داهاتەکەی بۆ دانا غازو شەڕەکەی بۆ ئێمە

هونەر تۆفیق
  2020-02-02   
ساڵی ٢٠٠٧، حکومەتی هەرێم و داناغازی ئیماراتی کۆمپانیای غازی کوردستانیان دامەزراند. بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان، ئاشتی هەورامی‌و نێچیرڤان بارزانی مافی حەصریان داوە بەداناغاز لەهەردوو کێڵگەی کورمورو چەمچەماڵدا گەڕان‌و دەرهێنان و فرۆشتنی غاز بگەڕێتەوە بۆ داناغاز.

ڕۆژانە ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا وەک سەرەتا و ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ئاستە دەگاتە ٦٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لەو کێڵگانەوە داناغاز دەریدەهێنێت و ٧٠٠ تەنیشی بەنرخی داشکاو بەکورد خۆی دەفرۆشێتەوە.

لەپاش ناکۆکی نێوان تورکیا و ئیمارات لەسەر جیاوازی مەزهەبی لەنێوان ئیخوانی و وەهابیدا ، ناکۆکیش دەکەوێتە نێوان هەولێرو داناغازی ئیماراتیەوە.دادگا کێشەی نێوان هەولێر و داناغازی بەسزای ٣ ملیارد دۆلاری هەرێم شکاندەوە لەقازانجی داناغاز. هەرێمیان ناچارکرد هەم پارەی غەرامەکە بدەن‌و هەم داناغاز دەست بەکارەکانی بکاتەوە. ئێستاش مانگانە لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرزی سزاکەی داناغاز دەدرێتەوە.

وەک بەشێک لەپاکێجی ئەو چاکسازیەی حکومەتی نوێ ی هەرێم بڕیارە ئەنجامی بدات، کڕینی ٧٠٠ تەن غازەکەی هەرێم لەداناغاز بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خراوەتە تەندەرەوە. برایەکی براگەورە تەندەرەکەی بۆ دەرچووە. ئەمەش بۆتە مایەی ناکۆکی لەنێوان سلێمانی و هەرێمدا.

سلێمانی پێیوایە لەزەمینەکەی ئەودا نەوت‌و غازو کارەبا بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام داهاتەکەی دەچێتە خەزێنەی حکومەتەکەی پارتیەوەو دانەوەی قەرزەکانی داناغازیش دەخرێتە سەرشانی فەرمانبەران‌و خەڵکی ئەو ناوچانەوە کە نەوت‌و غازو کارەباکەی لێ بەرهەمدەهێنرێت.

داناغازیش سەیری دیمەنی ناکۆکیەکەی نێوان سلێمانی و هەرێم دەکات . لەلایەکەوە پارەی غەرامەکەی وەردەگرێت و لەلاکەی تریشەوە غازەکەی کورد دەفرۆشێت و شەڕ و ئەزمەی غازەکەش بۆ خەڵکەکەی جێدەهێڵێت!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×