بەهۆی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا، قەیرانێکی ئابووری و هەڵئاوسان ڕووی لە کیشوەرەکە کردوە..
ئیتاڵیا 99 ملیارد ئیورۆی تەخانکردوە، کە دەکاتە داهاتی 5٪ی ساڵێکی. بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 800 ملیارد ئێورۆیان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان تەرخانکردوە.
دیارە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابوری بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیاو ئەو جەنگە بەتایبەتی قەیرانی وزەی هەڵگیرساندوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی برۆگل تەنیا وڵاتانی ئەوروپا نزیکەی ٨٠٠ ملیار یۆرۆیان تەرخانکردوە.
ئاشکرایە تەنیا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا 681 ملیاردیان دابینکردوەو پاشان بەریتانیا 100 ملیارد و نەرویجیش 8 ملیارد..
ئەمە پاش ئەوەهات کە ڕووسیا بڕیاریدا دابینکردنی غازی خۆی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کەمبکاتەوە، ئەوروپایش ناچاربوو ڕوو لە کیشەوەری ئەفریقا بکەن بەتایبەتی باکوور و تێچووی وزەو سوتەمەنی ئەفریقا بۆ ئەوروپا لەڕێگەی کەشتیەوە زیاتری تێ دەچێت لەڕووسیا..
بەپێی راپۆرتەکە وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە خەرجی زۆر کردوە، نزیکەی 270 ملیار یۆرۆی تەرخانکردووە.
پاشان وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا و فەرەنسا دێن. بە تایبەتی ئیتاڵیا تا ئێستا 99 ملیارد ئیورۆی خەرج کردووە، کە دەکاتە 5.6%ی بەرهەمی گشتی ناوخۆی وڵاتەکە..
جەنگی ئۆکرانیاو ڕووسیا هەڵئاوسانێکی ئابوری گشتی لەنێو ئەوروپا بەدوای خۆیدا هێناوە.
دیارە کاریگەری خستۆتە سەر ژیانی هاوڵاتیان وەکو بەرزبوونەوەی خۆراک، سوتەمەنی، خزمەتگوزارییەکان هەربۆیە دەوڵەت ناچارە بووە دەرماڵەو مووچە زیاتر بکات و بوودجەیەکیش بۆ خەرجی زیاتر تەرخان بکات: سەرچاوە ئیلفاتۆکۆتیدیانوٚ.