پرسی کورد لە ئێران سەرپۆش نیە!

شوان سدیق
  2022-10-02     432

پرسی کورد لە ڕۆژهەڵات، نابێ کورتبکرێتەوە لە کۆمەڵێ دروشمی چەپی رادیکاڵی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا پاشەکشەی کردوە!

ئەو پشتیوانیەی شەقامی ڕۆژئاوا هەمان پشتیوانیە بۆ پرسی ژنان لە ئەفغانستان و پاکستان.

کاتێ ژنانی سعوودیە ڕێگایان پێدرا شۆفێری بکەن، بۆ ڕۆژئاواییەکان، ڕۆژەڤێکی گرنگ بوو ئەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتیشی دەکەن ئەمڕۆ بەلای منەوە ڕووداوێکی گەورە نییە چونکە پرسی ئێمە زۆر گەورە ترە!

ڕاستە، بۆ کوردیش ئەم پشتوانیە گرنگە ئەمە تەنیا بەشێکە ئەگینا دۆزی کورد لە ئێران لە سەرپۆش و پرسی ژنان گەورەترە.

لە تورکیا ژنان ئازادن، کەچی ژنانێکی زۆریش گۆشەگیری سیاسی دەکرێن، جەرگی دایکانێکی سەرپۆش بەسەر و بێ سەرپۆش دەسوتێنرێت!

جیهان ئەمڕو دژی کۆماری ئیسلامیە بەڵام مامەڵەیشی لەگەڵ دەکەن، سەوداوسەرو دانوستانیشی لەگەڵ دەکەن.

کورد پرسیاری کردوە ئایا پشتیوانی ڕۆژئاوای هەیە؟ لۆبی کوردی ڕۆژهەڵات لەدەرەوە لەچی ئاستێکدایە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە گرنگن!

خۆپیشاندان دژی کۆماری ئیسلامی وڵاتانی ڕۆژئاوایگرتۆتەوە.

حزبە کوردییەکان و فارسە دیموکرات و لیبڕاڵەکان بەجیاو لایەنی دیکەی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەجیا.

لە ئیتاڵیا موجاهیدینی خەڵق بەجیا خۆپیشاندانیان کرد، ئاڵاو دروشمی تایبەت بەخۆیان هەڵدا لەگەڵ وێنەی مریەم و مەسعوود رەجەوی ڕێبەریان. دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هوتافیان کێشا!

 داهاتووی ئێران بەپێی لێکدانەوەکان، لە ئەگەری کەوتنی ئاخوندەکان، ئەم وڵاتە بەهۆی خوگرافیا گەورەکەی و زۆری دانیشتوان ٨٤ ملیۆن، و فرە نەتەوەو مەزهەبەوە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی دژوار دەبێتەوە.

هەرچەندە، ناڕەزاییەکان خۆڕسکن و ڕێکخراونین، بەڵام هێشتا ئاسۆی ئەم ناڕەزایانە ڕوون نییە..

لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە دوورنییە ڕژێمی ئێران هەڵمەتی سەرکوت و دەستگیرکردنی زیاتر دەست پێبکات..

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر ئاستی کۆمەڵگە ناڕەزایی دەردەبڕن، مەهسا ئەمینی وەکو کچێکی تیرۆرکراو لەسەر سەرپۆش و لەچک تووندوتیژی بەرامبەر کراوە ئەمە سەرنجی شەقامی ڕۆژئاوای ڕاکێشت و هاوسۆزی دەردەبڕن..

بەڵام لە سەر ئاستی دەوڵەتەکاندا هێشتا وەکو پێویست کاردانەوەیان دژی ئێران نیشان نەداوە.

 تەنیا قسەو باسەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئێران، باسی ڕێکەوتنیانە لەسەر ڕاگرتنی چالاکیە ئەتۆمیەکانی تەهران!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×