھیچ لێکدانەوە  و ئەمسەر و ئەوسەرێک، ئەو سیستمە گیرۆدەی  گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی  دەسەڵات بووە.
کاتێ مڕووی گەندەڵی  لە  شانەی ھەنگ  ئەدات  بێگومان لە جیاتی شیرینی ھەنگوین، تاڵی بێ بەرھەمی  ئەچنینەوە.
لەکاتی داپۆشینی  گەندەڵی و بەردەوام  بوونی نادادی لە کایەکانی ژیاندا، جگە لە بینینی تاریکی، ھیچ مەودایەک  بەدی ناکرێت بۆ تروسکەی ئومێد و ئایندە. 
لەسەر نەبوونی دیدگا و بیرۆکە و پلان بۆ پەروەردە، تا ناڕوونی لە فەلسەفەی پەروەردەیی  بە ھۆکاری  نا ڕوونی  فەلسەفەی حوکمڕانی و دەسەڵاتداری لە ھەرێمی کوردستان، قەیرانی پەروەردەش سەری ھەڵداوە و ساڵ لە دوای ساڵ، کەلێن و کەلەبەر و قەیرانەکانی ئەو سێکتەرە گەورەتر دەبن. ئێمە لەسەر ئەو بەشە گرنگەی ژیان کە پەروەردەیە، چەندین وتارمان  نوسیوە و ئاماژەمان بە گرفتەکانی  پەروەردە کردووە و ڕێگەچارەمان بۆ داناوە، بەڵام نە کەس  کاری پێکردووە نە لایەنی پەیوەندیدار ئەیانخوێنێتەوە.
 بۆیە لە وتاری ئەمجارەماندا ئاماژە و سەرنجەکانمان  دەخەینە سەر بەشێکی گرنگ  کە زیاتر وابەستەی  پەروەردە یە  ئەویش  ئەدەبی  منداڵانە، ھەر بۆیە لای ئێمە گرنگ و جێی  ئەوەیە ھەڵوێستەی لەسەر بکرێت، کاتێ شیکاری بۆ ئەو پرسە  دەکەیت، دەزانیت  ئەویش چەندە وابەستە و گیرۆدەی  چەقبەستن و دواکەوتن ھاتووە، کە ھۆکارەکەی ئەو شێوازە خراپ و وابەستەیەیە کە بەھۆکاری جیاواز ڕووبەڕووی بۆتەوە، گرنگترینیان گرنگی پێ نەدان و پەراوێزخستنە، وەک چۆن لە سێکتەرە سەرەکیەکەی پەروەردەدا کراوە.
پێمباشە ھەموو ھۆکارەکانی قەیرانی ئەدەبی منداڵان و گرنگی و بایاخی ئەو ئەدەبە و ڕێگاکانی چارەسەری قیرانەکان  بەخاڵ دیاری بکەم  لەبەر دوو ھۆکار
یەکەم: کورتکردنەوەی بابەتەکە 
دووەم: گەیاندنی پەیامەکە بە ئاسانی و ڕوونی

