بەدواداچونتان نەکرد حکوومەت پەتاتە هەناردە دەکات یان کەرتی تایبەت؟! ئەدی کەرتی تایبەت کارەکە دەکات، حکوومەت پۆز بەچیەوە لێدەدات؟ ئەگەر قەراربێ ئابووری هەرێم ئابووریەکی تێکەڵ بێ، "گشتی و تایبەت" کارێکی باشە.
بەڵام هەموو کارەکان لەدەست کەرتی تایبەت و کۆمەڵێک کەس بێ ئەمە سیاسەتی ئابوری نییە، ماڵوێرانکردنی کەرتی گشتیە و کۆمەڵگە دەبێتە شاگردی کۆمەڵێک کەسی سەرمایەدار، بەتایبەتیش لەبارودۆخی ئێستە سیستەمی بانکی و چاودێری دارایی وەکو نییە!!
کۆمپانیای (کەی ئێج)ی وەبەرهێنانی پەتاتەو شەریکی هەناردەکردنیشی گرتۆتە خۆی، کۆمپانیاکە بەناوی (بەشار موشیر ئاغا) سەرۆک عەشیرەتی گۆران و پەرلەمانتاری پێشووی پارتیە.
مێدیای حکوومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکات لە کێڵگەکای هەرێمی کوردستان یەکێک لە “باشترین جۆرەکانی پەتاتە” بەرهەمدەهێنرێت و “هەفتانە 500 تۆن هەناردە دەکرێن هەروەها کارگەی چپسی پەتاتە دادەنرێ و بەهاکەی ملیۆنان دۆلارە!
دیارە پەتاتە لەڕێی دوو کۆمپانیای ناوخۆیی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی نێردراون و وابرياره هەفتەی داهاتووش 500 تۆنی تر رەوانەبکرێت.
بە گوێرەی ئەو داتایەی وەزارەتی کشتوکاڵ بڵاویکردوەتەوە، بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە لە هەرێم 650 هەزار تۆنە و لە چاو چوار ساڵی رابردوو زیاتر لە 200 هەزار تۆن زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە پێویستی ساڵانەی هەرێم بە پەتاتە کەمترە لە 130 تۆن.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە شاری هەولێر، گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی واژۆکراو وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیمارات ئامادەی رێورەسمەکە بوون.
دیارە 120 تۆن پەتاتەیەی هەناردە کراوە سەرەتا دەگاتە ئیمارات و دواتر رەوانەی وڵاتانی دیکەی کەنداو دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان 30 جۆر پەتاتە بەرهەم دەهێندرێ. کەس دژی بەبازاڕکردن وهەناردەکردنی بەرهەمووی نێوخۆ نییە بەڵام ئابووری وڵات بۆ ئەوەی پێشبخرێ و داهاتوویەکیشی هەبێ پێویستە ئابووریەکی تێکەڵ بێ، واتە دەوڵەتیش هاوبەشبێ لە کاری بازرگانی وەبەرهێنان.
لەهەرێم دەستەی وەبەرهێنان هەیە، وەزارەتی بازگانی هەیە، وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە ئەگەر بازاڕی وەبەرهێنانی کشتوکاڵ حکوومەت بەناوی کەرتی گشتی خۆی بەشدار نەبێ و بازرگانی بکات، هەمووی لەدەست سەرمایەدارەکاندا بێ کەواتە داهاتوویەکی خراپ چاوەڕێی کۆمەڵگەی کوردی دەکات!!
بێگومان، زۆربەی ئابوورییە مۆدێرنەکانی جیهان تایبەتمەندی دوو سیستمی ئابووری یان زیاتریان تێدایە، بەگرنگیەوە کەرتی گشتی شانبەشانی کەرتی تایبەت کار و وەبەرهێنان دەکات.
هەڵبەت سیستمی ئابووریی تێکەڵاو ڕێگریش لە کەرتی تایبەت و قازانجکردنی ئەم کەرتە ناکات، بەپێچەوانە بازرگانیەکەی ڕێکدەخاو هانی دەدات کە پیشەسازییەکی گشتیش ئەنجام بدەن و بەرهەم کاڵای نوێ بخەنە بازاڕەو داهێنان بکەن!!