گەڕانەوە بۆ نێو دنیای بێدادی و ستەمکاری

عەلی حەمە
  2023-03-07   

گەلی کورد ،گەلێکە لەو گەلانەی کە توانای بەرهەمهێنانەوەی ستەمکاری و گەندەڵی هەیە .

 
هەر کۆمەڵگەیەک جیاوازی و فرەیی و جۆراوجۆری و نوێبونەوە رەتبکاتەوە و هەوڵبدات تاکەکانی وەک یەک و کۆپی یەکتربن ، ئەوە کۆمەڵگەیەکی لاواز و بێ ئیرادە و ئازایەتی ئەوەی تێدا نیە گۆڕانێک لە رێرەوی ژیانی خۆیدا ئەنجام بدات و لەسەر ریتمی دواکەوتوانە و خۆ بینینەوە لە ئاوێنەی رابردودا دەتوێتەوە .
ئەو کۆمەڵگە و گەلانە کە زیاتر گیرۆدەی نەریت پارێزی و لە بازنە داخراوەکەی مێژووی خۆیاندا دەمێننەوە ، خاوەنی هوشیاریەکی گشتی و  رۆشنبیریەکی رەخنە گرانە نین و زیاتر ئارەزووی ژیانی مێگەلی دەکەن .!
بیروڕایەک هەیە کە پێی وایە ؛( مرۆڤ رەنگدانەوەی راستەوخۆی پێکهاتە مادیەکەیەتی ).!
واتە پەیوەندی کایەی ژیانی مادی مرۆڤەکان ، کاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر جۆری بیرکردنەوە و سەرخانی بیری کۆمەڵگە بەگشتی .
لەم بۆچونەوە دەسەڵاتە ستەمکارەکان هەمیشە جەختیان لەو هاوکێشەیە کردۆتەوە و سودیان لە دەرکەتەو کاریگەریە راستەوخۆکانی بینیوە .

بۆیە یەکێ لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە خەلافەتی عوسمانی لەساڵی (١٩١٥ - ١٩١٦ ) گەلی ئەرمەنی تیا کۆمەڵ کوژ کردو نازیەکانی ئەڵمانیا لە (١٩٤٢ - ١٩٤٥ ) یەهودیەکانیان بەکۆمەڵ لەناوبرد ؛( بۆ هەوڵی ئەو دوو گەلە دەگەڕێتەوە کە دەیان ویست لەدەرەوەی ئابوری دەوڵەت ، ئابوریەکی تایبەت بەخۆیان دروست بکەن ، کە ئەمە هێز و هەیمەنەیەکی گەورەی بەو دوو گەلە دەبەخشی لە نێو تەواوی چین و توێژەکانی تورکی تورانی  و ئەڵمانیە خۆ بە رەسەن زانەکانەوە ) . !

یەکێ لەو خەسڵەتانەی کە دەسەڵاتی ستەمکاری پێ دەناسرێتەوە بریتیە لەوەی کە دەبێ کایەی ئابوری لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت  بۆئەوەی خەڵک ناچار بکات  ژیان و گوزەرانی بەشێوەیەک لە شێوەکان گرێبدرێتەوە بەدەسەڵاتەوە بۆ ئەوەی تاک ،  توانا و دەسەڵاتی بیرکردنەوە و رای ئازادانەی خۆی لەدەست بدات و وەک حزب یا دەسەڵات بیربکاتەوە و بدوێ و ببێ بەبەشێک لە ماشێنە گەورەکەی دەسەڵات .
هاوڵاتی لە سایەی دەسەڵاتی تاکڕەوی ستەمکاریدا وەک جەستەیەکی ئیفلیجی لێ دێ کەتەنانەت دەسەڵاتی بەسەر جوڵەی خۆیشیدا نامێنێ ، رۆڵی لە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و بەرهەمهێناندا لاواز و دەرکەنار دەکرێت و هاوسەنگی و پێگەی جارانی نامێنێت و بەرە بەرە مرۆڤ ئیرادە و شانوشکۆی لەدەست دەدات و تەنها وەک بونەوەرێکی خەمناک لە نێو دنیای دواکەوتن و ناچاریدا دەبینرێ .

بەرای هەندێ لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مێژوویی یەکێ لەهۆکارەکانی ستەمکاری و درێژبونەوەی دەسەڵاتی ستەمکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەوانەیە لە “ مێژوودا  “ بێت ! 
 ون بونی دیموکراسی و دەسەڵاتی مەدەنی و هاوڵاتی ، دەشێ بەرهەمی کەڵکەبوی چەند ساڵەی  پاشخان و میراتی کلتوری دورودرێژی ئەو  شێوازە پێکهاتە حکومڕانیە بێت کەلەناوچەکەدا پراکتیزە کراوە ، بەم پێیە لە وانەیە بەشێکی بونی ستەمکاری و مانەوەی لە قۆناغێکی دورودرێژیی مێژوودا پەیوەندی بە ماهیەت و پێکهاتە و سروشتی کۆمەڵگەشەوە هەبێت ، ئاستی رۆشننیری و شارستانی و کلتور و تێپەڕاندنی   قۆناغی جیاکردنەوەی دین لە سیاسەت و سیاسەت لەدین و رۆڵی هێزوپێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان لە ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا ، کە زۆر جار جێگەی دەستور و سیستەم و یاسا پەیڕەو کراوەکان دەگرنەوە !

ناوچەکە و دەسەڵاتی ستەمکاری لە هەرێمی کوردستان بەشێکی پەیوەندی قوڵی بە ئەجێندای وڵاتانی دژە کوردی ناوچەکە و بەشێکیشی بەیوەندی پتەوی بە بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتی سیاسیەوە هەیە  لەلایەک و ، ئەوەی تێبینی دەکرێ خودی خەڵکی کوردستانیش بەشێک لەو هاوکێشەیە پێک دەهێنێت کە توانای بەرهەمهێنانەوەی پرسی ستەمکاری و گەندەڵی هەیە لەلاکەی ترەوە !
بۆ دەرچوون لەو هاوکێشە ئاڵۆز و لاسەنگە کە بەشدارە لە هێشتنەوە و درێژکردنەوەی تەمەنی ستەمکاری لە هەرێمی کوردستاندا ،پێویستی زۆرمان بە هوشیاریەکی گشتی و رۆشبیریەکی رەخنە گرانە و بوێرانە هەیە بۆ پێداچونەوە و سەرلەنوێ دارشتنەوەی سەرجەم کایە و جومگە و پایە و پێهکاتەکانی حوکمڕانی و دامودەزگا ئەکادیمی و فێرخوازی و دامەزراوەکان ، بە جۆرێک کە لە پەروەردەی دایەنگەکانەوە دەست پێ بکات و سەرجەم سیستمی کۆنی پەروەردەیی و ئەکادیمی و پەیمانگاو زانکۆکان  هەڵتەکێنێ و بواری بون و مانەوەی ستەمکاری و بێ دادی و گەندەڵی نەهێڵێ .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×