ڕێگری لە گەشەکردنی فەندمێنتالیزم!

شوان سدیق
  2022-09-24     311

بیست ساڵ پێش ئێسته جوندولئیسلام لە سنووری هەورامان بوو هەر ئەو هێزو بیرکردنەوەی ئێستەیە جووندی درووستکرد!

 پاش دەستگیرکردنی کرێکار و گروپەکەی چەکوشێکی تووند لە جەستەی گەشەکردنی جوندو هاوئاوازەکانی درا.

هاتنی داعشیش بەدەرنەبوو لە پشتیونیان خەڵکێک هەبوو نکۆڵی لەوەی دەکرد ئەو کارە خراپانە داعش کردویەتی.

بێگومان بەقسەو دروشم ڕێگری لە فیکری جوند و گەشەی ئیسلامگەرا ناگیری.

پێویستی بە پلان و کاری جدیە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو توندوتیژی و گەشەی فۆندەمێنتالیزم بگیردرێ.

پێویستە، کۆمەڵگە بکەوێتە سەر ڕێگایەتی تەندروست و ڕێز لە ئازادی و بیروباوەڕی هەمووکەسێک بگیردرێ، ئەو شەپۆلەی ئێسته گەیشتۆتە پەرلەمانیش زیانی زۆر زیاتری دەبێ لەوەی ئێستە بۆ کۆمەڵگە!

یەکەم: پلانی ئابووری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و گرنگیدان بەتوێژی گەنجان، ئەگەر گەنجان سەرقاڵی ژیانێکی باش بن، مێدیاو حزب و ڕێکخراوەکان کاریگەریان نابێ.

دووەم: پەروەردە زۆر گرنگە بایەخدان بەقوتابخانەو زانکۆکان دەبنەهۆی دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی باش.

سێیەم: جیاکردنەوەی دەستی حزب و عەشیرەت و ململانێی سیاسی لە دادگاکان، لە کوردستان وەکو پێویست دادگاکان سەربەخۆ نین، ئەمە گرفتێکی سەرەکیە، حزبە دەسەڵاتدارەکان سووکایەتی بەدادگا دەکەن هەر ئەوەیش وایکردووە ئیسلامگەرا فرسەت لە چینوتوێژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە بهێنێ!! 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×