ئەو کاک بافڵە فەقیرە!

توانا ئەمین
  2021-12-06   
گیری خواردووە بە دەست ئەم یەکێتییە پارچە پارچەیەوە... پارتی هاوکاری نییە و ئێستا تەماشاکارە، لە یەک ڕۆژدا دەبێ؛ لەبەر دڵی ئەوان بەرهەم ساڵح لە کاندیدی سەرۆککۆماری ئاوت بکات، هێز بۆ سەر مەحمود سەنگاوی و گەرمیان بنێرێ تا ئەو (مافیا!)یانەی بیرە نەوتیان هەیە حل بکات، ڕاویژکاری خۆی و کۆنە زاوای ماڵی کاک کوسرەت لێی هەڵگەڕاوەتەوە و بە دانانی وێنە لەگەڵ شاڵاو کۆسرەت و سەرکردە سەربازییەکانی ئەو باڵە هەڕەشە دەکەن.
داعش هەموو شەوێ هێرش دەکات و پێشمەرگە شەهید دەبێ، کوتلەی کەرکوکییەکان لەسەر نەبوونی پشکی خۆیان لە کێکەکە و ناهاوسەنگی لە کارگێڕانی مەکتەب سیاسییدا هەڕەشە دەکەن، کەسوکار و عەشیرەتی موراد کانی کوردەیی هەڕەشە دەکەن، عەتا سەراوی لە سویدەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی دەکات، شێخ جەعفەر بە پارلەمانتارانی یەکێتی و پارتی دەڵێ "منداڵ و مەزن و نەدی و بدی". سەرکردایەتی کۆنابێتەوە و خوێندکاران لەسەر کورسییەکانیان دادەنیشێنێت. پارێزگاری سلێمانی تەواو بووە و کێ لە جێگەی دابنێ تا بتوانێ (مدینة صعبة) ئیدارە بدات؟ زانکۆکان هەڵتەکیون و خوێندکاران دیسان جادە و شەقامەکانیان گرتووە و بە کورتی مەملەکەتەکە دەکوڵێ... لەوسەرەوەیش لالەزار و لاهور شێخ جەنگی دڕكێکی هەمیشەییە لە قوڕگیدا، نە ئەوەیە قووت بچێت، نە ئەوەیە بۆی تفبکرێتەوە!
کێشەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە، ناتوانێت وەک باوکی بێت، ئەم کوڕە گەورەیەی مام جەلال لە یەککاتدا هەزار جەبهەی بەرامبەر خۆی کردۆتەوە، لە مێژوودا بۆ هیچ مەلیک و پاشا و سەرکردەیەک؛ حیکمەتی سیاسی نەبووە لەیەککاتدا دنیا لە خۆی بکات بە دوژمن! نازانم ئەم بۆ وا دەکات..؟!
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×