فەڵەستینیان بەجێهشت!

شوان سدیق
  2024-02-16     264

هیچ ڕووداوێک لە ئێستە هێندەی شەڕی ناتانیاهۆ دژی فەڵەستینیەکان، کارەساتی مرۆی و قوربانی لێ ناکەوێتەوە.

ئەم جەنگە ئیسرائیل دەیکات، کارەساتی لێ کەوتۆتەوە، جەنگێکە ناتانیاهۆ خۆی بە تەنیا نییە ئەمریکاو ڕۆژئاوایشی لەگەڵدایە.

یەکێتی ئەوروپا وەکو ناوەندێکی لاواز و بێکاریگەر و خەمساردە، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەستیان بەستراوەتەوەو ڕۆڵیان نییە!!

ڕۆژئاوا دەڵێت ناتانیاهۆ گوێ بەقسەی کەس نادات!

ئەوروپا نایەوێ سزای ئیسرائیل بدات یان بەرپەرچی بداتەوە مەسەلە ئەوەنییە ئیسرائیسل وڵاتێکی بەهێز و کاریگەرە نەخێر بۆ ئەوروپا، ئیسرائیل کامپێکی پەنابەرانە بەناوی جولەکە، ئەگینا ئیسرائیل لە شەقامی ڕۆژئاوا بێکەڵک و بێزراوە!

ئەوروپا بیەوێ بەحەفتەیەک کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت بەڵام ئەوروپا بەتایبەتی فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا سێ دەوڵەتی گەورەی نێو یەکێتیەکە خۆیان هانی ناتانیاهۆ دەدەن شەڕ بکات!

لەم نێوەندەش وڵاتانی عەرەبی بێهەڵوێست و ڕۆڵی زۆر خراپ دەگێڕن، بەتایبەتی ئەمڕۆ جیهانی عەرەبی واتە وڵاتانی کەنداو کەچی ئەوان هەڵوێستی جدیان نییە!

تەنانەت کاردانەوەی ئابوری و سیاسیشیان نیە، بەردەوام خەریکی مووجامەلەو پەیوەندیەکی باشن لەگەڵ ڕۆژئاواو ئەمریکا.

ئەو فەڵەستینیانەی لە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەو دەورووبەری کوژراون، ژمارەیان زیاتر لە ٢٥ هەزارو ٤٩٠ کەس دەبێت..

وڵاتانی عەرەبی قەتەر، ئیمارات، سعوودیە بەتایبەتی دەیانتوانی ڕۆڵی باش بگێڕن، هەڵوێستیان هەبێ لەسەر ئاستی سیاسی ئابووری و کۆمەڵگەش!

بەڵام ڕۆژانە فەڵەستینی دەکوژرێ لە سعوودیەو ئیمارات سەرقاڵی ئاهەنگن بۆ ئەندریا بۆچێلی و ڤێستیڤاڵی فیلم!

سعوودیەکان سەرقاڵی میوانداری یانە ئیتاڵی وئیسپانی و ئینگلیزەکانن ملیۆنان دۆلاریان بۆ هەڵڕشتوون بۆ ئەوەی بێنە سعوودیەو یاری بکەن!

ئەم بێهەڵوێستیەی عەرەب و وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی، بێهەڵوێستیەکی سیاسی، ئەخلاقی، مرۆڤایەتی و ئاینیشە!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×