گەشت بۆ وڵاتی مۆناکۆ

شوان سدیق
  2023-09-14     153

مۆناکۆ وڵاتێکی بچووکی سەربەخۆیه، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٤٥ هەزار کەسێک دەبێ کۆی وڵاتەکە لە شارۆچکەیەکدان.

زمانی فەرمی فەرەنسیەو زمانەکانی دیکەش ئیتاڵی و ئینگلیزی قسەی پێدەکرێ.

مێژووی دامەزرندنی مۆناکۆ بۆ بنەماڵەی گریمالدی بە ڕەچەڵەک جێنۆڤایی/ ئیتاڵی دەگەڕێتەوە، لە سەدەی دوازدەهەمەوە حوکمڕانی مۆناکۆ دەکەن.

وڵاتی مۆناکۆ لەنێوان فەڕانسا و ئیتاڵیا نێوان زنجیرەچیاکانی ئاڵپ‌ و دەریای سپی ناوەڕاست هەڵکەوتووە. ڕووبەری ئەم وڵاته پاشایەتییە و کەمتر لە 3 کیلۆمەتر دووجایه.

ئەم وڵاته تەنیا لە یەک شارۆچە پێکهاتووە و به "شوێنی گەشت و گوزاری دوڵەمەندەکان" ناسراوە. تەنیا کاتژمێرک گوزەرێک بکەی بەنێو وڵاتەکە ژمارەیەکی زۆر چێشتخانەو باڕو نادی و قومارخانەو بازاڕی مارکە گرانبەها جیهانیەکانت بەچاو دەکەوێت.

ڕوژی شەشی ئەم مانگە ٠٦/٠٩/٢٠٢٣ لە شاری نیسی فەڕەنساوە تەنیا بۆ گەشتێکی چەند کاتژمێری چووینە مۆناکۆو مۆنتیکارلۆش دەکەوێتە نێوی..

 لەم وڵاتە بچکۆلانەیە هەزاران گەشتیار دەبینی لە ئیتاڵیاو فەڕەنساو وڵاتانی دیکەی جیهان دێن بۆ وێنەگرن و بینیی دیمەنە ناوەزەکانی ئەم وڵاتە.

لەڕووی پاکوخاوێنیەوە قسەی لەسەر ناکرێ جوان و خاوێنەو سەوزایەکی زۆری هەیەو ناوچەکەش شاخاویە، نرخی شتومەک گرانە خواردن و خواردنەوەش هەروەها.

زۆرێک لەڕیستۆرانت و بازاڕەکان کەسانی بیانی تێدا دەبینی کاری تێدا دەکەن.

چونکە جوگرافیاو ناوچەیەکی بچووکە هەموو شوێنێک چەند نهۆمییە تەنانەت پارکی ئۆتۆبێلەکانیش چەند نهۆمین بەڕێگای ئەسانسۆر هاتووچۆی تێدا دەکرێ، یەک پارچە ڕووناکیان تێدایەو کراون بەشێوەیەکی مۆزەخانەو گەلەری وێنەیی!

مۆناکۆ دووەم بچووکترین وڵاتە پاش ڤاتیکان، ئاڵای میرنشینی ئەم وڵاتە لە دوو بەشی ئاسۆیی پێکهاتووە قەبارەیان یەکسانە لە سەرەوە سوورە و خوارەوەی سپیە.

شاری دەوڵەمەند و سەرمایەدارەکان شاری مۆنتیکارلۆیە کەتێکەڵە لەگەڵ وڵاتی مۆناکۆ بەشێک لە دووکان و ڕێستۆڕانت و ڕێگاوبانەکانیان هاوبەشن.

لەمۆنتیکارلۆ هەموو شتێکی جیاواز و سەرسوڕهێنەرت بەپێش چاو دەکەوێ تۆ وەکو کرێکارێک یان کەسێکی خاوەن کارێکی ئاسایی سەیری سیمای و دیمەنەکانی ژیانی ئەم شارە دەکەی لەخۆت دەپرسی ئێمە لە کوێین؟! پرسیار لەخۆت دەکەی دەتوانین شەوێک لەم وڵاتە بمێنینەوە بەئارەزووی خۆمان کەیفوخۆشی بکەین!!

بۆنموونە سەدان هۆتێل و باڕو ڕێستۆڕانتی سەرمایەدارانەی تێدایە لەسەر جادەکان ئۆتۆمبێلی زۆر گرانبەهات بەپێش چاو دەکەوێ.

تەنانەت ئۆتۆمبێلیش بۆ کرێ هەیە بەنرخێکی خەیاڵی ئەلێساندرۆ رێبەڕێکی گەشتیاریەو دەیگوت "ئۆتۆمبێلی فێراری بۆ یەک کاتژمێر بە ١٠٠٠ ئیورۆیە، هۆتێل هەیە ٢٤ کاتژمێر نرخی مانەوەی دەگاتە ٢٥ هەزار ئیورۆ..

ئەو باسی لەوەش دەکرد میوانەکانی مۆنتیکارلۆ زیاتر کەسانی سەرمایەدار، سیاسی و ئەکتەرو یاریزان و بلۆگەرەکانن زۆرێکیش بۆ قومارکردن دێنە گازینۆکانی ئەم وڵاتە.

بەگشتی مۆناکۆ بۆ پشوودان ڕەنگە جوان سەرنج ڕاکشبێ بەڵام خەیاڵ و ئاسوودەی گەشتیار بۆ پشوو و چێژوەگرتن لەدەریاو خواردنە ئاوی و سروشتیەکان هاوشێوەی ساردێنیاو دوورگەکانی سیچیلیائیتاڵیاو دوورگەکانی ئیسپانیا نابێ!!

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×