لە ٢٧/ ١٢ / ١٩٢٠ یەکەمین حکومەتی عێراقی کاتی لە لایەن بەریتانیاوە دانرا، فەیسەڵی یەکەم دانرا بە یەکەم مەلیکی عێراق ، لە ٦ / ١ / ١٩٢١ سوپای عێراق لە لایەن بەریتانیاوە دامەزرا .
بەریتانیا دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی بەخشی بە کەمایەتیەکی سونی عەرەبی چەند شارێکی دیاری کراو ،نەتەوە و ئاین و مەزھەبەکانی تر بێ بە ری کران لە مافە سەرەتاییەکانیان ، ئەمەش بوو بە ھۆی سەرھەڵدانی دەیان کێشە سیاسیی نەتەوەیی و ئابووریی وئاینی ومەزھەبی ، تا ئێستاش بەردەوامە .
سوپای عێراق و دەسگاکانی ئەمن و ئیستخبارات و موخابەرات و ھێزی تایبەتی ، ئامرازی سەرەکی سەرکوت کردنی ھەمووخۆپێشاندان و راپەڕین و جوڵانەوەیەک بوو .
عێراق بووە بە وڵاتی زنجیرە سیناریۆو کۆدەتاو وگرتن و زیندان و ئەشکەنجە و کوشتن و بڕین و کۆمەڵکوژی و بێ سە روشوین کردن و گۆڕەبەکۆمەڵەکان .
تایبەتمەندی سیناریۆ خوێناوییەکانی عێراق لە ناو ھەموو وڵاتانی عەرەبی وئاسیاو دنیا دا ، بە ناوبانگە ،عێراق خاوەنی ناسنامەی ، نەریتی کلتوری سیناریۆ و کۆدەتا یە .
ھەموو کۆدەتاکان بە پیلان و نەخشەو بەرنامەی گروپێکی دیاریکراو بە پاڵپشتی سوپا و دام ودەزگا سەرکوت کراوەکان ، بەرپاکراوە نەریتی سیناریۆ و کۆدەتا ، بووە بە ھۆی سەرھەڵدانی دەیان دیاردەی سلبی لە ناو سەرکردەکانەوە شۆڕبوەتەوە بۆ ریزەکانی سوپا و خەڵک.
ھیچ شتێک لە ناو دەسەڵاتدارانی عێراق دا، بەھاو متمانەی نەما ، حکومەتی عێراق بە پێی سیناریۆیی کۆدەتا کان ت دەسەڵاتی کوشتن و بڕینیان دەسەپاند ، ھەموو توانای سیاسیی و ژێرخانی ئابوری عێراق و میدیاکانیان دەخستە گەر بۆ جینۆسایدکردنی کوردوگۆڕینی دیمۆگرافیای جوگرافیای باشوری کوردستان .
دوای راپەڕین و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکھێنی حکومەتی ھەرێم ،سەرکردە سیاسیاسییەکانی کورد ، رەوتی پەرلەمان وحکومەتی ھەرێم یان بەجۆرێک ئارا ستە کرد , مۆدیلێکی وایان پێشکەش کرد ، متمانەی کەسێتی خۆیان بە جۆرێک تەماویی کرد ، ھەمان زنجیرە ھەڵەکانی دەوڵەتی عێراق یان کرد بە کلتوورو سیناریکانیان دژیی یەکتریی چەند بارەکردەوە .
لە ١٩٦٤- ٢٠٢٥ ، ئەوە (٦١)ساڵە ، (جەلالی و مەلایی)، ( پارتی و یەکیەتی ) حیزبەکانی تر، ،ھەموویان دژایەتی یەکتریی دەکەن ، بە سیناریۆی جیاجیا ، کوردیان بە کورد بە کوشت دا ، تاکی کورد باجی ھەڵە زەبەلاحەکانی ئەوان دەدات ، ھەموو بوارەکانی ژیانیان تاڵ کردوە و ژیانیان لە خەڵک کردوە بە دۆزەخ .
گرێ ی سایکۆلۆجی مدمن وئاڵۆزی ، مەلای جەلالییەکەی ١٩٦٤ یان گواستەوەر ناو یەکێتی و پارتی ئۆرگانە جیا جیاکانی لق و مەڵبەند و ناوچەو کۆمیتەو چڤاتی حزبەکان و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم و خەڵک .
بسەرکردەکان بە جۆرێکی نامۆیی رەفتار لە گەڵ ھاوڵاتیان دا دەکەن ، بە ئەمڕی واقعێکی تۆتالیتار یی ھەموو مافێکی ھاوڵاتیان دەخەنە پەراوێزەوە و دەیسرنەوە ،
بە پێ ی پیلان و بەرنامەو نەخشەکانیا ن ،ھەموو سامانی نیشتمان و بە (نەوت و ئاو و گردو شاخ و شارو لادێ )ەوە ، موڵکی سەرکردەکان و خانەوادەو بنەماڵەکانیانە.
ئەو ھەموو رۆژنامە نووس و نووسەرە ،ماستاوچیانە ، لە میدیاکانیانەوە ،بە بەردەوامی ریکلامی دەربار بۆ عەقڵی نەرجسیەتی سەرکردەکان و دەنگی ناسازی حزبە چەق بەستوەکان دەکەن .
سەرکردەکان ھەموو بنەما ی نەتەوەیی کورد و خۆشەویستی خاک یان ، بە جۆرێک کاڵ کردەوە ، ئینتمای نیشتمانی یان لە لای گەنجە کان کوشت .
ئەندامانی حیزبەکان بە جۆرێک پەروەدە کران ، دژیەتی یەکتریی بکەن و یەکتریی بسڕنەوە ، بۆ ئەوەی بە پاشقول گرتن و سیناریۆو کۆدەتا ، پلەو پایەی دەسەڵات لە ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی حکومەت دا بەدەست بھێنن ، لە سەربنەمای خۆبردنە پێشەوەو ماستاو کاسە لیسی و کۆیلایەتی بۆ سەرکردەکانی حیزب ، گیرفانەکانیان پڕ بکەن .
رۆژنامەنوسە لەب لەبان و مەقاش و بتەکان ، بە بەردەوامی بە بەیت وبالۆرەی زمانی رق و کینەو توندو تیژی و تۆڵەو تۆڵەکردنەوە وتارو لێدوانەکانیان پەخش دەکەن ، بۆ برەودانی زیاتر بە ناکۆکی و گرژی نێوان سەرکردەکان و حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەت ، کێ شاباشی زیاتریان پێ بدات ، کویلەی ئەوەن .
دەسەڵاتدارانی کورد ئێوە بە زەبرو زەنگ و توندوتیژیی ، ھەموو بەھا جوانەکانی کۆمەڵگەی کوردیتان کاڵ کاڵ کرد ەوە ، سێبەری داگیرکەرانی نیشتمانن .
ئێوە ھەموو پیلان و بەرنامە و نەخشە و سیناریۆیی جیاجیا داگیرکەرانی نیشتمان ، دژ بە ئازادی و مافە سەرەتا ییەکانی تاکی کورد جێ بەجێ دەکەن .
بۆ بەدەست ھێنانی کورسی دەسە ڵاتی خۆتان و کوڕاو کوڕتان ، بۆ (نەوەلە دوای نەوەیان،( وەک (زەروو و زوحاک ) خوێنی خەڵک دەمژن ، تینوێتیتان ناشکێ .