سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کورد، لە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەمۆدیلی ٣٣ساڵی دەسەڵاتیان دا ، گەلەکەیان رووبەرووی نەھامەتی و تراژیدیایی ئیداریی و سیاسیی و ئابووریی و دادوەریی و کلتوریی کردەوە .
گەر بە وردیی بڕوانینە رەھەندیی مێژوویی کورد، لە دوای جەنگی چاڵدیرانەوە، جوغرافیای کوردستان کرا بەدوو بەشەوە، بەشێکی کەوتە ژێردەسەڵاتی ئیمپراتۆریی ئیسلامی سونەی عوسمانی تورکیا،بەشەکەی تریان کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریی ئیسلامی شیعەی سەفەوی ئێران. .
سەرۆکی ئەماراتەکان و خێڵەکانی کورد ، مەقاشی سەفەوی و عوسمانی بوون ، لە سنووری دەسەڵاتی سونە و شعەدا، دژایەتی یەکترییان کردوەو و یەکتریان سڕیوەتەوە، کوردیان، بە کورد بە کوشت داوە .
دوای جەنگی جیھانی یەکەم ، لە سینارۆی لۆزانی ١٩٢٣ ، بەریتانیاو فەرەنساو دەوڵەتی نوێ ی تورکیاو وڵاتانی ھاوپەیمان، بۆ بەدیھێنانی بەرژوەندییەکانیان، پەیمان نامەی سیڤەر و ناوی کورد یان لە جوگرافیای نیشتمانەکەی و جیھان دا سڕییەوە .
کوردستانی گەورەیان کرد بە چوار پارچەوە،دوای دامەزراندنی رێکخراوو حیزبە کوردیییەکان، سەرکردە کانی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان، یەکتریان قبوڵ نە کرد،کوردیان بە کوردبە کوشت داوە ، دەیان تراژیدیا و تاوانیان بەرامبەر بە یەکتریی بەرپا کرد.
(شۆڕشی ئەیلوول) ئەنجامەکەی (ھەرەس کۆمەڵکوژیی کورد) بوو، (شوڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان )، ئەنجامەکەی ( ئەنفال و کیمیا باران و گۆرەبەکۆمەڵەکان )بوو،
ئایا لەو ھەموو شۆڕشانەدا، لەناسنامەی جینۆسایدی کورد زیاتر، کامەیە ناسنامەی شۆڕش و گۆڕانکاریی و ئەلتەرناتیڤ .
لە دوای راپەڕین و راماڵینی دەسەڵاتی سەدام و بەعس، لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم،،سەرکردە سیاسییەکانی کورد بە ھەموو بیرو بۆچونە جیاوازەکانەوە، بە ھەمال کلتووری ئەمارەتەکان،یەکتریان قبوڵ نەکردوە ، دوو ئەمارەتە کەی سەفەوی و حوسمانی بوون بە دەوڵەتی ئیران و دەوڵەتی تورکیا،
بە پلان و بەرنامەو نەخشەی داگیرکەرا ن، حزبەکان و حکومەتی ھەرێم شەڕی یەکتریی کوشتنیان چەند بارە کردەووە.، نەخشەی دھۆک و ھەولێرو کەرکوک و سلێمانی یان کردووە بە جوگرافیاو دوو وڵاتی و دوو کلتووری جیاواز، وەک داگیرکەر انی نیشتمان ، جوگرافیای خاکی باشووری کوردستانیان کرد بە رەنگی سەوزو زەرد،
دوو خاک و دوو نیستمان و دوو پەرلەمان و دوو حکومەتی ھەرێمی تەریبی جیاواز.
لە ١٩٦٤- ٢٠٢٥، لە ماوەی ٦٢ساڵ دا ،گرێ ی سایکۆلۆجی مدمنی مەلایی و جەلالی، بە زەبرو زەنگ و توندو تیژیی، بە ھێزی چەکدار، پەلاماری یەکتریان داوە ، بۆ ئەوەی لایەکیان بەسەر لا یە نە کەی تردا زاڵ بێ و و،کۆنترۆڵی لایەنە کەی تربکات،ببێ بە دەسەڵاتی تۆتالیتاری کورد.
سەرکردەکان بەھامان پەروەردی کلتووریی ئەمیریی ئەمارەتەکان، لە رووی سیاسیی و مێژوویی و ئابووریی و کلتووریییەوە ، سێبەری داگیرکەرانی خاکن، گەر بەراوردیان بە سەرکردەکانی نەتەوەکانی دنیا بکەین، رۆڵی سەرکردە نابینین .
دەسەڵاتدارانی کورد، تەنیا خاوەنی ھەڵە یە ک و دوو ھەڵە نین ، خاوەنی دەیان، سەدان زنجیرە ھەڵە ی تراژیدیای مێژوویی و چەند بارەن ، گەر راکشاوانە، رای گەلی کوردو رای گشتی جیھان وەربگیرین ، تارمایی دەسەڵات دارانی کورد، لە ئاستی کۆمەڵکوژیی و رەشەبای ژەھرو ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا نین، .لە ئاستی زەمەنی تیژ تێپەڕی رووداو و گۆڕانکارییە خێرا کانی ھەرێم و عێراق و دەرەوەدا نین .
رق و سیناریۆیی چاڵ ھەلکردن وکوشتن وبڕین و تۆڵە کردوە یان کردوە بە کلتووری سەردەم ، لە تارمایی زەلکاویی بنەماڵەو حزب دا، ھەموو بەھایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیان، بە رق و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە خنکاندووە .
پەرلەمان و حکومەتیان بە ھەمان کلتووری رق و تۆڵە و سیناریۆیی، یەکتریی سڕینەوە وتوندوتیژیی، پەروەردە کردووە.
گرێ ی ئالۆزیی مەلایی و جەلالی، ھەموو بەھای سەرەوەیی وشکۆی شەھیدەکانیان ، لە ھەردوو ھێڵە تەریبەکانی دەسەڵاتیان دا زیندەبەچاڵ کرد،.
جیاوازیان لە نیوان بەھای شکۆی شەھیدان و سەروەری پێشمەرگەو خیانەتی خائین و تاوانباران دا نەھێشت، بەھای مافی ھاوڵاتی و ناسنامەی تاکی کوردیان لە تارمایی پوچ و پوچگەرایەتیدا ون کرد،