کۆتایی فیگەرێکی سیاسی نێودەوڵەتی!

شوان سدیق
  2023-06-13     469

سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی ڕۆژی (١٢/٠٦/٢٠٢٣) لە تەمەنی ٨٦ ساڵی کۆچی دواییکرد ئەو پاش جەنگی جیهانی دووەم لە سی ساڵی ڕابردوو لە ئیتاڵیاو ئەوروپا کارەکتەرێکی بەهێز بوو ئامادەییەکی بەرچاوی هەبوو له پرۆسەی سیاسی، بازرگانی، وەرزش و مێدیا.

ئەو لە ٢٩ی سێبتەمبەری ١٩٣٦ لە میلانۆ لەدایکبووە، بێرلوسکۆنی و بنەماڵەکەی لە بەڵێندەری بیناسازی و وەبەرهێنانەوە دەستیان پێیکرد پاشان ڕووی لە سیاسەتکرد.

بێرلوسکۆنی لە دامەزرندنی پارتی سیاسی دواتر چوونە پەرلەمانەوە دواتر بۆ کورسی دەسەڵات.

کەمبوون ئەو سیاسیانەی وەکو بێرلوسکونی پاش تەواوبونی خوولی پۆستەکانیان لەدەروازەیەکی دیکەوە بگەڕێنەوە، بۆ نێو کۆمەڵگەی سیاسی و کاریگەریان هەبێ لەڕووداوەکاندا.

لە ساڵی  ١٩٩٣ ئەوکات پارتی فۆرزا ئیتاڵیای دامەزراد پاشان لە ١٩٩٤ گەیشتە سەر کورسیی سەرۆکوەزیران. ئەو یەکەم سەرۆکوەزیران بوو پێش گەیشتن دەسەڵات لە حکوومەت پێشتر پۆستی دیکەی حکوومی نەبووبێ!

ماوەی کاتی سەرۆکوەزیرانی خوولی دووەمی بێرلسکۆنی لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٦ بوو بۆ جاری سێیەم لە ٢٠٠٨ دەسەڵاتی گرتەوە دەست، بەڵام لە ٢٠١١ بەهۆی قەیرانەوە دەستلەکارکێشانەوە.

٭ بازرگانی

بێرلسکۆنی یەکێک بوو لە ١٠ گەورە سەرمایەدارەکەی ئیتاڵیاو سەرمایەکەی بە٩ ملیارد دۆلار دەخەمڵێنردرێ. ئەو خاوەنی نزیکەی ١٥٠ بزنسی گەورە و بچووکە لە ئیتاڵیا و جیهان.

٭ وەرزش

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دامەزراند مۆدێلی مێدیای بێرلیسکۆنی پەیوەست بوو بەحەز و خوولیای خۆی هاوشێوەی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی بازرگانی لەبواری مێدیای سیاسی، کۆمەڵایەتی و وەرزش.

 ئەو لەساڵانی ١٩٨٦ تاکو ٢٠١٧ خاوەنی یانەی ئایسی میلانی ئیتاڵی بوو، میلان لەسەردەمی ئەو نزیکەی ٢٣ نازناوی بەدەستهێنا بۆنموونە لە سێریائای ٨ جار و  چامپیۆنزلیگ ٥ جار و هەروەها جامی سوپەری ئەوروپا پێنج جار.

ئەو دواتر  دەستی کرد بەهاوکاری و پشتیوانی یانەی مۆنزاو توانی بۆ وەرزی ٢٠٢٣ بیگەیەنێتە خوولی پلە یەکەکانی ئیتاڵیا.

 ٭ بێرلوسکۆنی و گەندەڵی

بیرلوسکۆنی ئەوکات ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵی دادگایکرا  به‌ حەفت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌پێندرا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٩ ده‌سه‌ڵاته‌کانی خراپ به‌کارهێناوەو، هه‌وڵی دابوو کاری سێکسی له‌گه‌ڵ کچه‌ منداڵکاره‌یه‌کی سه‌ماکه‌ری مه‌غریبی بەناوی (رۆبی) بکات.

به‌ پێی یاسای ئیتاڵیا یش هه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی ٧٠ ساڵ بێ زیندانیه‌که‌ی له‌ ماڵی خۆی ده‌بێت واته‌ ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌بێته‌ گرتوخانه‌که‌ی. تاکو تەواوکردنی ماوەی سزاکەی بێرلوسکۆنی دوورکەوتەوە..

  ٭ گەڕانەوە بۆ سیاسەت

دوای گەرانەوە بۆ نێو جهانی سیاسەت، لەدواین هەڵبژاردنی ئەم ساڵ پەرلەمانی ئیتاڵیا پارتەکەی بێرلوسکۆنی فۆرزا ئیتاڵیا (٨٪) دەنگەکانی بەدەستهێناو ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی گێڕا لەهاتنە  سەردەسەڵاتی ناسێۆنایستەکان، هەر بۆیە بەشداری هاوپەیمانی راستی ناوەندی کرد لەگەڵ جۆرجا مێلۆنی ٤٥ساڵ و حکوومەتی هاوبەشیان پێکهێنا. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×