ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان

هونەر تۆفیق
  2018-12-24   

جگە لەهۆکاری قەیرانی دارایی چوارساڵی ڕابردو، لەماوەی چەند مانگی رابردودا ئابوری سلێمانی بەشێوەیەکی مەترسیدار توشی چەقبەستن‌و رکود بووە. بازاری ئاڵوگۆری دراوو حەواڵەکردن لەمانگانەی دەیان ملیۆن دۆلارەوە دابەزیوە بۆ مانگانە کەمتر لەملیۆنێک دۆلار، ئەمەش بۆتە هۆکاری راوەستانی بازاڕو ئیفلیج بون. راوەستانی بازار دەکاتە بەرزبونەوەی رێژەی بێکاری‌و نەمانی توانای کڕین. مەترسی هەرەسهێنانی ئابوری لێدەکەوێتەوە.

 


نمونەی هەرەسی ئابوری شار لەمێژوی کوردستاندا لەو شارانەوە دەبینرێت کە بەهۆی راوەستانی بازارەوە بەتەواوی شار لەبەین دەبات و ژیان تیادا پەکدەکەوێت وەکو شارەکانی کفری، هەڵەبجە، چوارتا.. هتد کە بازار تیایدا گەشەونەشونما ناکات و شاریش لەهەموو کایە ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکوژێتەوە.



سلێمانی لەچەند ساڵی ڕابردودا بوژانەوەیەکی ئابووری بەرچاوی بەخۆوە دیوە کە لەهەندێک کایەدا بۆتە پێشەنگی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەڵام بەهۆی سزا سیاسی و ئابووریەکانی چوارساڵی رابردووەوە بەرێژەی لەسەدا ٦۰ ئەو ئابوورییە سەرەتاییە پاشەکشەی کردووە. لەچەند مانگی رابردوەوە بەیەکجاری توشی رکودبووە.



بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لەوەبەرهێن‌و خاوەن سەرمایەکانی بازارەوە دزەیان کردووە ئەوان پارەکانیان لەبازاردا کشاندۆتەوە یان بەخۆشیان لەشاردا چونەتە دەرەوە بەهۆی ئەو فشارە حکومی و ناحکومیانەی باج و خەراج کە بەزۆر خراوەتە سەریان، بەمەش پەکی بازاریان خستووە.



ئەگەر ئەم دۆخەی سلێمانی ئاوا بەردەوام بێت مەترسی هەرەسهێنانی ئابوری شاری لێدەکرێت، هیمەتێکی نیشتمانی و سیاسی بۆ نەکرێت سلێمانی دەبێتە شارێکی مردوو کۆتایی پێدێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×