بێ دەنگی،ئەم ڕۆژەی خوڵقاند...

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2021-02-16   

ئەوەی چاوەڕوانکراوبو،ڕویدا،دوای قسەکانی مەسروربارزانی،لە ۲٠۲۱/۲/۱٠ لەبارەی ئازادیخوازانی بادینان و هەولێر،کە پێش دادگا حوکمیدان،ئەمڕۆ دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی،بەسەر بەشێکیاندا سەپاند،کە بەهەمو پێوەرەکان دادگاییەکی سیاسی بو.
ئەوەی ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە چەتەییە بناسێت،بەم ڕوداوانە شۆک نابێت و چاوەڕوانکراون،بەتایبەتی،لە ئێستای هەژمونی پارتی و بێ ڕۆڵی و موبارەکەی یەکێتی و گۆڕان،بە پلەی یەکەم و هێزەکانی تر،بە پلەی دوەم،بەتایبەتی یەکێتی و گۆڕان،بەبێ دەنگی یان بەیانێک ناتوانن شانی خۆیان،لە بەرپرسیارێتی خاڵی بکەنەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ هەوری گومانی،لە دەوری خۆری ئەو ڕاستییە لابرد،کە دادگا چەندە،لە ژێر هەژمونی پارتیدایە،واز لە یەکێتی بێنە،کە لەبەحیزبیکردنی کۆی کایەکان و دادوەریشدا هاوڕای پارتییە،دەپرسین گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو،شەش پاکێجەکەی چاکسازی ساڵی ۲٠۱۱ تان بیرچوەوە،کە یەکێکیان بواری دادوەری و دادگاکان بو؟! ئایا چاکسازی هەر بڕینی ./۲۱موچەیە،ئەمە چاکسازییە؟!
ئێستا،ئەگەر دادگای تەمیز ئەو حوکمەی ڕەتکردەوەو عەدالەت ڕێچکەی خۆی وەرگرتەوە،ئەوا قابیلی قسەیەکی ترە،بەپێچەوانەوە،ئیتر خەڵک و ئازادیخوازان دەبێت،وەخۆبکەون،ئەگینا سەرەی هەموی دێت و ئەوکات بێ دەنگی و ئاگرە سورە،لەخۆم دورە دادی کەس نادات،بێ دەنگی دوێنێ ئەمڕۆی خولقاند،دڵنیابن،بێ دەنگی ئەمڕۆش سبەینێیەکی تاریکتر بەرهەم دێنێت،ئەبێت،خەڵک دڵنیابێت،کە دەسەڵات و کابینەی نۆیەم بڕیاری خۆیان داوە.
بێ دەنگی و پشتیوانی نەکردنی ئازادیخوازان و بەتەنیا جێ هێشتنیان،هەر ئەم ئەنجامەی دەبێت،پێویستە ئەم ڕاستییانە بڵێین،گلەییەکیش،لە خۆمان بکەین،بۆ ئەوەی سەرکەوتوانە ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتە ببینەوەو گۆڕینی ڕیشەیی ئەنجام بدەین وسیستمێکی دادپەروەر و خزمەتگوزار دابمەزرێنین.
دەسەڵاتی بنەماڵە و کابینەی نۆیەم،وەک شورای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو دەسەڵاتە،بەو دادگا و یاسایانەی خۆیان کاردەکەن،کەیس دروست دەکەن و دادگاش یەکلایی دەکاتەوە،حاڵ وابڕوات و بێ دەنگی بژاردەمان بێت،کەواتە زیندان چارەنوسی هەمومانە.
خاڵێکی تر،کە پێویستە ئاماژەی بۆبکرێت،دوای دەیان بەیاننامە و هەوڵ و ئاگادارکردنەوەی ناوەندەکانی داکۆکی مافی مرۆڤ و ئەوروپا و ئەمەریکا و تەنانەت ڤاتیکانیش،کە چی هەر حوکم دران،بۆ ئەمە و بۆ بانگەشە ناڕاستەکانی هەرێمیش،لەبارەی هەرێمێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ پاراستن،جێی خۆیەتی،لە گەڵ شێرکۆ بێکەس بڵێین:
مافی مرۆڤ،درۆیەبو
رۆژێ،لە رۆژان،لە دەمی
هەڵەوەڕی مێژو،هەڵوەری...
ئەمە بەو مانایە نایەت،نائومێدبین،بەڵام پێویستە بەرچاوڕونبین و لەخەباتی مەدەنی بردەوام بین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×