حەفتاو چوار ساڵەی یەکێتی ئەوروپا

شوان سدیق
  2024-05-13     247

ڕۆژی نۆی ئایاری ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٧٤ ساڵەی ڕۆژی یەکێتی ئەوروپا.

هەموو ساڵێک هاوڵاتییانی دانیشتووی نێو ئەم یەکێتیە، بەگڕووتینەوە یادی ئەم رۆژە بەرز ڕادەگرن.

گرنگترین و بەنرخ ترین شت بۆ هاونیشتمانیان گرنگە پرسی "ئازادی، دیمووکراسی، یەکسانی، مافی مرۆڤ، سەروەری یاسا!

بێگووومان ئەوەی باسمان کرد تەواوی ئەندامانی نێویەکێتیەکە واژۆیان لەسەری کردوە، زۆرینەیان کاری پێدەکەن و بەلایانەوە گرنگە ژیانێکی باشتر بۆ دانیشتوانەکانیان دەستەبەر بکەن.

 دیارە وڵاتانی شەڕکەر پاش جەنگی جیهانی دووەم پاش زنجیرەیەکی زۆر دانیشتن و گفتوگۆ بڕیاریاندا دووربکەونەوە لە سڕینەوەی یەکتری و ملاملانێی خوێناوی.

بەپێی قۆناغ هاتن یەکێتی ئەوروپایان دامەزراند ئەم یەکێتیە توانی ببێتە مۆدێلێکی جوانی بەڕێوەبردن وڕێزگرتن لەمافی مرۆڤ و جیاوازییەکان.

ئەم وڵاتانە تەنیا ژیانێکی باشیان بۆ گەلانی خۆیان دەستەبەر نەکرد بەڵکو بوونە پەناگەیەک بۆ ملیۆنان مرۆڤی دیکەی بێ ماف و دەرکراو چەوساوە..

وڵاتانی دامەزرێنەری یەکێتی ئەوروپا ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ..

پاش دەرچوونی بەریتانیا لە ئەوروپا ئێستە ٢٧ وڵات ئەندامە لەنێو ئەم یەکێتیە مەزنە.

هەموو ساڵێ لە ٩ی ئایار، وڵاتە ئەوروپییەکان یادی ڕۆژی ئەوروپا دەکەنەوە.

دیارە ئەم یادە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٠، کاتێک ڕۆبەرت شومان، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی فەرەنسا وتارێکی گرینگی پێشکەشکرد.

ئەوکات پێشنیاریکرد فەرەنساو ئەڵمانیا وەکو دوو نەتەوەی گەورە مێژوویەکی دوور و درێژ و خوێناوییان هەیە پێکەوە کار و هەماهەنگی بکەن.

هەروەها پێشنیاری بۆ چەند وڵاتێکی دیکەشکرد پێکەوە کار بکەن.

پاشان بەردی بناغەی یەکێتی ئەوروپایان داناو ساڵ بەساڵ ژمارەی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتیە رووی لە زیادبوون کرد.

 تا ژماره‌یان گەیشتە ٢٧ وڵات، لە ئێستە ژمارەی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە 400 ملیۆن ھاووڵاتیە.

یەکێتی ئێستەی ئەوروپا یەکێتی پێش ٢٠ ساڵ نییە بەهۆی قەیرانی دارایی و جەنگ و بەرزوونەوەی ڕێژەی کۆچ بۆ نێو ئەوروپا.

بەرەی دیمووکرات و چەپ لەژمارەیەک وڵاتی وەکو ئیتاڵیا، فەڕەنسا، هۆڵەنداو هەنگاریا..هتد پاشەکشەیان کردووە.

بەرزبوونەوەی ئاستی جەماوەی ناسیۆنالیز م باڵی راست کاریگەری خستۆتە سەر بڕیای سیاسی و یاسایی وڵاتان لەبەرامبەر پاشەکشەیان لە بوواری مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی کۆچبەران.

ئەمڕۆ کۆچبەرو بێگانە فشاری زۆریان بۆدێت لەلایەن باڵی راستڕەو، یاسایی نوێ و هەنگاوی نوێ دژیان دەگیردرێتەبەر بەبیانووی جۆراوجۆر.

لەلایەکی دیکەش هێشتا باڵێکی دیکەش هەیە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی و ئیداری ئەوروپا پشتیوانی لە دۆزی بێگانەو کۆچبەران دەکات، لەسەرەتای حووزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی لەسەر ئاستی ئەوروپا بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێ.

پێشبینی دەکرێ گۆڕانکاری ڕووبدات، بەتایبەتی لەئێستەدا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاو ڕووسیاو ئیسرائیل و فەڵەستین، حزبە ئەوروپیەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ڕەخنەی تونیان لێ دەگیردرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×