لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٢٦ ئەوە ٣٤ ساڵە ، پەرلەمانی کوردستان نوێنەری چەند (خانەوادەو بنەماڵە ) یەکن ، پسپۆری درۆی رەنگاو رەنگ و بەڵێنی بەتاڵن ، بە ناو نوێنەری خەڵکەوە ، دەگەنە ھەموو ماڵ و کۆڵان و شەقامی شارو لادێ و ئۆردگاکان .
بەھەزارەھا وێنەی کاندیدەکان و پەرۆی رەنگاورەنگ ، ھەموو شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەکان داگیر دەکەن ، ھەموو میدیاکانیان پڕ کردوە، لە ھاشوھوش ، خەڵک لە وێنە و درۆ رەنگە کانیان بێزارە.
ھەڵبژاردنی پەرلەمان و نمایشی ڕەنگاوڕەنگ و شەڕە پەڕۆ وقسەی نەشیاو و رق و کینە و بوغز و تۆمەت ھەلبەستن و تەزویر ی ناوسندوقی ھەڵبژاردنەکان ،سیناریۆو نمایشی سەرکردەکان ، بوو بەمۆدیلی نوێ ی دەسەڵا ت دارا نی کورد .
کادرە ھیچ لە بارانەبوە،و کۆیلە کاسەلێسە کان . سواڵ بۆ پلەوپایەو کورسی و گیرفانی پڕ دەکەن .
نەفسیەتی نزمی وا یان تیایە چەند ساڵیک ، ئەندام پەلەمان بووە ، جارێکی تر حیزب بۆ دووەم جار دایناوەتەوە ئەوەندە بێ ھەستن بە ھەموولایەکدا ھەڵپە دەکات ، دوای ھەشت ساڵ ، بۆ جارێ سێیەمیش ، دەیانەویت لە سەر دیوارەکانەوە خۆی ھەڵداتە ناو ھۆڵی پەرلەمانەوە.
ئەم ھەموو کۆیلە و ماستاوچیانە نەک ئەندام پەرلەمان ، سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بن، ناتوانن نوێنەی خەڵک و نیشتمانەکەیان بن ، دەڵاڵی مەزاتخانەی رێبازی سەرۆکەکانیان و نوێنەری گیرفانی خۆیانن .
ئەمە ئەو پەڕی نەفسیەت نزمی نییە ،ژنەکەی چەند ساڵ ئەندام پەرلەمان بووە ، قوتی ھەموو شەھیدانی لە بانکەکانەوەو دەچێتە قاسەکەیانەوە ،کەچی دوای ژنەکەی ، ھاوسەرەکەی خۆی ھەڵدەبژێرێت بە ئەندام پەرلەمان .
ئەمانە چۆن دەبن بە نوێنەری خەڵک لە ژیانێکا دەژین ، ھەموو ماڵەکانیان پڕە لە دەفتەرە دۆڵار ،چۆن شەرم ناکەن ، ئەم ھەموو درۆیانە دەکەن .
کاری ئەمانە دزی و تاڵا نی و زوڵم وغەدر وجاسوسی و چاڵ ھەڵکەندن ، بۆسە نانەوە یە بۆ یەکتریی .
رۆژانە دەیان ،سەدان ، دیاردە نەشیاوو نابەجێی حیزبەکان ، لە میدیا کانەوە دەگاتە ھەموو ماڵەکان ، بەمەش خو و رەوشتی و خانەوادەو منداڵە کانیشیان ،تێک و پێک داوین .
ئەمانە وەک ئەندام پەرلەمانی خولەکانی تر ، مشت و مڕیی بێ بنەماو شەڕە کورسی و و وشەی ناشیاو دەگرنە یەکتریی ، دەیان بوختیان بۆ یەکتریی ھەڵدەبەستن ، ئەم کلتوورە ناشیرینانەیان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانەوە بەھۆی میدیاکانیانەوە دەگاتە ھەموو چین وتویژەکانی کۆمەڵگە و بەھای رێزو ئەدەب و وەفاو ئەمەک و شکۆیی کوردەواری کاڵ دەکەنەوە.
ئەو ململانێ ناڕەوایانەی ئەوان ، لەسەری سەرەوە وە ،شۆڕ بوەتەوە بۆ خوارەوە، بووە بە ھۆی سەرھەڵدانی دەیان دیاردەی توندو تیژی و سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و کوشتن و بڕین و تاوان .
