بۆ نەوەی نوێ، بەنزین ئاوا حل دەکرێ..!

توانا ئەمین
  2021-10-26   


ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح لوژیکیانە سەلماندی بێگومرگ و کرێی گواستنەوەیش بەنزین لە هەر وڵاتێکەوە بهێنیت یەک لیتری زیاتر لە ۹٠٠ دینار دەکەوێت، چارەسەرەکە ئەوەیە یا پاڵاوگەی ناوخۆیی دابنرێت، یان وەک حکومەتەکانی ئێران و عێراق؛ دەوڵەت خۆی دەعمی سووتەمەنی بکات، واتە بە گران بیکڕیت و بە هەرزان بیفرۆشی بە هاوڵاتییەکانی..
ئێستا کە نەوەی نوێ موزایەدەیەکی میدیایی دەکات فەرموو یەکێک لەم دوو ڕێگایەی ئاخیر هەڵببژێرێت... باشترینیان ئەوەیە دەعمی بەنزین بکات، وەکچۆن لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دەیکرد.

نەوەی نوێ پارەی لە کوێ بوو؟
مووچەی بنەڕەتیی هەر پەرلەمانتارێکی بەغداد ٤ میلیۆن دینارە، ۲ ملیۆن دیناریش دەرماڵەی پۆستی دەدرێتێ، لەگەڵ ۳ میلیۆن دینار دەرماڵەی نیشتەجێبوون. ئەمە جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە بۆ دکتۆرا 100٪ـی مووچە بنەڕەتییەکەی، بۆ ماستەر 75٪، بۆ بەکالۆریۆس 45٪، بۆ پەیمانگا 35٪، بۆ ئامادەیی 25٪ـی مووچە بنەڕەتییەکەی، واتە هەر پەرلەمانتارێک مانگانە لایەنی کەم ۱۳ ملییۆن دینار وەردەگرێت. ئەمە جگە لە مووچەی پاسەوانەکانیان و ئوتۆمێلی مۆدێل بەرز و شوێنی هایکوالێتی بۆ نیشتەجێبوونیان.

ئێستا سەیر بکە؛ نەوەی نوێ ۹ پارلەمانتاری لە پارلەمانی نوێی عێراق هەیە، ئەوانیش گوناحن و ماڵومنداڵیان هەیە، با (۳)کەی هەڵگرن بۆ خۆیان و (۱٠) میلیۆنەکەی بدەن بە سەرۆکی جوڵاندنەوەکەیان _بەمەرجێ نەیخوا!_ سەرەنجام ۹٠٠٠٠٠٠٠ نەوەد میلیۆن دینار دەگەڕێتەوە کە دەکاتە ٦۸ هەزار دۆلار بۆ هەر مانگێک!!! کە ئەوانی تر نایکەن و دزن، فەرموو تۆ پاک بە و بەم پارە قەبەیە دەعمی بەنزین بکە هەروەک خۆت داوات کردووە، چارەسەری ئەم کێشەیە بکە و لە بەنزینخانەیەکی خۆتدا دابەشی بکە بەسەر هاوڵاتیاندا، کاکە بەسەر ئوتۆمبێلی تایبەتیشدا نا، تەنها بەسەر تاکسی و پاسدا..
بزانم دەیکات..؟!
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×