بایدن سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی 20ی شوبات خۆی گەیاندە کیێڤی ئۆکرانیاو زێلێنسکی سەرکۆمار باوەشێکی گەرمی پێداکرد وەکو ئەوەی خەریکە تەنیا دەکەوێ!
زێلێنسکی لە ڕۆژانی ڕابردوو چووە بەریتانیا دواتر بەشداری کۆبوونەوەی سەرانی یەکێتی ئەوروپایکرد لە برۆکسل و سەردانی پاریسیشیکرد.
ئامانجی زێلێنسکی چەکی زیاتر بوو بەتایبەتی فڕۆکەو پاراستنی ئاسمانی ئۆکرانیا ئەمەیش بۆ ئەوروپا ئاسان نییە!
هاتنی زێلێنسکی بۆ ئەوروپا مشتومڕی زۆری لێ کەوتەوە بەتایبەتی لەنێوان ئیتاڵی و فەڕەنسیەکان.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجا مێلۆنی ڕەخنەی لە ماکرۆن گرت بۆ پەلەکێشکردنی زێلێنسکی لەبۆ پاریس و پێیوابوو فەرەنسا حیساب بۆ یەکێتی ئەوروپا ناکات، بەڵام دەبێ ماکرۆن لەوە تێبگات، خەڵکی ئەوروپا باجی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا دەدەن و دەبێ هەموو شتێک لەسەر مێزی یەکێتیەکە بێ!
مێلۆنی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردوە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی پێشتری ئیتاڵیا بێرلوسکۆنی ڕەخنەی لە زێلینسکی گرت و داوایکرد باشترە لەگەڵ ڕووسیا و پۆتین ڕێک بکەون.
لەبەرامبەردا حکوومەتی ئۆکرانیا هێرشی کرد سەر بێرلوسکۆنی و ڕەتیکردەوە ئۆکرانیا شەڕی هەڵبژاردبێ بەپێچەوانە پۆتین شەڕەنگێزە!
ئەوروپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابووری و وزە 800 ملیارد ئیورۆی دابینکردوە.
ئیتاڵیا 99 ملیارد ئیورۆی تەخانکردوە، کە دەکاتە داهاتی 5٪ی ساڵێکی. بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 800 ملیارد ئێورۆیان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان تەرخانکردوە.
دیارە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی ئابوری بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکرانیاو ئەو جەنگە بەتایبەتی قەیرانی وزەی هەڵگیرساندوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی برۆگل تەنیا وڵاتانی ئەوروپا نزیکەی ٨٠٠ ملیار یۆرۆیان تەرخانکردوە.
ئاشکرایە تەنیا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا 681 ملیاردیان دابینکردوەو پاشان بەریتانیا 100 ملیارد و نەرویجیش 8 ملیارد.
ئێستە ئەوروپا لە قۆناغی دووەمدایە، قۆناغی یەکەم باجێکی زۆری هەڵئاوسان و قەیرانی وزەی تێپەڕاند.
ئەم قۆناغە بەدوای چارەسەرو بەدیلی وزەی ڕووسیادا دەگەڕێن.
بەڵام ئەمریکا هێشتا سوورە لەسەر پشتیوانی ئۆکرانیاو دەیەوێ ئەوروپا هاوکاری زیاتری ئۆکرانیابێ و وڵاتە گەورە ئەوروپیەکانیش "فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا" وەکو پێویست یەکگرتوونین، چونکە هەر وڵات و بەرژەوەندی خۆی دەوێ!!