فەرەنسا.. سێ‌ كوردی قوربانی.. نەژادپەرستی‌و پێشنیازێك بۆ شارەوانی (10)

مەلا بەختیار
  2022-12-25     257


فەرەنسا، لانكێكی هەرە كاریگەری شۆڕشی دیموكراسی؛ ئازادی؛ برایەتی؛ یەكسانییە. لەڕاستیشدا، لە هەشتاكانەوە، بەتایبەتی لە كیمیاباران كردنی كوردستانەوە، فەرەنسا لە وڵاتە یەكەمەكانی رۆژئاوا بوو، پشتیوانی كوردی كرد. بەتایبەتی لە حوكمڕانی سۆسیالیستەكاندا. سەرۆك میتران‌و خانمەكەی.. پێشەنگ بوون. روسیاو چین، لەدواوەی وڵاتانی جیهان بوون رەخنەیان لە تاوانی كیمیاباران گرت!!

لە پشتیوانی فیدراڵ‌و زیاتریش، فەرەنسا، رۆڵی هەبووە. لە شەڕی داعشیشدا هەروەها. لەگەمارۆی ئابوری سەپێنراوی سەر كوردستانیشدا، دوای ریفراندۆم، فەرەنسا یەكەمین وڵاتە دەرگای بۆ سەرۆكی حكومەتی كوردستان كردەوە. دوای فەرەنسا، وڵاتانی تریش دەرگایان كردەوەو ئەمەش كاریگەری زۆری بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر كوردستان هەبوو.

بەداخەوە، لەم وڵاتە جوانەی دیموكراسیدا، ئەمە دوەمین جارە، دڵسۆزانی كوردستان بە كاری تیرۆریستی شەهید دەكرێن. جاری یەكەم ساڵەها پێشتر ساكین‌و هاوڕێكانی.. ئێستاش ژنێك‌و دوو پیاوی بێ‌گوناح. بەم تاوانانە، پۆلیسی فەرەنسا كەوتۆتە ژێر پرسیارو گومان؟!

بۆچی لە پاریسی پایتەختی روناكی‌و جوانیدا، لەناو سەدان گەڕەك‌و هەزاران كۆڵان‌و بازاڕدا، خڕ خڕ رەگەزپەرستێك پەلاماری، كۆڵان‌و چایخانەیەكی كورد نشین دەدات؟

ئایا، ئەوەی بەسەر كورد دێ‌‌و لەهەموو مافێك بێبەش كراوە، بەس نییە، نۆرەی ئەوەمانە فاشیستە نوێكانیش پەلامارمان بدەن‌و زوخاوی ستەمكاری لە تاراوگەدا، دەرخواردمان بدەن؟!

حكومەتی فەرەنسا.. بەرپرسیارە، رەگ‌و ریشەی ئەم تاوانە، بەڕاشكاوی‌و بەڵگەوە رابگەیەنێ‌. ئەو بازاڕەش.. هەقە شارەوانی (10) بەناوی ئەم سێ‌ شەهیدەوە بنێت. هەتا وەكو رەمزی تاوانی فاشیەتی نوێ‌، لەمێژووداو لە یادەوەریدا بمێنێتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×