یەکێک لەو چەواشەکاری و نان پەیداکردنە ئەوەیە، بانگەشە بکەی بەغداد پارەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بدات، ئەوانەی ئەم قسانە دەکەن خۆیشیان دەزانن بەغداد ناچێتە ژێر ئەم بارە قوورسەوەو کارێکی ئاسان نییە!
دواین قسە لەسەر مووچە فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەیە گوایە چەند فراكسیۆنێكی دیكەی پەڕلەمانی عێراق داوایانکردوە، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابەش بكرێت!!
بەغدا خۆی کێیە؟ ئەمڕۆ عێراق کاریگەری ئێرانی بەسەرەوەیەو راستەوخۆ گروپێکی شیعی و میلیشیای ئێران بەڕێوەیان دەبات.
هەرێمی کوردستانیش تەنیا پدک ئیدارەی دەدات، ئەوانی دیکەی ئاگایان لە بارودۆخەکە نییە، پدکیش وەکو هێزێکی باڵی میحوەری سوونەو لەگەڵ ئێران یەکناگرنەوەو بەردەوام لە ململانێدان و شەڕی سارد لە ئارادایە!
تەنانەت عێراق و ئێران و تورکیا وەها تێکەڵ بووە بەئاسانی کارتەکان یەکلای دەکرێتەوە، واتە نابێ چاوەڕێی ئەوە بکەی راستەوخۆ لەگەڵ عێراق کێشەکان یەکلای بکەیتەوە بەڵکو پێویستی بەئێران و تورکیاشە!!
سەیری عێراق بکەن، ژمارەی مووچەخۆری گەیشتووەتە نزیک لە 4 ملیۆن و 96 هەزار کەس.
بەپێی داتای حکومەتى عێراقیش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان تەنیا681 هەزار و 979 فەرمانبەرن.
بەڵام بەپێی داتای حکوومەتی هەرێم، یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە..
واتە هەرێمی کوردستان، 569.472 مووچەخۆری لە داتاکەی حکومەتی عێراق زیاترە.
ململانێی هەرێم و بەغدا سیاسی و ئابووریە داتاکانی هەرێم ناڕاستی تێدایەو بەغداش لە هەرێم خراپترە ئەوانیش هاوشێوەی هەرێم غەرق بوونە لە گەندەڵی و ناڕوونی بەدووری مەزانن هەزاران ئێرانی شیعەی نفوزی ئێران، سوریاو لوبنان مووچەیان لە عێراق هەبێ.
بەڵام بەهەر جۆرێک بێ عێراق ناچێتە ژێر باری ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات!!