ئەی لەکوێی دنیا هەیە؟

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2021-11-28   
سەرۆکی حکومەت مسروربارزانی دەڵێت: لەدنیا شتی وانەبوە کە خوێندن بە بەلاش بێت ودەرماڵەبەخوێندکاران بدرێت.


سەرەتا ئەم قسەیە دەربڕی ئەوڕاستییەکەسەرۆکی حکومەت ئاگاداری مێژووی عێراق نییە؟ئەم وڵاتە نەوتییە سیستم ئیشتراکییانە کە تا ۲٠٠۳ عێراق بەمجۆرەبوە و وڵاتانی هاوشێوەشی خوێندن بەخۆڕاییە و دەرماڵەی خوێندکارانیش هەبوە،من خۆم ساڵی ۱۹۹٠ یەک ساڵ پێش ڕاپەڕین مانگی ٥٠ پەنجادیناری ئەو کاتەمان وەردەگرت،تەنانەت دەرماڵە بۆ بەشێک لەخوێندکارانی قۆناغی پێش زانکۆش هەبوو،پاشان لە دوای ڕوخانی بەعسەوە هەر ئەم وڵاتەیە و لەهەرێم و ناوەڕاست و باشوری عێراق حوکمی بنەماڵەیی_تائیفی چەکداری هەیە،خۆداهات و نەوت هەرماوە ئەی بۆکوێ دەچێت؟


پاشان ئەی لەکویی دنیا هەیە:


۱_لە ۹٠٠ ملێۆن دۆلار پارەی نەوت تەنیا ۳٥٠ ملێۆن دۆلاری بدرێتە حکومەت _وەزارەتی دارایی؟


۲_لەکوێی دنیا پاشەکەوتی موچە هەیە و نەشدرێتەوە؟


۳_لەکوێی دنیا حکومەت بوجەی نییە و داهات و خەرجی لەتاریکی تاریکیدایە و پەرلەمانیش نازانێت چەندە و چۆن خەرجدەکرێت؟


۳_لەکوێی دنیا هەیە بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان کۆمپانیا،هێزی چەکدار،میدیا،نەخۆشخانە،زانکۆی تایبەتی خۆیان هەبێت و سەرچاوەی داراییەکەشیان دیارنەبێت؟


مەگەر تەنیا لەمەشێخەنەوتییەکانی کەنداوکە میدیاو یانەی وەرزشی و ....، هەیە و دەسەڵاتی بنەماڵەیی هەرێمیش زۆر سەرسامەپێیان و دەیەوێت هەمان حوکم پیادەبکاتەوە!.


٤_لەکوێی دنیا هەیە،حکومەت ۳۱ ملیار دۆلار قەرزاربێت و دیارنەبێت چۆن و بۆچی قەرزکراوە و خۆشی بەسەرکەوتوو بزانێت؟


٥_ لەکوێی دنیا هەیە،خوێندکار لەسەر داواکردنی دەرماڵە بەگولە و گاز وەڵامی بدرێتەوە؟


٦_ لەکوێی دنیا هەیە،زانکۆی ئەهلی لەداهاتی گشتی سودمەندبێت،وەک ئەوەی بۆزانکۆی ئەمریکی سلێمانی و دهۆک کراوە؟


۷_ئێوە لەدەرەوە خوێندنتان تەواوکردوە،لەسەربنەمای شەفافییەت دەکرێت بەخەڵکی بڵێیت لەکام زانکۆبوە؟ کرێی خوێندنەکەت چەندبوە؟ کێ و لەکام پارە دراوە؟
۸_لەکوێی دنیا حیزب و بنەماڵە و حاشییەکانیان کۆمپانیایان هەیە و لەئەرزەوە بۆ ئاسمان قۆرخیانکردوە؟
۹_ لەکوێی دنیا حیزب لەسەرۆکی بەشەوە تا سەرۆکی زانکۆ و تا نوێنەری خوێندکاران و قوتابیان بەتەزکیە و وەلائی کەسی و حیزبی دایدەنێت؟


۱٠_دەیان لەکوێی دنیای تریش...


ئەگەر بڕیارە بەراوردبکەن دەبێت لە هەموو ئاست و کایەکاندابێت.


ئێوە بەم قسانەخەڵک زیاتر توڕەدەکەن و هانیاندەدەن،لەلایەکی تریشەوە ململانێی ئامۆزاکانە،دەتەوێت بڵێیت ئەوەی لە چەندساڵی ڕابوردوکراوە خراپ بوە و حکومەتداری نەبوە،وەک چۆن ململانێی ئامۆزاکان لەسلێمانی بێبازاڕی و نائارامی و دڵەڕاوکێی دروستکردوەئەوەی ئێوەش هێندەی تر بارگرانی بۆخەڵک هێناوە.


ئێمەباش دەزانیین ئێوە دیوەهەر خراپ و جەردەییەکەی سیستمی نیولیبراڵیزم لە هەرێم پەیڕەودەکەن وڕۆبەڕۆژ خەڵک ژیان سەختتر دەبێت وکەرتی حیزبی و بنەماڵە و خێزانەسیاسییەکانیش خوشگوزەران و دەوڵەمندتردەبن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×