رووداوه‌كان وه‌كو خۆیان باس بكرێن

مەلا بەختیار
  2020-09-29     3198
یه‌كه‌م: له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كدا، رێككه‌وتبوین كه‌ حزبی شیوعی به‌شێك نه‌بن له‌شه‌ڕی جود، له‌ناوچه‌ی به‌ركێو.. شارباژێڕی سه‌خت، سه‌ره‌ڕای فشاری حزبه‌كه‌یان له‌سه‌ریان، بێلایه‌ن مانه‌وه‌. له‌ناوچه‌ی قه‌راغدا، هێزێكی شیوعییه‌كان له‌ژێر فشاری مه‌كته‌بی سیاسیان، تاوانیان به‌رامبه‌ر سێ‌ شه‌هیدی یه‌كێتیی كرد، نه‌ك یٔیدانه‌مان كرد، به‌ڵكو بڕیاریشماندا ده‌ست له‌و بكوژانه‌ بوه‌شێنین. به‌ڵام خۆیان بۆ شاره‌زوورو سورێن ده‌رباز كرد، دواییٔه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك خۆیان له‌قۆپی شارده‌وه‌. 
دووه‌م: شه‌هید حه‌مه‌ پشته‌یی له‌گه‌ڵ من نه‌كه‌وته‌ بۆسه‌وه‌، من له‌سه‌ركردایه‌تی بووم.. له‌دۆڵی په‌رخ، رووبه‌ڕووی هێزێكی پارتی- حسك بوویه‌وه‌، یٔازا بوو، خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌تا شه‌هید كرا.
سێهه‌م: یٔه‌و ماوه‌یه‌ی شیوعییه‌كان له‌قه‌راغ بوون به‌فه‌رمانده‌یی (حه‌مه‌ قه‌راغی) نه‌م بیستووه‌، هیچ شه‌ڕێكیان دژی یه‌كێتیی كردبێت. زۆریان زیندوون، باقسه‌ بكه‌ن.
چواره‌م: وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م.. له‌به‌ریٔه‌وه‌ی ده‌سته‌گه‌ری له‌ناو یه‌كێتیدا قوڵ بووبوو، وه‌كو به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕ، ده‌سه‌ڵاتماندا به‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكان كاندید بۆ وه‌زیری هه‌ڵبژێرن.
*هه‌ولێر- ده‌رباز كۆسره‌تیان هه‌ڵبژارد.
*كه‌ركوك-دكتۆر یوسف گۆرانیان هه‌ڵبژارد.
*دهۆك- خالید دۆسكییان هه‌ڵبژارد.
*سلێمانی- هێرۆخان، دكتۆر رێكه‌وتیان هه‌ڵبژارد.
*شاره‌زوور- مه‌حمودی حاجی ساڵحیان هه‌ڵبژارد.
پێنجه‌م: حه‌مه‌ ره‌شید.. مناڵه‌كانی مافی یٔه‌وه‌یان هه‌بوو، خانه‌نیشینی باوكیان وه‌ربگرن. یٔاشكرایه‌ كه‌ نه‌وشیروان كوشتی، له‌به‌ریٔه‌وه‌ی كوشتنه‌كه‌ی ره‌وایی تیابوو، چونكه‌ به‌ به‌ڵگه‌ خه‌ڵكی به‌گرتنداو له‌سێداره‌ش دران. من وه‌كو شه‌هیدێكی غه‌در لێكراوی یٔاڵای شۆڕش، له‌كتێبه‌كه‌مدا، ناوم نه‌هێناوه‌. نه‌شم نوسیوه‌ نه‌وشیروان غه‌دری لێكردووه‌.
شه‌شه‌م: سه‌باره‌ت به‌كاوه‌ی جیهاز.. یٔاگادارنیم چۆن و له‌سه‌رچی كوژراوه‌؟ فه‌رموو راستییه‌كانی له‌سه‌ر باس بكرێ‌.
حه‌وته‌م: سه‌باره‌ت به‌یٔاسۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی، فه‌رمون له‌یٔاسایشی گشتی یٔه‌وسا بپرسن، چۆن به‌فه‌رمانی مام جه‌لال.. له‌سه‌ر یٔه‌وه‌ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ گیران كه‌ ویستبویان من بكوژن.. كوژراون.. من یٔه‌وكاته‌ یٔه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بووم، ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری كوشتنی كه‌سم نه‌بووه‌، هیچ گیراوێكیش به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی مام جه‌لال نه‌ده‌كوژرا.