گرنگی ئەدەبی منداڵان لەم خاڵانەدا کورت دەکرێتەوە:
١-پەرەسەندنی خەیاڵ و داھاتوو، واتا پێدانی خەیاڵکردن
٢-ئەدەبی منداڵ ڕێگە بە منداڵان  دەدات بە شێوەی خۆیان مەبەستیانە جیھان دروست بکەن
٣-باشترکردنی توانای خوێندنەوە و نووسین
٤-گفتوگۆ و وتووێژ و چیرۆک وا دەکات چێژ بە منداڵ ببەخشێت
٥-زاراوە و وشە نوێکان فێری منداڵ دەکات
٦-پشتیوانی بە پەرەسەندنی ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە دەدات لای منداڵ
٧-منداڵ فێری پرسیارکردن و تێگەیشتن و چاکتر بیردکردنەوە دەبێت
٨-گەشە پێدان و پەروەردەکردنی ئارەزووەکان لای منداڵ
٩-ھەنگاوەکانی دڵنیابوون و دڵسۆزی دیاری دەکات
١٠-چیرۆک دەبێتە ھۆکاری کردار و ھەستەکان یەک دەخات
١١-منداڵ فێری گەیشتنی بە ھەست و مافەکانی تر دەکات
١٢-ئاراستەکردن بۆ زانست و کەلتووری و ناساندنی  کۆمەڵگە
١٣-ئەدەبی منداڵ کەلتور، ناساندن و ناسنامەی  گەلی خۆی و کاری باشی ژینگەویستی و خزمەتگوزاری  دەناسێنێت
١٤-قوڵکردنەوەی  توانای  کۆمەڵایەتی  بوون، وتووێژ کردن باش دەکات
١٥-چیرۆک،  ھەڵسەنگاندن منداڵ  فێری وتاردان و گوێگرتن دەکات
١٦-کەمکردنەوەی فشار و ئاستەنگی دەرونی
١٧-خوێندنی چیرۆک بۆ منداڵ، ھەست کردن  بە ئارامی  و دڵنیایی درووست دەکات
١٨-پەروەردە کردنی خولیا و خۆ پەروەردە کردن
١٩-منداڵ لە چیرۆکەکاندا خۆی دەبینێت و خۆی دەناسێت
٢٠-باشترکردنی توانای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان
٢١-لە ڕووداوە ئەدەبییەکاندا توانای بریاردانی دروستی دەبێت
٢٢-باشترکردنی پەیوەندی نێوان دایباب  و منداڵ  لەو  چیرۆکانەی  دەخوێندرێن، نزیکی و پەیوەندی نێوانیان پتەو و مکۆم دەکات
قەیرانی  ئەدەبی  منداڵان  چەند  ھۆکارێکی  سەرەکی  ئەگرێتەوە  لەوانە:
١-کەمی  کتێب  و بەرھەمی  ئەدەبی  تایبەت بە منداڵان.
٢-لاوازی  چۆنیەتی  و ناوەڕۆکی  ھەندێک  لە بەرھەمە  ئەدەبییەکان.
٣-دوورکەوتنەوەی  منداڵان  لە  خوێندنەوەی  کتێب.
٤-کاریگەریی  زۆری  بەکارھێنانی  تەکنەلۆجیا و تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکان  لەلایەن  منداڵانەوە
٥-کەمی  پشتگیریی  خێزان  بۆ خوێندنەوە
٦-نەبوونی  بەرنامە  و چالاکیی ئەدەبی  بۆ منداڵان  لە  قوتابخانەکان
٧-کەمی  گۆڤار و بڵاوکراوەی  تایبەت  بە  منداڵان
٨-وەرنەگرتنی  پێداویستی  و ئارەزووە  تەمەنییەکانی  منداڵان  لە  نووسینەکاندا
٩-کەمی  وێنەکێشان  و دیزاینی  سەرنجڕاکێش  لە کتێبەکان و گۆڤارەکانی تایبەت بە منداڵان 
١٠-نەبوونی  ھاندان  بۆ  نووسەران  و بەرھەمھێنەرانی  ئەدەبی  منداڵان

  چۆنێتی  چارەسەرکردنی  قەیرانی  ئەدەبی  منداڵان، بەم ھەنگاوانە دەکرێت:

١-زیادکردنی  بەرھەمی  ئەدەبی  جوان  و گونجاو بۆ تەمەنی جیاوازی  منداڵان
٢-ھاندان و پاڵپشتی  نووسەران و ھونەرمەندانی  بواری  ئەدەبی  منداڵ
٣-چاککردنی  کوالێتی  و ناوەڕۆکی  کتێبەکان
٤-بڵاوکردنەوەی  کەلتووری  خوێندنەوە  لەناو  خێزان و قوتابخانەکاندا
٥-دابینکردنی  کتێبخانەی  تایبەت  بە  منداڵان
٦-ڕێکخستنی پێشبڕکێ، کۆڕ و چالاکیی ئەدەبی بۆ منداڵان
٧-سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا بۆ پێشخستنی ئەدەبی منداڵان (کتێبی ئەلیکترۆنی، چیرۆکی  دەنگی و بەرنامە  فێرکارییەکان)
٨-گرنگیدان بە وێنەکێشان و دیزاینی  سەرنجڕاکێشی گۆڤار و کتێبەکان
٩-وەرگرتنی  بۆچوون  و پێداویستیی  منداڵان  لە کاتی ئامادەکردنی  بەرھەمەکاندا
١٠-زیادکردنی  وەرگێڕانی  بەرھەمە  ئەدەبییە  بەناوبانگەکانی  جیھان  بۆ زمانی کوردی
١١-پاڵپشتی  دارایی  و مەعنەوی  لەلایەن دامەزراوە  پەروەردەیی  و ڕۆشنبیرییەکانەوە
١٢-تەرخانکردنی  کاتێکی  دیاریکراو بۆ خوێندنەوەی  ئازاد لە  قوتابخانەکان

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×