نەوت وغاز و دەسەڵاتی بنەماڵەیی

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2022-03-29   

‎‏‎دەسەڵاتی بنەماڵەیی جەردەیی هەرێمی کوردستان لەسێ خاڵدا تەواو لاسایی مەشێخە نەوتییەکانی کەنداودەکەنەوە:
‎‏‎۱_نەوت بۆ بەهێزکردن و مانەوەی دەسەڵاتی ستەمکاری بنەماڵەیی خۆیان بەکاردێنن.
‎‏‎۲_دامەزراندنی دەزگای میدیایی بۆڕەواج و جوانکردنی دەسەڵاتەکەیان.
‎‏‎۳_ خاوەنداری یانەی وەرزشی و دەستگرتن بەسەر دامەزراوە وەرزشییەکان. 
‎‏‎بەتایبەتی خاڵی یەک و دوو بەتەواوی کاری لەسەردەکەن و بەردەوامن. 
‎بەئێستاشەوە گرێبەستی پەنجاساڵەی وزە لەگەڵ ئەردۆگان کەس نازانێت ناوەڕۆکەکەی چییەو چی تێدانوسراوە؟ دڵنیام جگە لە هەڕاجکردن و تاڵانی نەوت و بڕگەی ئەمنی شەڕی پارتی کرێکاران و پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڕادەیەک تاڵەبانیشی، خێرێکی بۆ خەڵک تێدا نییە.
‎‏‎ئێستا و بەپێی سەردان و قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی، غاز بۆ تورکیا و ئەوروپا هەناردەدەکەن.
‎‏‎ئەم قسانەی مەسروربارزانی لەکاتێکدایە نەوت لەبری نیعمەت لەعنەتی بۆخەڵکی کوردستان هێناوە، قەرزاری و مردن لەسەرەی موچەدا، ستەمکاری و جەردەیی و پەلکێشی تورکیای هێناوە.
‎‏‎لەم کاتەداو بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و پێویستی ئەوروپا و ئەمەریکا بەتورکیاو غازی کوردستان ئەوا زۆربەئاسانی پشتی دەسەڵاتی بنەماڵەیی پارتی دەگرن و پشتیوانی دەکەن، چونکە لای ئەوان بەرژەوەندی ئابوری پێش دیموکراسی و مافی مرۆڤە!
‎‏‎هەروەک چۆن پشتی سعودیەو شێخەکانی کەنداودەگرن
‎‏‎کەنادیموکراسی و دژە ئازادیین.
‎‏‎هەربۆیە ئەرکی یەکێتیە، ئەگەر جیاواز بیردەکاتەوە و شەریک و بەشوەرگرنییە! دەبێت هەڵوێستی ڕێگری هەبێت و غازیش بەدەردی نەوت نەبرێت؟
‎‏‎ئەرکی گۆڕانیشە کەوەک تا ئێستا هەر بینەرنەبێت و هەڵوێستی خۆی هەبێت وخۆی نەبان نەکات!چونکە ئەمەدادی نادات.
‎‏‎هاوکات ئەرکی هەمومانە ڕێگری لەم هەنگاوەی پارتی و ماڵی بارزانی بکەین و ڕێگەنەدەین غازیش هاوشێوەی نەوت لەبری خزمەتی دیموکراسی و ژێرخانی ئابوری و هەلی کار و خۆشگوزەرانی بکرێتە فاکتەرێکی تری پتەوکردنی دەسەڵاتی جەردەیی ستەمکاری بنەماڵەیی هەرێمی کوردستان کەتەنیا  بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و حاشیییەکانیان کەڵکی لێوەردەگرن وخۆیانی 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×