هەرێم بەئەمین عامێک بەڕێوەدەبرێت!

هونەر تۆفیق
  2020-04-28   
دەستەڵاتی سیاسی هەرێم لەناوخۆدا بەفیزی دەوڵەت ناز بەسەر خەڵکەکەیدا دەکات، وەکو دەوڵەت ڕەفتارە ناوخۆییەکانی نمایشدەکات، بەڵام لەدەرەوە لەگەڵ بەغدا بەرەو گەڕانەوەیە بۆ قانونی حوکمی زاتیەکەی ١٩٧٤.

لەپاش ڕێکەوتنی ١١ ئازار ١٩٧٠، عێراق یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دەرچواند. لەبابی دووەمی یاساکەدا (هەیئەتەکانی حوکمی زاتی ) لەمادەی دەهەمدا ناوچەکە مەجلیسێکی تەشریعی دەبێت. لەمادەی سیانزەهەمیشا مەجلیسێکی تەنفیزی.

مەجلیسەکانی تەشریعی و تەنفیزی کە ئێستا لەشوێنەکانیان پارلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، لەمادەی هەشتەمدا ئازادی بەکارهێنانی داهاتە ناوخۆییەکانی دیاری کراوە: باجی ناوخۆی، رسوماتی دادگا، کشتوکاڵ، رسوماتی تۆماری خانوبەرەو ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە. لەژێر چاودێری مالی بەغداشدا دەبن. باقی داهاتەکانی تر سیادین و بەغدا دەیانخاتەوە بودجەی دەوڵەتەوە.

لەیاسای پارێزگاکانی ٢١ ی ٢٠٠٨ عێراقیشدا لەمادەی ٤٤، بڕگەکانی ٢ تا ٥ دا، داهاتی باج‌و روسوماتە ناوخۆییەکانی پارێزگاکان بۆ خۆیان دەبێت، باقیەکەی وەک لەبرگەی یەکەمدایە، سیادیەو لەبودجەی گشتیەوە دەدرێت بەپارێزگاکان.

داواکاریەکانی ئێستای بەغدا لەهەولێر، ڕادەستکردنەوەی نەوت، غاز، کارەبا، گومرگ، ئاو (بەنداوەکان)ە بەبەغدا، بخرێنەوەی بودجەی گشتی عێراقەوە. بەڵام باج و ڕسوماتی پارێزگاکانی هەرێم لەناوخۆدا بەکاربهێنرێتەوە. 

هەرێمیش لەپێناو چارەسەکردنی بێ بودجەی و نەبوونی پارەی موچەی فەرمانبەران ڕەزامەندە بە مەرجەکانی بەغدا. تا ئێرە ئەو پرسی داهات و بودجەیە، کێشەیەکەی جیایە. 

کێشەی لەوە گەورەتر نازو فیزی دەوڵەت لێدانە لەناو یاسای حوکمی زاتی‌و پارێزگاکانی عێراقدا. هەرێم لەڕووی یاساییەوە بەرەو ئەوە دەچێت بەغدا وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکات، بەڵام لەناوخۆدا جگە لەدەزگاکانی بەستراو بەپارێزگاوە، دنیایەک دەزگای قەبەو پڕ مەسرەفی وەک بارەگای سەرۆک، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پارلەمان، ئینجا وەزارەت‌و سوپاو نوێنەرایەتی‌و هتد هەموی مەسرەف‌و خەرجین لەناو بودجەیەکی دیاریکراودا. 

بەپێی گۆڕانکاریی لەئۆتۆنۆمی بودجە لەهەرێم‌و ناردنی لەبەغداوە، حەقوایە گۆڕانکاریش لەو هەیئەتە قەبەو پڕ مەسرەفانەی هەرێمدا ڕوبدات، بەقەد قەبارەی بودجەکە، قەبارەی حکومەتی هەرێم دیاری بکرێت. 

بەپێی یاسای حوکمی زاتیەکە هەموو ناوچەی حوکمی زاتی بەئەمین عامێکی مەجلیسی تەنفیزی بەڕێوەدەچو، ئەگەر ئێستا هەولێرو بەغدا لەسەر ئەوە ڕێکبکەون داهاتە سیادیەکان بدرێتەوە بەبەغدا، ئەرکی هەرێم سوک دەبێت، بەئەمین عامێک بەڕێوەدەبرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×