"تکایە خوێندنی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بە دەردەی پەرلەمانەکەتان مەبەن"

فازیل شەوڕۆ
  2023-11-09     205

بەرێزان؛

وا بایکوت لە خوێندنی قوتابخانەی حکوومی، بۆ نزیکەی نیو ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە هەموو ئاستەکاندا، لە هەرێمی کوردستاندا، لە 60 ڕۆژ نزیک دەبێتەوە.

وەک لە پۆستێکمدا، کە لە لە 10ی ئۆکتۆبەر، بڵاومکردەوە، بە گوێرەی یاسا و پڕۆگرامی خوێندنی ددانپێدانراوی ڕێکخراوی یۆنیسکۆ، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، نابێ ساڵی خوێندنی فێرخواز لە 186 تا 165ڕۆژی خوێندنی فەرمی کەمتربێت. بێگومان ئێستا ئێمە 26 حەفتە دەرفەتی خوێندنمان لە بەردەستدا نەماوە، کە خۆی نابێ لە 38 حەفتە کەمتر بێ.

جا لە ناوە ڕاستی حەفتەی دادێ، ئێمە دەگەینە هێڵە سوورەکە، کە ئەگەری ئەوە هەیە خوێندنی ئەمساڵی هەرێم لە لایەن ڕێکخراوی یۆنیسکۆ بە تاڵ بکرێتەوە. چونکە هیچ هۆکارێکی سرووشتی یان حاڵەتی جەنگ یان باری نائاسایی لە گۆڕێدا نییە.

بەرێزانم،

فەرموون، ئەم ڕاستییەتان بە پاکژکراوی بخەمە بەردەم:

لە مەسەلەی بایکوت، لە هێندێ ناوچەی هەرێمی کوردستاندا 3 لایەن لێی ئاگادارە: یەک: گرووپی بایکۆت؛ دوو: حکوومەتی هەرێم، سێ: حکوومەتی ناوەندی فیدڕاڵی. بێگومان گرووپی بایکوت و حکوومەتی هەرێم، بەرامبەر یەک ڕاوەستاون. حکوومەتی ناوەندی بەغدا خۆی لە مەسەلەکە کێشاوەتەوە و نیازی نییە بێتە سەرخەت، هەروەها نیازی نییە کە ڕێکخراوی یۆنیسکۆشمان لێ بە ئاگابهێنێ.

بەڵام....؛

ئەگەر بایکۆت بەردەوام بێ، یەک زانکۆ، یان یەک لایەن، یان یەک کەس، داوکاریمان لەسەر بەرز بکاتەوە، کە خوێندنی هەرێم نایاساییە وە رێکخراوی یۆنیسکۆ بێتە سەر، ئەوا بەغدا، ئامادە نییە دیفاعمان لێ بکات و ناشتوانێ هیچ بکات.

کتومت، وەک مەسەلەکەی پەرلەمانی هەرێم. کە لە دادگای فیدڕاڵی داوکارییان لەسەر تۆمار کردین، کەس نەیتوانی دیفاع بکات. خۆ گەر ئەو داوکارییە نەبووایە، پەرلەمان وای بەسەر نەدەهات.

خاڵە گرینگەکە ئەوەیە:

ئەگەر، کار گەیشتە ئەو ڕۆژە، بایکۆت بەردەوام بوو و داوکارییان لەسەر تۆمارکردین، ڕێکخراوی یۆنیسکۆ خوێندنی ئەمساڵی هەموو هەرێمی کوردستان بە بەتاڵ حیساب دەکات، لە باخچەی منداڵانەوە تا زانکۆ. بە هەموو مەڵبەندەکانی حکوومی و ناحکوومییەوە. "نەک، تەنها قوتابخانە حکوومییەکانی زۆنی بایکۆت."

ئایا لە مێژووی خوێندنی عێراق، ئەم جۆرە بەتاڵە کردنەی خوێندن رووی داوە و پێشینەی هەیە؟

بەڵێ، ڕووی داوە.

لە ساڵی 1959. دوای ساڵێک لە دامەزراندنی ڕژێمی کۆماری لە عیراق، عەبدولکەریم قاسم بریاری دەرکرد، کە هەموو خوێندکارانی پۆلی پێنجی ئامادەیی " زانستی؛ ئەدەبی؛ پیشەیی" بە دەرچوو حیساب کرد. - ئەو کات پۆلی دوانزدە نەبوو.

ڕێکخراوی یۆنیسکۆ، ددانی بەو دەرچوونە نەنا. یەک هەڵگڕی ئەو بڕوانامەیە، نەیتوانی لە دەرەوەی عێراق درێژە بە خوێندنی بدا.

هیوادارین، کە مەسەلەی نێوان گرووپی بایکۆت و حکوومەتی هەرێم نەگاتە، ئەو ڕۆژەوە، بە زووترین کات، کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

ئەو پەروەردەکار و پسپۆڕانەی وەزاڕەتی پەروەردە و وەزاڕەتی خوێندنی باڵا، کە سەرودەریان لە کاری ڕێکخراوەی یۆنیسکۆ دەدەچێ و پێێان ئاشنان، ئەو ڕاستییانە دەزانن، کە من لەسەرەوە ئاماژەم پێداون.

من وەک مامۆستاتیەکی خەمخۆر لایەنگری مافەکانی گرووپی بایکوت و مافەکانی قوتابی و خوێندکارانیشم لە هەمان کاتدا. هیوادارم بەدەر لە کاردانەوەی سیاسیی، زوو کێشەکان یە کلای بکرێنەوە لە بەرژەوەندیی هەمووان.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×