دۆناڵد ترامپ عەرەبەكان سوك‌و ڕسوا دەكات!

نەوزادی موهەندیس
  2020-09-11   

كەمتر لە 2 مانگی تر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجام دەدرێت.كێبڕكێیەكی توند هەیە لە نێوان ترامپ و جۆبایدندا.
ترامپ كارتی دەرەكی بەكار دەهێنێت بۆ دەرچونەوەی وەك:
1. توندكردنەوەی ململانێی سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانی لەگەڵ چیندا.ڕەنگە جەنگیشی دژ ڕابگەیەنێت و پشتیوانی تایوانیش دەكات.
2. دژایەتیكردنی ئێران.
3. كشانەوەی هێزە سەربازیەكان لە ئەفغانستان و عێراقدا.
4. پشتیوانیكردنی تەواوەتی ئیسڕائیل وەك هاوپەیمانیەكی ستراتیژی لەناوچەكەدا.چونكە بەبێ‌ پشتیوانی لوبی جولەكە مەحاڵە هیچ  كەسێك ببێتە سەرۆكی ئەمریكا.
5. زەلیلكردن و ڕسواكردنی هەموو عەرەبە لە بەردەم ئیسڕائیلدا و بەكارهێنانیان دژی ئێران،بەڕێكەوتنی ئیمارات و بەحرەین لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا و كاركردنی زیاترە بۆ ڕێكەوتنی سعودیە و سودان و كوێت و قەتەر و ...هتد.بەهەمان شێوە. 
ئەوەی لەماوەی 72 ساڵی تەمەنی ئیسڕائیلدا ولەماوەی سەرۆكایەتی 13سەرۆكی ئەمریكادا تەنها  توانیان میسر و ئوردون ڕازیبكەن كەڕێكەوتنامە لەگەڵ ئیسڕائیلدا مۆر بكەن،بەڵام  ترامپ بەتەنها لەماوەی 2 مانگی حوكمڕانیدا توانیویەتی كە  3 وڵات  ڕازیبكات ڕێكەوتن  ئیمزا بكەن و ئەوەندەی تریش لە سەرەدان.ئەمە دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ ترامپ و ئیسڕائیل.
* ئەمانە هەمووی لە پێناو بونەوەی بە سەرۆكی ئەمریكادا دەكات وەك هەڵمەتی هەڵبژاردن.. ڕەنگە چەندین هەنگاوی نوێ‌ و چاوەڕواننەكراوی تریش بنێت بەو ئاڕاستەیە.
 دیارە هەر لای خۆمان كورسی و دەسەڵات خۆش نیە بەڵكو لای ئەمریكی و ئەوروپیەكانیش بەهەمان شێوەیە.
* لەكۆتایدا دەبینین گەر ترامپ دەرنەچێتەوە چۆن عەرەبەكان ڕیسوا و سوك و سەلیم دەبن لەبەردەم گەل و كۆمەڵگاكانیاندا و هیچ دەسكەوتێكیشیان دەستناكەوێت جگە لە بچوكبونەوە و ڕیسوا بونیان.
بۆیە سیاسەت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندیەكانی وڵات و گەلی خۆت دەكرێت نەك لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی وڵات و كەسانی تردا. چونكە یەكەمیان دەچێتە خانەی وڵاتپارێزیەوە و دووهەمیشیان دەچێتە چوارچێوەی وڵات فرۆشی و خیانەتكردنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە سلێمانی دەست بەسەر کێڵگەیەکی برنجدا گیرا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: میوانداری وه‌فدێكی سلێمانیمان كرد كه‌ پێكهاتبون له‌ نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید
حکومەتی عێراق: مۆڵەت دراوە کەتیبەکانی حزبوڵڵا جورف سەخر چۆڵ بکەن و ئەگەری هەیە سوپا بچێتە هەرێمی کوردستان
نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ: عەلی باپیر ڕەتینەکردوەتەوە پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید بکات
عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی ته‌له‌گرام و هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه‌
رۆیته‌رز: بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر كون كراوه‌و له‌ 2021ه‌وه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی لێبراوه‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ترسی عێراق، باری قاچاخ و تانكه‌ریان راگرت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
سروە عەبدولواحید: پەرلەمانتارانی دانیشتنەكەی هەولێر  بە پارە و هەڕەشەی ڕفاندنی منداڵەکانیان بەشدارییان پێکرا
عێراق لە نێوان بەرداشی ئەمریکا و ئێران؛ مەترسییەکانی گۆڕانی وڵات بۆ گۆڕەپانی جەنگێکی نوێ
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×