دەوڵەتی خۆشگوزەران چییە؟!

شوان سدیق
  2023-09-02     416

کاتێک، یاسەمینەکان لە ئەمریکاو ئەوروپا دەژین، گەیشتنی ئەم مرۆڤانە بەو پلەوپایە دەرئەنجامی کاری دەوڵەتی خۆشگوزەرانە، دەنا ئەگەر لەوڵاتی ئێمەش سیستەمی خۆشگوزەران جێبەجێ بکرێ لانی کەم نیمچە دادپەروەریەک هەبێ دڵنیام کەسانی زۆر چالاک و لێهاتوو دروست دەبن، بێگومان مرۆڤەکان وەکو یەکن، ئەوکاتە پێشبڕکێیەکە دەگەڕێتەوە بۆ خوودی مرۆڤەکان خۆیان!

لەڕۆژئاوا تاک خۆی بەرپرسە لەئاست خۆی چی هەڵدەبژێرێ و چۆن دەردەچێت، هەر لەم ڕۆژئاوایە ملیۆنان کەس چالاکن و گەیشتوونە بەئاستی باش بەپێجەوانەش خەڵکانێک هەن شکستیان خواردوەو ژیانێکی دیکەیان هەڵبژاردوە!

دیارە ئەم دەرفەتە دەوڵەتی خۆشگوزەران بوونیادی ناوە، کە مرۆڤەکان چیان لێ دەردەچێت.. بابگەڕێینەوە بزانین ئەم دەوڵەتە چییەو چۆن کار دەکات!

سەرەتا دەوڵەت پێکهاتووە لە (گەل، خاک، سەروەری).

دەوڵەتی خۆشگوزەرانی بەئیتاڵی ستاتۆ بێنێسێرێ (lo stato benessere ) واتە سیستەمێکی سیاسی کە دەوڵەت بەرپرسە لە پشتگیری و پێشکەوتنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی وەڵاتەکەی دەزانێت.

دەوڵەتی خۆشگوزەران تێیدا ئاسایشی سیاسی، ئازادی، تەندروستی و کۆمەڵایەتی پارێزراوە، حکوومەت بەرپرسیارەو هەڵدەستێ بەدابینکردنی پێداویستیەکان و ئەرک و بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ..

لە سیستەمی دەوڵەتی خۆشگوزەرانیدا هاوڵاتیان واتە دانیشتوانی وڵات وەکو چەمک و ناوەرۆک ناوی هاتووە، ئیدی باس لە ڕەگەز و جیاوازییەکان ناکات.

لە سیستەمی دەوڵەتی خۆشگوزەران حکوومەت دەبێ پابەندبێ بەدابینکردنی ئاسایشی تەندروستی، پەروەدەو پاراستنی مافی هاوڵاتیان لەنێو وڵاتەکەدا.

هەروەها ئەگەر پێکهاتەی ئیداری و سیاسی وڵاتەکە هەرێمایەتی بوو پێویستە حکوومەتی ناوەند لەگەڵ هەرێم و ئیدارە خۆجەییەکان هەماهەنگ بێ و کەمووکوڕیەکان پڕبکاتەوە.

هەروەها لە دەوڵەتی خۆشگوزەران حکوومەت دەبێ پشتیوانی لەهاوڵاتیان بکات، لەکاتی بێکاری و قەیرانە سروشتیەکان، ئەرکی حکوومەتە بەبێ بەرامەر خزمەتگوزاری پەروەردە، تەندروستی، ژینگە ...هتد دابین بکات.

ئەم پێکهاتە لە دەوڵەتی خۆشگوزەران مێژوویەکەی بۆ سەدەی بیست بەدواوە دەگەڕێتەوە، دیارە لەوڵاتێک بۆ وڵاتێکیش جیاوازە.

ئەمڕۆ لەسەرئاستی جیهان وڵاتانی ئەسکەندەنافی سوێد، فینلاندو دانیمارک و نەرویج.. بەپلەی یەکەم دێن لە جێبەجێکردنی بڕگەو مادەکانی دەوڵەتی خۆشگوزەران پاش ئەم وڵاتانە وڵاتانی ئەوروپای ناوەڕاست و دواتر ئینگلتەراو وڵاتانی باشووری ئەوروپا دێت...

 

سەرچاوە، وانەی سۆسیۆلوژیای سیاسی بەشی زانستەسیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆ یونیکال/ئیتاڵیا...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×