کورد، لەشەڕی خاکەوە، بۆداوای تەنیا موچە؟!

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-04-28   
سەرکردایەتی و نوێنەرانی کورد،بەدرێژایی مێژو هیچ کات،وەک ئێستا،لەبەرانبەرحکومەتی ناوەندیدا،سەرباری بونی دامەزراوەی فەرمی لەهەرێم نوێنەرایەتی وپۆستی سەرۆک کۆماریش  لاوازوتەسلیم بونەبون،لەکاتێکدا ناسەقامگیری و گەندەڵی گەورەو ڕێکخراو،لەعێراقدا هەیە.
پێش روخانی بەعس هەمیشە داوای سەرەکی کورد،بۆڕێککەوتن کەرکوک بوەوهەرئەمەش گرێ کوێرەی بەیەک نەگەیشتن بوە.
دوای روخانی بەعس و چونی نوێنەرانی کورد،بۆ بەغدا،دوای ۲٠٠۳ کورد سێ داواکاری سەرەکی هەبوە(خاک،پێشمەرگە،بوجە)لەهەرسێکیاندا،بە میکانیزمی جیاواز کاری لەسەر کردوە،بەتایبەتی پشکی سەداحەڤدە هاتوەوکێشەیەکی نەبوە،بەڵام دوای ئەوەی کورد دەستی بەفرۆشتنی نەوت کردو ئابوری سەربەخۆی ڕاگەیاند،کێشە لەسەرناردنی پشکی کورد دروست بو،کەنەتوانرا ژێرخانی ئابوری و ئابوری خۆژێن دروست بکرێت و گەندەڵی ڕێکخراو بەرجەستەکرا.
راستە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی نەوت بفرۆشێت،بەڵام ئەم مافە دەکرا بەشێوازی ترو بەشەفافی بەکاربهاتایەوبۆخزمەتی خەڵک و خاك و ئایندەی هەرێم بوایە،نەک برسیکردن و لاوازکردنی کورد،لەبەرانبەر بەغدا،وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین.
جاران هەرێمی کوردستان مەرجی،بۆ بەغدا دادەناوبەوجۆرە بەشداری حکومەتی دەکرد،بەڵام ئێستا هێندە پێگەی لاوازبوە،وەفدێک دەچێتە بەغدا تەنیا بۆ نوسینی یاداشتێک،بۆ بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،تابەشێک لەموچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
بەڵام سەرکردایەتی کوردوسیاسەتی شکستخواردوی هەرێم،کارێکیان کرد،ئێستا دۆخەکە بەوجۆرەیە،کەبەقۆناغ کردیان.
مانگی ۲٠۱٤/۷ مەسعودبارزانی هاتە پەرلەمانی کوردستان داوای کرد،بەپەلە کۆمسێۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دروست بکرێت و یاسا دەربکرێت،هەرێم راپرسی دەکات،کەکراو ئەنجامەکەشی دیارەو ۱٦ ئۆکتۆبەریش لەولاوە بوەستێت،بارزانی وەک دودەوڵەتی دراوسێ باسی عێراق وداعشی دەکرد.
چەندین جار سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز،لەپەرلەمان ئامادەدەبون،سەرۆکی حکومەت بەنوێنەرایەتی هەمویان دەی وت:ئێمە جارێکی تر کلیلی قوفڵی بۆری نەوتی کوردستان تەسلیمی بەغداناکەینەوە.
دەوترا بەغدا موفلسە،وەزیری سامانەسروشتیەکان دەیوت،کۆتایی ۲٠۱٥ دەیگەیەنینە یەک ملێۆن بەرمیل،بەڵام هیچی وا دەرنەچو!
سەرەتای ئەم کابینەیەش،کەهەمان خێزانەسیاسیەکانن، زۆر بەحەماسەوە باسی ئەوەدەکرا نەک هەرموچە دواناکەوێت و هیچ گرفتێک،بۆپشکی کورد دروست نابێت،بەڵکو ژمارە حسابی،بۆ فەرمانبەرانیش دەکرێتەوەومانگانەش بڕێک،لەپاشەکەوتی پێ دەدرێتەوە،لەمەش زیاتر دەوترا،کەئەگەر بەشە بوجەی هەرێم،لەبەغداوە نەهات،ئەوا پێویستە نوێنەرانی کورد،بەسەرۆک کۆماریشەوە،لە بەغدا بێنەوەو هیچ کارێکیان،لەبەغدا نامێنێت.
دەی ئێستا ئەوە رویداو پارەش راگیراوە و هەڵوێستی هەرێمیش زۆر لاوازەوکاری بوتە یاداشت نوسین،بەراستی ئەوەی ئەم سەرکردایەتی و سیاسیانەی کورد کردیان،لەمێژودا وێنەی نیە،رۆژ لەدوای رۆژ پێگەیان لەبەرانبەر بەغدا لاواز دەبێت،لەداواکردنی خاکەوە هاتۆتەسەر داواکردنی تەنیا موچە،ئەوەشیان، بۆ جێبەجێ ناکرێت.
ئەم سەرکردایەتی و بەرپرسانە بەتەواوی شکستیان خواردوەومتمانەیان،لەدەست داوەو بۆشاییەکی گەورەیان،لەنێوان خۆیان و خەڵک دروست کردوەونوێنەرایەتی بەرژەوەندی خۆیان دەکەن،هەربۆیەئەم مۆدێلەبەڕێوەبردنەش،کەچەند خێزانێکی سیاسی بەڕێوەی دەبەن و بەرژەوەندیان دەپارێزێت،ناتوانێت،بەم جۆرەبەردەوام بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×