میراتەكەی نەوشێروان مستەفا

فوئاد سدیق
  2025-05-21   

بەر لەوەی ستایش یان رەخنە لە هەر سەركردەیەك یان هەر رۆشنبیرێك بگیرێت، پێشوەختە باشترە بزانی میراتەی ئەو سەركردەیە یان ئەو رۆشنبیرە كە جێی هێشتووە چییە، ئینجا ستایشی بكە یان رەخنەی لێ بگرە.

چەند رۆژێكە بەردەوام بوختانی گەورە بۆ نەوشێروان مستەفا هەڵدەبەستن، وەك بڵێی ئەو فریادڕەسی هەموو كوردستان بووبێت و، ئەو چەشنی پێغەمبەر عیسا مردووی زیندوو كردۆتەوەو كاتێك  گۆچانەكەشی هەڵدەدا، دەبووە ماری حەوت سەرو دواییش دەبووەوە گۆچان!!. ئەم هەموو بەیت و بالۆرەیە تەنیا لەناو كۆمەڵگای كوردیدا جێگای دەبێتەوە كە نزمترین ئاستی وشیاری نییە. دەنا نەوشێروان مستەفا لە هەر وڵاتێكی پێشكەوتوو بوایە، چەشنی میرابۆ وەك چۆن لە شۆڕی مەزنی فەرەنسادا لەناو گۆڕ دەریانهێناو لە ریزی تێكۆشەرانیان دوور خستەوە، دەبوو نەوشێروانیش لەو گردە دوور بخرابایەوە.

    ئێستا تەرازووی نەوشێروان مستەفا میراتەكەیەتی نەك ئەم هەموو پێداهەڵگوتنە. ئێستا میراتەكەی نەوشێروان مستەفا كۆمەڵێك قەلەرەشكە، لەگەڵ چەند رێوییەك و كۆمەڵێك كەمتیار، نەمانبینی لەناو ئەو میراتەیدا بولبولێك، سمۆرەیەك، شێرو پڵنگێكی تێدا بێت. سندووقەكەی نوح هەموو جۆرە گیانەوەرێكی تێدا بوو، بەڵام ئەم میراتە، وا نییە.  پڕە لە كەمتیار.

ئەو گاڵتەجاڕییەی ئێستا لەناو گۆڕان(بەهەردوو كەرتەكەیەوە) هەیە، لەناو تەواوی مێژووی زیاتر لە (100) ساڵەی حیزب و رێكخراوی سیاسی  كوردستاندا رووی نەداوە،ئەو خیانەتەی ئەوانیش دژ بە ئیرادەی نەتەوەیەك كردییان، لە ساڵی 66 یش نەكراوە. ئەمە چ كارەساتێكە ئەمڕۆ قەلەڕەشكە خۆی لێت بكات بە بولبول، پشیلە خۆی بكاتە پڵنگ، كەمتیاریش خۆی بكاتە گورگ. دیارە ئاخیری زەمانە.............   

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
وتاربێژی هەینیی نەجەف داوا لە بەغدا دەکات نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بکات
شەرقلئەوسەت: یەکێتی ڕۆژی یەکشەممە ئۆفیسەکانی حکومەتی هەرێم بەجێدەهێڵێت
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 71% كه‌میكردوه‌"
كه‌شناسی: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ باران بارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی؛ میدیایەکی عەرەبی هۆشداری لە گەڕانەوەی سیناریۆی دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دەدات
تره‌مپ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئێران ده‌كات
زاڵمای خەلیلزاد: دابه‌شبونی هه‌رێم ته‌نیا سودی بۆ دوژمنانی هه‌رێم ده‌بێت
ئایزنکۆت چوار مەرجی قورس بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل دادەنێت و پارتە عەرەبییەکان دابەش دەبن
باقرخان بۆ لایەنەکانی باشور: کورد چاوەڕێی ڕێککەوتنە نەک دو ئیدارەیی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×