پێشنیارێك دەربارەی ڕەوشێكی زۆر مەترسیدار بۆ دەستەڵاتی هەرێمی كوردستان

عەلی سیرینی
  2026-09-12     25

ئەم پێشنیارەی ئێستا دەیخەمە بەردەم دەستەڵاتدارانی كوردستان، چ لە ناوچەی ژێر دەستی یەكێتی، یان لە ناوچەی ژێر دەستی پارتی، لە مانگێ یەكی ساڵی 2020 لە یەكێك لە خاڵەكان، لە نامەیەكی دوور و درێژدا، بۆ سەرۆك مەسعود بارزانی، ئاماژەم پێیداوە. لەوێدا باسی كۆنتڕۆڵكردنی سەرجەم كەناڵەكانی میدیام كردووە و پێشنیارم كردووە، تەنها چەند كەناڵێك بمێننەوە و ئەوەی تر دابخرێت. ئێستا كارەساتەكە گەورەترە، چونكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشی هاتووەتە سەر. هەموو پێگەكانی وەكو یوتیوب، تیكتۆك، فەیسبوك، ئینستگرام و هاوشێوەكانی تریان زۆر لە ماددە هۆشبەرەكان مەترسیدارترن. ئەم تۆڕانە پێگەی بارزرگانیی ڕووت و بڵاوكردنەوەی ئاژاوە و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتین، هیچ پەیوەندییەكیان بە ئازادیی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤەوە نیە. جگە لەمەش ئەم پێگانە كۆنتڕۆڵ و پێداچوونەوەی بڵاوكردنەوەی لەسەر نیە و هەر كەسێ بیەوەێ هەرچی شتێك كە نەشێ بۆ بڵاوكردنەوە بڵاوی دەكاتەوە. ئەم حاڵەتە بووەتە شێوەیەك لە چەكی كۆكوژی مرۆڤایەتیی، هاوشێوەی چەكی ئەتۆمیی. بەڵام ئەم چەكەی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، شتێكی مەترسیدارتر دەكوژن، ئەویش كات و تواناكانی هۆش و بیری مرۆڤ و خودی ژیانەكەش، بەڵام بە شێوازێكی لە سەرەخۆ و درێژخایەن.

ئەمە وێڕای زەرەر و زێانێكی زۆر، لە ڕووی كۆمەڵایەتیی و پەیوەندییە جۆراوجۆرەكانی نێوان مرۆڤەكان و پاشككەوتنیان لە هەموو بوارەكانی ژیان، بە تایبەتیی لە ڕووی پێڕاگەیشتن بە پەروەردەكردنی منداڵان و كاروباری جۆراوجۆری خێزان، حكومەت، كەرتی گشتیی و تایبەت.

ئەمڕۆ، لە كاتێكدا، مەترسیی زۆر ڕووی كردووەتە میللەتی كورد، بە تایبەتیی لە بەر ئەوەی نەتەوەیەكە سەروەر نیە بە سەر خاكی خۆی و سەربەخۆیی نیشتمانەكەی نیە، زۆر دوژمن هەژمون و فشار و پلانی خۆیان، ڕۆژانە، ئاڕاستەی كورد دەكەن، بۆ ئەم مەبەستەش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێگەكانی میدیا بە كار دێنن. پێویستە دەستەڵاتی هەردوو ناوچەی ژێر دەستی پارتی و یەكێتی، لە ڕێگای ئەو دامەزراو و بنكانەی هەیانە، هەڵسن بە دەركردنی یاسای كۆنتڕۆڵكردنی ئەم پێگە جۆراوجۆرانە، بە شێوازێك، هاوڵاتی بۆی نەبێت ڕۆژانە لە یەك سعات زیاتر بەكاریان بێنێت. دەكرێت تۆڕەكانی ئینترنێت قەدەغەی توند بخاتە سەر ئەم پێگانە و ئیتر هەر هاوڵاتیەك بتوانێت ڕۆژانە تەنها سعاتێك بە كاریان بێنێت، ئەویش بۆ كاری پێویست و بە سود. هەروەها پێویستە هەموو ناوەڕۆكێك كە مەترسیی هەیە بۆ سەر خێزان، كۆمەڵایەتیی، میللەت و نەتەوە، قەدەغە بكرێت. ناكرێت ئەم بەڕەڵایی و ئاژاوە زۆرە كە فەزای گشتیی تەنیووە بەردەوام بێت، ئەگەرنا داهاتووی هاوڵاتیانی كوردستان زۆر مەترسیدارتر دەبێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا و زیاتر ڕەوش لە بارتر دەچێت و كۆنتڕۆڵ بە تەواویی لە دەست كورد و دەستەڵات نامێنێت. پێویستە یاسای تایبەت لە پەرلەمان و حكومەت بۆ ئەم بابەتە دەربچێت و كۆ دەنگیی بۆ بە دەست بێت.

زوو چارەسەر نەكردنی ئەم گیروگرفتە گەلی كورد بە سپێدەیەكی زۆر تاریك دەسپێرێت!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×