هه‌شته‌م: یٔاڵای شۆڕش.. سه‌دان كادرو یٔه‌ندامی هه‌بوو، له‌دوا پلینیۆمی هه‌ولێر، پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كه‌ زیاتر له‌ 400 كادرو یٔه‌ندام یٔاماده‌بوون، مامجه‌لال ‌و نه‌ژادی یٔه‌حمه‌دی عه‌زیز یٔاغا (جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان) یٔاماده‌بوون. هه‌شبوون یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قبوڵ نه‌بوو، چه‌ند دڵسۆزێكیان چوونه‌ ناو پارتی، هه‌ندێكیش بێلایه‌ن دانیشتن، به‌ڵام سه‌دان یٔه‌ندامی یٔاڵای شۆڕش یه‌كگرتنه‌كه‌یان قبوڵ بوو. یٔاهه‌نگی یه‌كگرتنه‌كه‌ش له‌یاریگای سلێمانی، كه‌سی تری نه‌ده‌گرت.. یٔه‌وه‌نده‌ پێشوازی گه‌رمی لێكرا.
یٔایا: حزب هه‌یه‌ یٔه‌ندام‌و كادری، یٔه‌م حزب‌و، یٔه‌و حزبی نه‌كردبێ‌، دوو یٔه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه‌ مام جه‌لال پشتیوانی ده‌كردن، یٔێستا لای پارتین.  دوو یٔه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، یه‌كێكیان له‌یه‌كم كۆنگره‌دا زۆرترین ده‌نگیشی هێنا، یٔێستا پارتین. نیوه‌ی سۆسیالیست هاتنه‌وه‌ ناو یه‌كێتی.. به‌شێكی چونه‌ ناو پارتی، به‌شێكی تریان، له‌ناو سۆسیالیستدا ماون. بۆچی (شه‌ش) كه‌سی یٔاڵای شۆڕش چونه‌ته‌ ناو پارتی.. دیارن؟!
نۆیه‌م: بۆ شه‌ڕی كانی ژنان.. من هیچ ناڵێم، بیره‌وه‌ری حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عیدو مامۆستا پشكۆ بخوێننه‌وه‌، كاتی خۆی حه‌مه‌ یٔاواتیش له‌سه‌ری نوسی، بزانن راستی رووداوه‌كه‌ چۆن بووه‌؟ له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین دیلیش گیران.. ده‌ست بۆ كه‌سیان نه‌براوه‌.
ده‌یه‌م: سه‌باره‌ت به‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، یٔێستا هه‌ر یٔه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم: به‌چه‌ند كیلۆیه‌ك تی یٔێن تی (7 دانه‌ ساڵ) چه‌ند تۆرباینێك په‌كی ناكه‌وێ‌، قسه‌ی ترم هه‌یه‌.. بابمێنێته‌وه‌.
یانزه‌هه‌م: ده‌رباره‌ی عه‌بدو.. چوار شاهێد ماون، یه‌كێكی مامۆستا یٔه‌حمه‌دی زیندانه‌و له‌هۆڵه‌ندایه‌. ده‌زانێت چۆن په‌یوه‌ندی به‌یٔیستخباراته‌وه‌ كردووه‌، بۆ كوشتنی من (80) هه‌زار دینار و خانویه‌كی بده‌نێ‌. شاهێدی دووه‌م، مامۆستا (به‌نده‌ر) كه‌ به‌وردی یٔاگاداره‌، چۆن عه‌بدۆیان بردۆته‌ به‌غدادو چۆن چۆنیش به‌ڵێنیداوه‌ من بكوژێ‌. شاهێدی سێهه‌میش مامۆستا موحسینه‌، كه‌ له‌گه‌ڵمان بووه‌و یٔاگاداری وردی رووداوه‌كه‌یه‌. شایه‌تی چواره‌میش ملازم عومه‌ره‌. كه‌ دواییٔه‌وه‌ی یٔه‌م تاوانانه‌و تاوانی تریشی به‌سه‌ردا ساغده‌بێته‌وه‌.. به‌بڕیاری (مام جه‌لال، نه‌وشیروان، ملازم عومه‌ر) سزای شۆڕشگێڕانه‌ درا.
سه‌باره‌ت به‌حه‌مه‌ یٔاوات-یش.. دوا بڕیارو دوا هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ من‌و یه‌كێتیدا.. ده‌هێڵمه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر.. 
شاهێده‌كانیشم، یٔه‌حمه‌د ‌و سه‌ڵاحی برای‌و مامۆستا پشكۆو شوفێره‌كه‌یه‌تی.. به‌درێژایی یٔه‌و ماوه‌یه‌ی حه‌مه‌ یٔاوات له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بووه‌، من هه‌ر رێزم گرتووه‌و خزمه‌تیشم كردووه‌.
سوپاس


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×