قەتەر هێزی لە ئابوریەکەیدایە!

شوان سدیق
  2022-11-19     427

 بابەتی مۆندیال لە قەتەر زیاتر ڕەهەندی ئابووری هەیە، ئەگینا قەتەر پەیوەندی بەمۆندیال و وەرزشەوە نییە.

 تەنانەت کاریگەری خراپیشی هەیە مۆندیال لە وڵاتێک بکرێ بۆخۆی وڵاتەکە خاڵی بێ لە وڵاتێکی وەرزش و هونەر و گەشتیاری و ئاسەواری جیهانی..

قەتەری 3 ملێۆنی. یەکێکە لە وڵاتە خەلیجیەکان خاوەن سامانێکی بەهێزی نەوت و گاز و وزەیە ئەمەش وایکردوە، سەرنجی ڕۆژئاوا ڕابکێشێ بەلای خۆیداو کۆمپانیا گەورەکانیان لە قەتەر کاریگەری بەهێزیان لە وەبەرهێنادا هەبێ.

جگەلەوەیش قەتەر کڕیاریکی باشی چەک و کەرەستەی سەربازی ڕۆژئاوایە بەتایبەتیش ئەمریکا!

تەنانەت نزیکەی 700 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەمنی ئیتاڵی ئەرکی پاراستنی بەندەر و یاریگاکان و ڕاهێنانی کەسانی دیکەیان بۆ ئەم مۆندیالە لە قەتەر پێ سپێردراوە!! 

ئەمڕۆ وڵاتانی هەڵسوڕێنەری جیهان بۆ بەرژەوەندی خۆیان چاوپۆشی لەزۆرشت دەکەن، بەتایبەتی پرسی مافی مرۆڤ، ژینگەو کەشوهەواو دروستکردن و پشتیوانی لەگروپە توندڕەو ترۆریستەکان.

دەی قەتەر یەکێکە لەوڵاتانەی پشتیوانی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردوە لەگەڵ تورکیا، قەتەر پشتیوان و ئامۆژگاریکەری ڕێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستانە.

بەڵام ئەم شتانە لە بەرچاو ناگیرێن. قەتەریەکانیش، لە ئەوروپا وەبەرهێنان دەکەن، کە ملیاران دۆلاریان لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی و ئیتاڵی و، فاشیۆن و دیزاینی ئیتاڵی و تەنانەت، قەتەر خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیشە.

هەڵبەت فراوانکردنی مۆندیال هاوشێوەی فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپاو ناتۆو بانکە جیهانیەکان، خەسڵەتی زۆر لە دەست دەدات، بەڵام لەبەرژەوەندی هەندێ وڵاتی دیکەیە.

بۆنموونە 50 ساڵ پێش ئەمڕۆ دامەزرڵندنی یەکێتی ئەوروپا فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیاو لوکسەمبۆرگ و بەلجیکا بوو پاشان بەپێی ڕۆژگار یەکێتی ئەوروپا گەورەبوو ئێستە 27 دەوڵەتە.

ئەم یەکێتی ئەوروپایە، یەکێکە لە ڕێکخراوە مەزن و گرنگە سیاسیی و ئابووریه‌کانی جیهان، کە ڕۆڵی سەرەکی لە سیاسەتی جیهانیدا دەگێڕێ کەچی بەشێک لەوڵاتەکانی لە سیاقی یاساو ڕاسپاردەی یەکێتیەکە دەردەچن!

لە ساڵانی ڕابردوو ڕووسیا لەڕیزی کۆمەڵەی جی بوو بەحەفت وڵاتە پیشەسازیەکە دادەنرێت، بەڵام ڕووسیا لەبەر پێشێلکردنی یاساو ڕێنمایی کۆمەڵکە دەرکرا، هەر یەکە لە ئەمریکا، یابان، بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیاو کەنەدای ئەندامانی کۆمەڵکە دژی ڕووسیا وەستانەوە چونکە پێیانوابوو کۆمەڵەکە ئامانجە سەرەکیەکی خۆی لە دەست دەدات.

مێژووی جامی جیهانی بۆ ساڵی 1930 دەگەڕێتەوە، ئەوکات لەوڵاتی ئۆرگوای کرا، پاشان ساڵی 1934 لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

مۆندیال پاش جەنگی جیهانی دووەم گۆڕانکاری زۆری بەخۆیەوە بینی بەتایبەتی ژمارەی وڵاتانی دیکەیش بەشداریان کرد..

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ڤالیجیابلوی ئیتاڵی لەمیانەی کارکردن بۆ یاریگاکان و ئامادەسی بۆ مۆندیالی ئەمساڵ لە قەتەر نزیکەی 6500 کرێکار گیانیان لە دەستداوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×