گەر لە رووی دەستوور و یاسا وە بڕ وانینە ، بواری کۆمەڵایەتی و ئاینی و کلتووریی وسایکۆلۆجی ،چۆن بەو ھەموو دیاردە ناشیاوانە یان ، ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردەواریان بە جۆرێک تێک شکاندووە، تراژیدیا یەکیان دروست کردووە ،لە (رەشەبای ژەھرو ئەنفال) مەترسی دار ترە .
ھەموو بەرنامەکانیان ، دژ بەنەریتی کوردەواری وزمانی ئەتەکێتی ئەدەبی قسەکردن و زمانی لۆژیکانەی نوسین و لەیەکتر گەیشتن و یەکتر قبوڵکردنە ، دژی بەھای مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایەتی یە.
دەسەڵاتدارانی کورد ، ئێوە بە م سیناریۆو دیاردە نەشیاوانەتان خۆتان ، خۆتان دادەپاچن و یەکتریی دەسڕنەوە ، ئیتر چۆن دەتوانن ، بەم ئەندام پەرلەمانانە نوێنەری خەڵک بن؟
ئێوە بەم لەب لەبانانەوە ، بەو ھەموو درۆو فیشاڵانە وە ، چۆن دەتوانن ئاراستەی کۆمەڵگاکە تان ،بەرە پێگەیەکی دەستووریی ویاسایی و کۆمەڵایەتی و ئاینی و کلتووریی ئاسایی ببەن ؟
بەو ھەموو کۆیلەو کەسێتیە فێڵبازو ولاوازانە؟ ، چۆن دەتوانین کۆمەڵگەکەمان ، لە نەھامەتی دەرباز بکەن؟ ، چۆن ھەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری و بۆ داھێنان ؟
گەر بە وردی بڕوانینە ، ھەموو ئەو دیاردە سلبیانە ی سەرکردە کانی کورد ، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیا وە , ئەوان کۆمەڵگە و نیشتمانەکەیان ، بەرەو ئاراستەی گۆڕانکاری و پێشکەوتن وداھێنان بردووە؟،ئێوەش بەم بت و ئینتھیازیانە ، جارێکی تر نەتەوەکەتان ، رووبە رووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە.
ئەوان سەروەتی نیشتمان تاڵان ناکەن ، قوتی خەڵک ناخۆن ، نیشتنمان ناکەن بە مەزاتخانە ، ئەم ھەموو دەڵاڵە ساختەچیانە دروست ناکەن ، ئەوان غرور و لوت بەرزو مەزاجی نین ، خۆیان لەسەرووی دەستوورو یاساو ھەورەکانەوە دانانێن .
ئەوان ھاولاتیان رووبە رووی نەھامەتی ناکەنەوە ، فیرعەونانە ناژین و ژیانی ھاوڵاتیان ناکەن بە دۆزەخ .
دڵنیابن پەرلەمان نوێنەری خەلک نییە ، پلان و نەخشەو سیناریۆی سەرکردەکانی کوردە،
لە بری ئەوەی ئەم ھەموو ئینتیازیانە بکەن بە پەرلەمانتار ، بواریان بۆ گەنجە اکان بڕەخسەندایە ، پێشەنگ و سەرکردەی ئێستاو ئایندەی ئەم نییشتمانەن ، بە پێی پسپۆری خۆیان ، رۆڵی خۆیان ببینن، بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان .
ئەوە دووساڵە پەرلەمانی کورد بە بڕیاری سەرانی کورد لە بازنەیەکی جەق بەستودا جەقیوە ، ئەمە ئەخاتە روو ،سەرانی حزبەکان لە سەرووی ئیرادەی گەل و دەستوورو یاساوەن ،چۆنیان بوێت یاریی بە پەرلەمان و دەنگی خەڵک دەکەن .
تەنیا پزیشکی پسپۆڕانی دەروونی و توێژەری دەروونی ،دەتوانن بڕیار لە سەر دەروونی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات .
ئەم ئەندام پەرلەمانانە کۆیلەن ، بەردێکیان بۆ ناخرێتە سەر بەردێک .
دەسەڵاتدارانی کورد ، ئەو دووساڵە ئەندام پەرلەماننەکانیان کردوە بە ئەندام لق و ئەندام مەڵبەند )ی حزبەکانیان ، بواریان نادەن بگەنە ناو ھۆڵی پەرلەمان .
دوای تراژیدای رەشەبای ژەھرو ئەنفال و گۆرە بە کۆمەڵەکان و جینۆسایدی کورد ، سەرانی کورد ی شەڕی پۆست پۆستێن دەکەن ، بوون دوو ھێڵی تەریب ، ناگەن بە یەک .