تکایە، لەماڵەکانتان بمێننەوە، بۆ؟

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-03-21   

ڤایرۆسی کۆرۆنا دوژمنێکی نەبینراووبڵاوە، کەقاچی نیە،ئەگەرئێمەخۆمان،بۆلای نەڕۆین، ئەونایەت بۆلامان، پێویستە بزانیین، هەرکەمتەرخەمی وپابەندنەبونێک، بەڕێنمایی و ڕێکارەتەندروستییەکان هەنگاوێک،لەڤایرۆسەکە نزیکمان دەخاتەوە،ئەوئامادەیەوکاری خۆی دەکات،بۆیەدەبێت،ئێمەبەهیچ جۆرێک دەرفەتی نەدەینێ و لەبری نزیکخستنەوەی بەهەموجۆرێک دوری بخەینەوەچونکەتائێستائەوەی ناوی حکومەتی هەرێمە تەنیاقسەی هەیەوئەوڕێکارانەشی جێبەجێی دەکات،کەمترین تێچوی هەیە،جگە،لەڕێکارەتەندروستیەکان،بەتایبەتی پشکنینی کەسی گومانلێکراو،کەتێچوی هەیە،ئەم دەسەڵاتەی هەرێم خۆیان باش دەزانن چیان چاندوە،کەرتی تەندروستیش،وەک کەرتەکانی تر وێرانەوبەهیچ جۆرێک،لەئاستی پێویستدانیە،لەگەڵ پێزانینمان،بۆماندوبونی پزیشک و کارمەندان،مەبەستمان سیستمی تەندروستیە،ئێستا دەسەڵاتداران بیانوشیان بەدەستەوەیە،بۆنمونە دەڵێن،خۆسستمی تەندروستی ئێمە هەرگیز ناگاتە ئیتالیاوئێران فەرمون بزانن،ئەوان چییان لێهاتوە.
ئێمە چین، لەچاو ئەووڵاتانەدا؟!
مرۆڤ،کەسەیری بوجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان،بۆڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادەکات،کەبەپێی زانیاری نافەرمی تەنیا چوارملیاردینارە،بەراوردی دەکەیت،بەوڵاتێکی وەک نەرویج،کە ۱٠٠ ملیار کرۆنی نەرویجی واتە نزیکەی ۱٠ دە ملیار دۆلاری تەرخانکردوە،بەمەرجێک نەرویج هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتوانی،لە پێنج ملێۆن کەس کەمترەئەوسا تێدەگەیت،کەدەڵین(حکومەت باوکی میللەتە)مەبەستیان،لەوجۆرە حکومەتانەیە،نەک،لەبابەتی ئەم چەتانەی کوردوستان،کەچی دەسەڵاتەکەی هەرێم،بەتایبەتی (پارتی و یەکێتی)تازە خەریکی شەڕەدەنەوکن و هەریەکەیان عەقڵیان،لەسنوری شارێک تێناپەڕێت،بۆنمونە نێچیرڤان بارزانی و مەسروربارزانی هەردوکیان بڕی ۳ سێ ملیار دیناریان،بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوی دهۆک تەرخان کرد،هەرچەندە بەتەواوی لەگەڵ ئەوەم پێویستە سەرجەم داهاتی کوردستان،لەخزمەتی خەڵکدابێت،بەڵام بەراوردی ئەوپارەیە،بەبوجەی تەرخانکراوبۆکۆرۆنا،ئەمە جێی سەرسوڕمان و لەسەروەستانە،دەریدەخات ئەقڵی دەوڵەتداری یان شارچییەتی کاردەکات؟
سەرۆکی وڵاتانی جیهان رۆژانەقسەدەکەن و دڵنیایی،لەبارەی ژیان و گوزەران،بەخەڵکەکەیان دەدەن،سەرۆکی حکومەتەکەی ئێمەش،جگەلەپەیامێکی تۆمارکراوتائێستا،کەس خۆی و جێگرەکەی،لەبەردەم مایکدانەبینیوە،ئەڵێی کۆرۆنا هەرلەم هەرێمەش نیە.
بەڵام ئێستاش پارتی و یەکێتی بەرژەوەندیە دارایی و نەوتییەکانیان بەردەوامەوعەیبی نیە، لایەنەکانی تریش یان بینەرن یان پینەکەرن.
ئێستا،هاونیشتمانی ئازیز، وەڵامی پرسیاری ناونیشانەکە،ڕونە،بۆپێویستە پشودرێژبین و لەماڵەکانمان بمێنینەوە،چونکە ئەمە باشترین ڕێگای خۆپارێزیە و لەخزمەتی خۆمان و هەموان و دەوروبەروشاروهەرێمەکەماندایە.
دڵنیام پشتیوان،بەخواووخێرخوازان ئەم دۆخە تێپەڕدەبێت و ئەم ڤایرۆسەش کۆتایی دێت،کەدەبێت هەمومان دەستباری یەکتری بین،وەک خاسیەتێکی جوانی کوردانە،بەڵام ئەوەی نابێت،لەبیرمان بچێت،رەفتاری ئەم چەتانەوشیوازی حوکمدارییانە،کەزویان درەنگ دەبێت،باجەکەی بدەن.
خوای گەورە کوردستان و جیهان بپارێزێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×