مێدیای کوردی بێ کەڵک بووە!

شوان سدیق
  2023-07-03     261

گرینگیدان بەکێشەی خێزانی و لایڤ و قوڵبوونەوە لەهەموو کێشەیەکی تایبەت و خێزانی لەمێدیای کوردی زیادەڕۆیەکی زۆری تێدادەکرێ پێویستە رابگیردرێ.

٭ ماڵە خەزوورێک هێرش دەکەنە سەر زاواکەیان. خەزوورێک هەڕەشەی گوێ بڕین لە زاوای دەکات.

کوڕێک لەخوشکێکی و دایکی دەداو برایەکی دیکەیان لەپێش دادگای هەولێر سی مایکی لەپێشەو کێشەکەیان بۆ باس دەکات.

ئەم جۆرە بەرنامەو ڕووداوانە لە مێدیای ڕوژئاواش هەیە بەڵام شوێنی دادگای نەگرتۆتەوە، هەموو مێدیایەک ئەو کارە ناکات، بەڵام مێدیای کوردی هەموویان یەک ڕەنگن، ڕاستە مێدیا ڕووداوەکان ڕووماڵ دەکات، بەڵام نابێ ببێتە ئاگرخۆشکەر!

خاڵێکی دیکەکە گرنگە مێدیای کوردی ئێستە بەهەموو جۆرورەنگ و مێدیا پێکهاتەکەیەوە یەک ئەرک جێبەجێدەکەن واتە جیاوازیان نییە!

بۆنموونە ئەگەر لەوڵاتان مێدیای ئازاد و مێدیای زەرد و دەوڵەتی و بازرگانی هەبێ ئەوا بێشک لە کوردستان، مێدیا وەکو دەسەڵاتی چوارەم یەک جۆر هەیە، مێدیای حزب و مێدیای چەند سیاسیەک ئەم جۆرە مێدیانەش هاوشێوەی مێدیای زەرد سەرقاڵن بەکۆمەڵێ بابەت لەپێناوی پڕکڕدنەوەی کات و سەرقاڵکردنی کۆمەڵگە..

هەندێ بەرپرسیارێتی هەیە مێدیای کوردی ئێستە خۆی لێ لادەدات وەکو بۆنموونە هاندان بۆ کاری خراپ یان هێرشکردنی میدیایی بۆ سەر تاکەکانی کۆمەڵگەو کەسایەتیی و پیرۆزیەکانی نێو کۆمەڵگە. واتە کۆی مێدیای کوردی ئەمڕۆ کۆمەڵگەیان کۆنترۆڵ کردوە، بەو جۆرەی ئێستەکە دەیانەوێ، ئەمەش زیان بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێ!

چەند مێدیای دیار و کاریگەر هەیە لە کوردستان.

مێدیای پدک و سێبەرەکانی. 

مێدیای یەنک و سێبەرەکانی. 

مێدیای حزبی نەوەی نوێ و لەشکرێ لەپەیجەکانی. 

مێدیای ئیسلامگەرا وەکو یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×