هیتلەرو ئێمە!

عەلی حەمە
  2023-03-23   

ئاشکرایە کە دەوڵەت و گەلی ئەڵمانی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا رووبەڕوی شکست و تێکشانێکی گەورەی مادی و مەعنەوی بونەوە .

 ئەڵمانیەکان ،بەتایبەتی دوای ئەوەی حزبی نازی لە هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیدا  دا لەساڵی ١٩٣٢ سەرکەوت و لەساڵی ١٩٣٣ هتلر بوو بەراوێژکاری ئەڵمانیا ،ئیتر لەساڵەوە هتلر وەک سەرۆکێکی دەست واڵا و دەسەڵاتێکی تۆتالیتاری لەهەوڵی سەرلەنوێ هەستانەوە و پێکهێنانەوە و پڕ چەککردنی سوپاکەی دابو ، جگە لەبواری پرۆژە بەرفراوانەکانی ئابوری و ئاوەدانی و پەرەپێدانی پردو رێگەوبان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری ئەڵمانیا کە سەرکەوتن و گەشەکردنێکی گەورەی لەم بوارەدا بەدەست هێنا ، لەرووی فکری و بیروباوەڕەوە هەوڵی جدی دەدا تاکی ئەڵمانی وکەسێتی ئەڵمانی ،کەسایەتی و تاکێکی پتەو و بەهێزی لێ دروست بکات و شانازی بە رەسەنێتی و ئەڵمانی خۆیەوە و بکات و هەمیشە هەوڵی دەدا ئەڵمانیەکان شانازی بە سەروەری و شکۆی نەتەوەیی و ئەڵمانی بوونی خۆیەوە بکات .

هیتلر یەکێک بوو لەو سیاسەتمەدار و کەسایەتیانەی کە هەست بە ئازاری گەورە وزۆرترین تاڵاوی شکست و دۆڕانی سوپای ئەڵمانی بکات لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا ، بەتایبەتی ئەو سزا جۆراو جۆرانەی کە بەپێی رێککەوتنامەی ڤێرسای ساڵی ١٩١٩ هاوپەیمانە سەرکەوتوەکان بەسەر گەل و وڵاتی ئەڵمانیادا سەپاندبویان .

بۆیە کاتێ ئەڵمانیا لە شەڕی دووەمی جیهانیدا هێرشی کردە سەر فەرەنساو فەرەنسیەکان تەسلیم بون ، هیتلر نەیویست ئەم تەسلیم بونەی دەوڵەتی فەرەنسا هەروا بە نهێنی و بێ دەنگ تێپەڕێ ، بۆیە داوای لە فەرەنسیەکان کرد کە ئەو فارگۆنەی کە لە دوای شکستی ئیمپراتۆری ئەڵمانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی و لە ٢١ی کانونی یەکەمی ١٩١٨ واژۆی تەسلیم بونی ئەڵمانیەکانی تیا ئەنجامدرا ،هەمان فارگۆنی شەمەندەفەرەکە لە هەمان شوێن ( کۆمییت ) دا بنێن و ئەبێ لەناو ئەو فارگۆنەدا واژۆی تەسلیم بونی فەرەنسای تیا ئەنجام بدرێ ، وەک بەشێک لە سەرکەوتنی ئەڵمان و گێرانەوەی شکۆ و هەیبەت بۆ گەلی ئەڵمانی و کەسێتی تاکی ئەڵمانی هەربۆیە لە ناوچەی کۆمییت و لەناو ئەو فارگۆنەدا لە رێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠ واژی تەسلیم بوونی فەرەنسیەکان بە ئەڵمانیای تیا ئەنجامدرا ، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی راگەیاندنی لێکەوتەوە، و وێنەکان ئاماژەن بۆ ئەو دوو رووداوە مێژووییە .

ئێمەی کە تاکە هێما و رۆژێکی نیشتمانی مێژووییی دیار و گەورەمان هەبێت رۆژی نەورۆزە کە سەرەتای ساڵی نوێ و وەرچەرخانی کەش و هەوا و بوژانەوە و هەستانەوە و جۆشوخرۆشی نەتەوەییمانە ، رەمزێکە بۆ سەرکەوتن و سومبلی یەکێتیی و یەکبون و مانەوەمان، سەروەری و شکۆ و هەیبەتی نەتەوەیی و سەرفرازی و ئازادی تیا ئەبینین …

ئیتر ئەم هەموو دژایەتی و نیگەرانی و دروستکردنی تانە و بەحەرامکردن و گومڕایی کردنەی خەڵک لەپای چی و بۆچی ؟

هیتلر بەم هەموو خوێن رێژی و دەسەڵات و تاوان و شکستەوە هێشتا لای گەلی ئەڵمانی جێگەی نەفرەت و رق و کینە نیە ،بۆ ؟ چونکە  ئەو لەهەوڵی گێرانەوەی شکۆ و کۆتایی هێنان و رزگار کردنی تاکی ئەڵمانی بوو لەو شکستە دەرونی و مەعنەویەی کە هەیبوو . 

ئێمە لە نێو نیشتمانێکی داگیرو دابەشدا خەریکی دووبەرەکی و دروستکردنی جیاوازی و درزو کەلێن خستنە ناو شیرازەی تەونی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ناحەزی و کوشتنی رەمزو هێما نەتەوەیی و مانا و وێنا جوان و بەهاکانی خۆمانین !

گەلان و قەوارە نەتەوەییەکان بەردەوام لە هەوڵی پتەوکردنی بنەما سەرەکیە پێکهێنەرە مادی و نەعنەویەکانی نەتەوەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ بەزیندووی راگرتن و هێشتنەوەی سومبول و ئەفسانەوە و چیرۆکە نیشتمانیەکانیان تا یەکێتی و یەکڕیزی و شکۆ و هەیبەتی قەوارەی نەتەوەیی خۆیان  بپارێزن و نەوە دوای نەوە بۆیەکتری بگێڕنەوە وەک هێزی مێژوویی یەکخستن و رێکخستنی فۆرمێکی کۆمەڵایەتیش .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×