ئەوروپا دەیەوێ دەرگاکە دابخات

شوان سدیق
  2023-06-18     362

 پرۆژەی وڵاتانی ئەوروپا بەناوی ڕووبەووبوونەوەی کۆچی نایاسایی بەڵام ئامانجەکە هەر ئەمە نییە شتی دیکەیشە!

یەکەم ناوەندێک دروست دەکرێ لەوڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ وەرگرتنیان، ئەگەر کەیسەکەی قەبوڵ کرا ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێن.

دووەم: هەرکەسێک بەقاچاغی بێتە نێو ئەوروپا ڕەوانەی وڵاتی خۆی ناکرێتەوە. رەوانەی وڵاتانی سنوورری یەکێتی ئەورۆپا دەکرێتەوە بۆنموونە تورکیا، تونس ئەمانە سنووری ئەوروپان.

سێیەم: ئەوانەی بەنایاسایی دێن، پێویستە وڵاتە ئەوروپیەکان سەیری بارودۆخی وڵاتەکانیان بکەن بۆنموونە سوریاو ئەفغانستان بۆ هەر کۆچبەرێکیش بڕی نزیکەی ٢٠ هەزار ئیورۆ تەرخان دەکرێ.

چوارەم: پێویستە ڕێژەی کۆچبەری یاسایی زیاد بکەن. لە وڵاتانی دیکەوە کۆچبەر بهێنن.. 

ئامانجەکە ڕێگری و داخستنی دەرگایە لەکۆچبەران، ئەگینا کاتێ باسی هێنانی کۆچبەران دەکرێ وڵاتان هەموو کۆچبەرێک ناهێنن. بۆنموونە ئیتاڵیا ئەمساڵ نزیکەی ٢٠٠ پزیشکی لە کوباوە هێناوە..

وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا پێویستی بەدەستی کارو کۆچبەرە دەچێ ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتێک دەکات کۆچبەری بەئەزموون و کارادەهێنێ..

بەشی زۆری کۆچبەرانی نایاسایی کۆچبەری وڵاتانی برسی وجەنگ.... بەکورتی کۆچبەرێک دەهێنن لە وڵاتی خۆی بۆکار ئامادەکرابێ و بێکاربێ ئەمان سوودی لێ وەربگرن و خەرجیش زۆرنەکەن...

هەندێ مێدیای کردی بانگەشەی ئەوەدەکەن ئەوروپا کرێکاری کوردستان و عێراقی دەوێ، شتی واڕوونادات ئەوروپا دەچنە هەر وڵاتێک وەکو شوتی کرێکار هەڵدەبژێرن چی باش و گەنج و پیشەوەرە ئەوەیان دەوێ بۆ عێراق ئەمە هەرگیز ڕوونادات، عێراق و کوردستان لەئاستی سیاسی و دیبلۆماسی خراپن وەکو بابەتی کاریش گەنجەکانی ئامادەنەکراون بۆ کار!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×