کوردستان و ئەلبانیا

شوان سدیق
  2023-01-25   

 ڕۆژئاوا بەدوای بەدیلی هەرێمیش بگەڕێ لەناوچەکە ئێستە دەستی ناکەوێ دەنا هەرێمێکی دیکە هەبێ ئەو خەرجی و هەوڵدانە لە بواری مافی مرۆڤ و پەروەردەو دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەیکات دەیگوازێتەوە، چونکە هەرێم سی ساڵە نابێ بە هیچ!

چاودێرانی هەرێم وەکو پێویست چالاک نین، چاودێری ئەوانیش بکرێ دوورنییە تێوەگلابن بەگەندەڵی دەنا ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێ ئەوانیش ڕاستەوخۆ دێنە سەر هێڵ و داوای کاری جدی و پێداچوونەوە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکرێ.

ئەوروپا چەندین ساڵە دەستیگرتووە بە ئەلبانیاوە، هاوکاری دارایی، سیاسی و لۆجستی دەکات کە وڵاتێکە لە ناوچەی باڵکان، ئەو وڵاتە کۆمەڵێ گۆڕانکاری یاسای و مافی مرۆڤی کردوە..

بەڵام هێشتا وەکو پێویست پرسی گەندەڵی و کێشەی بێکاری و مافی مرۆڤی چارەسەر نەکردوە، ساڵانە هەنگاوەکانیان بۆ یەکێتی ئەوروپا دەخەنەڕوو کە هەوڵی باشتر دەدەن، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیش ڕەخنەی تووند لە حکوومەتەکەی ئیدی ڕامای دەسەڵاتدارانی ئەلبانیا دەگرێ و گەندەڵیان چارەسەر نەکردوەو کێشەی بێکاری و جێهێشتنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە..

بەڵام هەرێمی کوردستان کێشەو قەیرانیش لەبواری یاساو ئۆپۆزسیۆنیشدا هەیە ئەوانیش قسەیان لەسەرەو هی ئەوەنین متمانەیان پێ بکرێ.

کێشەی هەرێم زۆر ئاڵۆزەو ناکۆکی ناوخۆی هێزە میلیشیا دارەکان هەڕەشەی جدی لەداهاتووی هەرێمەکە دەکات.

هەردوو ئیدارەکە پاش شەڕی ناوخۆ هێشتا یەک نەخراون، ئیدارەیەکی ڕێکوپێک نییە.

لە هەرێمی کوردستان، هێزی نیشتیمانی، پۆلیسی نیشتیمانی و دامودەستگای نیشتیمانی هێشتا نییە، ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەوەی هەرێمەکە بکەوێ و هەڵبوەشێتەوە.

هێشتا ڕۆژئاواو وڵاتانی دۆستی کورد هاوکاری هەرێمەکەن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتداران چارەنووسی میلەتەکەیان بەدەردی چارەنووسی ئەفغانستان نەچێ.

 باشترە دەست لەژیانی گشتی بەربدەن و مل بۆ داخوازیەکانی خەڵک بدەن، کە ڕادەستکردنەوەی داهاتی گشتی و دامەزراندنی هێزی نیشتیمانی و دەستداو دەستکردنی دەسەڵاتە بەهەڵبژاردن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×