قـــــەرز بۆ مــــــووچە

ســــەرکۆ یونس
  2020-11-02   
حکومەتی عێراق لەڕێـگەی وەزارەتی داراییەوە هەر زوو بانگەوازی کرد کە لەتوانایاندا نی یە لەم بارودۆخە دارایی وئابورییەدا مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان خەرج بکات.

زیاتر لە مانگێکە ڕەشنووسی یاسای مۆڵەتپێدانی قەرز وپڕکردنەوەی کورتهێنان بە ئەنجومەنی نوێنەران دراوە تا بتوانن بەیاسا قەرزی پێویست لەبانکە ناوخۆییەکان و دامەزراوەداراییەنێودەوڵەتییەکان بکەن،بەڵــام هێشتا مۆڵەتەکە بەیاسایی نەکراوە و کێشەکە بەچارەسەرنەکراوی لەنێوان پەرلەمان و حکومەتدا ماوەتەوە هەردوولا بیانووی تایبەت و جیاواز دەهێننەوە....

حکومەت داوای ڕێگەپێدانی وەرگرتنی (41) ترلیۆن دینار دەکات بۆئەوەی بتوانن تاکۆتایی ساڵ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خەرجیەپێویستیەکانی دەوڵەت دابین بکەن.

قەبارەی قەرزی داواکراوی وەزارەتی دارایی لە پەرلەمان جێگای مشتومڕی ئەندامانی لیژنەی دارایی و کوتلەپەرلەمانییەکانە و گومان لەو داوایە دەکرێت بڕی (41) ترلیۆن دینار بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی دارایی (2020) زۆرە وعێراق دەخاتە ژێر باری قەرزێکی تر.
 لەکاتێکدا خەرجی حکومی لە(8) مانگی رابڕدوودا تەنها نزیکەی (47) ترلیۆن دینار بووە هەربۆیە بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان بەم قەبارەیە ڕازی نین و تائێستا ماوەتەوە و داوا لەحکومەت دەکەن بڕەکە کەم بکرێتەوە بۆ نزیکەی (21) ترلیۆن دینار.

ئەوەی لەڕووی ئابورییەوە جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردنە مەسەلەی قەرزکردنە بۆ مووچە کە بەخەرجی بەگەڕ ئەژماردەکرێت و هەموو ئەم خەرجییانە ناگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و فەرمانبەران ومووچەخۆران بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان لەبازاڕدا خەرجی دەکەن،بازاڕیش زیاتر (90%) لەکەلوپەل و کاڵای هاوردەکراو پێکهاتووە کەواتە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەموو ئەم خەرجیانە دەبنە داهات بۆ ئابوری وڵـــاتانی دراوسێ و ئابوری ئەو وڵــاتانەی کەبازرگانی لەگەڵ عێراقدا دەکەن.
بێ گومان ئەمەش بۆ داهاتوی دارایی و نەختینەیی عێراق مەترسیدارە چونکە ڕێژەیەکی گەورە لەدراوی عێراقی لەدەستی دەوڵەت کەمدەبێتەوە سەرەڕای گەورەیی قەبارەی دیناری عێراقی .

لەلایەکی ترەوە مەترسییە لەسەر بانکی ناوەندی لەکەمبوونەوەی دراوی یەدەگی بیانی (دۆلار و زێڕی نەختینە) چونکە ئەگەر پەرلەمان یاسای قەرزو پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومی پەسەند نەکات ئەوا لەوانەیە حکومەت داوا لەبانکی ناوەندی بکات درای نوێ بەچاپ بگەیەنێت کەئەمەش لەلایەک تێچۆنی چاپکردن و لەلایەکی ترەوە مانای لەدەستدانی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی یە لەبانکی ناوەندیدا ..

قەبارەی خەرجییەکانی حکومی بەتایبەت خەرجی بۆ مووچەی فەرمانبەران زیاد لەپێویست بووە،تەنها لە ساڵی (2019)دا نزیکەی (450000) فەرمانبەرو مووچەخۆر زیادی کردوە لەکاتێکدا داهاتی گشتی بەرێژەی (40%) کەمی کردووە..!

مەترسییەکە زیاتر دروست دەبێت کە ئابوری عێراق هەمیشە پشت بە نەوت دەبەستێت و نەوت تاکەسەرچاوەی داهات و دۆلارە ونرخی نەوتیش بەهۆی دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەدابەزیندایەو خواستی جیهانی لەسەر نەوت کەمبووەتەوە ، لەبەرئەوە عێراق هەتا موعجیزەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ڕوونەدات داهاتی زیاد نابێت مەگەر بەقەرزی ناوخۆیی و دەرەکی کە لەئێستادا دەوڵەتی عێراق بەیەکێک لە وڵاتە قەرزارەکانی ناوچەکە ئەژمار دەکرێت کە نزیکەی (60) ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆ و (60 بۆ 70) ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەر شانە..!

بەهۆی نەبوونی پارەی بەردەست لەوانەیە پێدانی مووچە دوو هەفتە یان زیاتر لەوادەی خۆی دوا بکەوێت هەتا ئەو گوژمەیە دابین دەکرێت .
بۆ پێدانی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران نزیکەی (6) ترلیۆن دینار پێویستە و یەکێک لەئەگەرەکانی بەردەستی حکومەت لێبڕینی ڕێژەیەک یان پاشەکەوتی زۆرەملێ ی مووچە پەیڕەو بکات تا کۆتایی ساڵی دارایی (2020).


*ئابوریناس

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتی دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم گەیشت و دابەشکردنیشی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×